تا ناوی "پێشمەرگە" مابێ‌ كورد وكوردستان سەربڵند و یارێزەراوە ..

تا ناوی
پێشمەرگە هێزێكی خۆرسكە هەڵقوڵاویی گەلێكی ستەم لێكراو و خاك داگیركراوە کە نیشتمان دەپارێزێ و زەمینە دەڕەخسێنێ بۆ ئەوەی مرۆڤەکان لەوێدا، مومارسە و پراکتیکی ئازادیی خۆیان بکەن؛ نابێتە مەقاش و میلیشیای هیچ حیزب و گرووپ و دەسەڵاتێک، کە ئەوانەی لە چوارچێوەی ئەجێنداکانیدا نەجووڵانەوە، سەرکوت و دەمکوتیان بکا. هەر کەسێک بوو بە چەکداری لایەنێک، بەکردەوە ناتوانێ پێشمەرگە بێ. پێشمەرگەبوون مانایەکی جیاواز و بەرینتری هەیە و بەو چەکدارەی کورد دەگوترێ کە گرێدراو و پابەندی چییەتی و فەلسەفەی چەمکی پێشمەرگە بێ.
پێشمەرگە و خەبات و ئازادی پێکەوە گرێدراون. خەباتی پێشمەرگە بۆ ئازادییە، ئازادیی تاک و کۆمەڵگە؛ ئازادیی ڕێکخستنی دڵخوازانەی ژیانی بەکۆمەڵ و تاکەکەسی. هەرکات ئەم ئازادییەی بەربەست کرد ئەوا لەگەڵ فەلسەفەی وجوودیی خۆی کەوتۆتە ناتەبایی و ناکۆکییەوە و خاڵێکی کۆتایی لە بەردەم خۆیدا داناوە. واتا پێشمەرگە تەنیا بە لادان لە سروشت و جەوهەریی خۆی دەبێتە چەپێنەری ئازادییەک، کە خۆی لە پێناویدا فیداکاری کردووە.
پێشمەرگە ئازادی هەڵناپەسێرێ بۆ پاشەڕۆژ؛ لە هیچ قۆناغێکدا ملکەچی قبووڵ ناکا. مێژووی گەلانی جیهان نیشانی داوە ئەوانەی پراکتیککردنی ئازادی بۆ داهاتوو دوا دەخەن، لە داهاتووشدا بە بیانووی دیکە دەیچەپێنن و سەرکوتی دەکەن. ئەگەر پێشمەرگە و کورد خوازیاری ڕاگرتنی پرێستیژی پێشمەرگەن، پێویستە لە هەموو قۆناغەکاندا پاڵپشت و پارێزەری ئازادییەکان و بایەخە مرۆییەکان بن. کۆتا قسە ئەوەیە کە، ئازادیی سەرەتا و کۆتایی خەباتە و، خەباتی پێشمەرگەش لەم پێناوە دایە.بۆیە، تا ناوی " پێشمەرگە"، مابێ‌ كورد وكوردستان سەربڵند و پارێزەراو دەبێ‌..
سەرۆك بارزانیی لە رابردوو و ئێستا وداهاتووش ئاڵاهەڵگری دۆزی رەوایی كورد و كوردستانە ،جارێكی تر سەرۆك بارزانی ببێتە فریاد ڕەسی کوردزبانەکان و کۆی عێراق، ئەوەتا چاو لێکەن وا دیسان خۆی چویەوە بەغدا، ئاخۆ بە فکری ئێوە بۆ گەشتیاری سەردانی بەغدا كرد بێ‌ بەڵكو كاتێك ھەمیشە کە کارەکان دەگەنە بنبەست کە چارە نامێنێ نەک ھەر ھەرێم بەڵک و بەغداش خێرا پەنا دەبەنە بەر بارزانی بۆ چارەی کێشەکان، چاوێک بە چەند ساڵی ڕابردوو بخشێنین دەبینین کە قەت سەرۆك بارزانی بە دەست بەتاڵی نەگەڕاوەتە لە سەفەرەکانی ھیچ کاتێک سەفەرەکانی بێ بەرھەم نەبوون، سەردانی ئەمجارەشی بۆ بەغدا، لەم ئان و ساتەدا گرێیەکی کوێری نێوان ھەرێم و بەغدا دەپچڕێنێت ئەویش کەرکووک و گشت ناوچە داگیرکراوەکانن کە ئێستا لە جیاتی دەسەڵاتی ناوخۆی دەسەڵاتی سەربازگەری لەو ناوچانە پەیڕەو دەکرێ، ڕونە کە چونی بارزانی کۆتای بەو سیاسەتە ھەڵەیە دەھێنێت، بابەتی دروست کردنی حکومەتێکی بنکە فراوان لە عێراق یەکێکی دیکەیە لەو بابەتە گرنگانەی کە بارزانی کاری تیا کردووە و دەبێتە ھۆی بەرپا کردنی، ئەوەش بە بەژداری پێکردنێکی کارای کورد لە گشت کایە ستراتیژییەکانی ناوەند، جگە لەمانە بارزانی ھەوڵ ئەدا بۆ لێک نزیک کردنەوەی کۆی لایەنە عێراقیەکان تا ھەرچی زووترە حکومەتێکی کاراو خزمەتکار بۆ خەڵک پێک بھێنرێت، بۆیە نەک ھەرێم بگرە عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکانیش ناچاری بارزانین تاوەک و ئەو گرێ کوێرانە بکاتەوە کە بونەتە بەربەست بۆ کۆی سیاسەتی عێراق و بە تایبەت بە کەمترین زیان بۆ کورد بشکێتەوە، ئەمەش بە ھۆی ئەو سیاسەتە حەکیمانەی سەرۆك بارزانیەوەیە کە دەتوانێ کۆتای بە بەشێک لە کێشە سەرەکیەکانی عێراق بھێنێ .بۆیە، بە بوونی سەرۆك بارزانی ،چارەسەری كێشە و ناكۆكییەكان و پرسی كورد لە عێراقدا مەحاڵە
Top