شیکردنەوەیەک بۆ چەمکی مللەتی بارزان و خودانی بارزان؟
January 12, 2020
وتار و بیروڕا
بەدرێژایی مێژوو دۆژمنانی کوردو ئەکرادەکانیان لەپێناو بەلارێدابردنی خەلک و کەمرەنگکردنی سەروەریەکانی رێبازی بارزانی نەمر لەمێژووی بزوتنەوەی شۆرەشگێری کوردستاندا ، هەولیانداوە وێنەی راستەقینەی بارزان و شێخانی سەربەرزی بارزان بشێوێنن .یەکێک لەو خالانەی کە لەوباریەوە زۆر کاریان لەسەرکردوە ، خراب پێناسەکردنی چەمکی مللەتی بارزان و خودانی بارزانە .لەم سونگەوەو لەیادی وەفاتی خودانی بارزاندا بەپێویستم زانی شیکردنەوەیەکی راست و دروست و واقعی بۆ هەردوو چەمکی خودانی بارزان و مللەتی بارزان بکەین .
مللەتی بارزان کێن و بۆ پێیان دەوترێت مللەتی بارزان ؟
لەسەردەمی شێخ عەبدولسەلامی بارزانیداو لەسەرەتای سەدەی بیستەم خەلکی حەوت عەشیرەتی دەوروبەری بارزان ،واتە مزۆری ،بەرۆژی ، شێروانی ،دولەمەری ،هەرکی بنەجی ،گەردی و نزاری دەستیان لەئینتمای عەشیرەتگەری هەلگرت و لەژێر ناوی مللەتی بارزاندا یەکیانگرت .
ئەم یەکگرتنە دوای ئەوەهات کە شێخی بارزان پرۆژەیەکی گشتگیری بۆ ئەنجامدانی ریفورم لەناوچەکەدا رایگەیاند .نیەت و ئامانج لەپرۆژەکەدا ئەوەبوو لەچوارچێوەی پابەند کردنی تاک و کومەلگا بەڕێزگرتن لەبەها مرۆڤایەتیەکاندا کەرامەتی ئینسانی بۆ مرۆڤ بگەڕێنرێتەوە . گرنگترین خالەکانی پرۆژەکە ئەمانەی خوارەوە بوون .
- رەدکردنەوەی زۆلم و ستەم و ، قوربانیدان لەپێناو رزگاری و سەربەخۆیی .واتە هەلبژاردنی مردنێکی شەرەفمەندانە لەپێناو ژیانێکی ئازادو بەختەوەردا .
- لابردنی کوت و بەند لەسەر کەمایەتیە ئاینیەکان و چەسپاندنی گیانی لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە.لەنیوان پێکهاتەو ڕەنگە جیاوازەکانی کومەلگا .
- سەربەستکردنی کوڕوکچ لەپێکهێنانی ژیانی هاوسەریداو ، قەدەغەکردنی هەموو ئەو دیاردە ناڕەوایانەی ببونە هۆی بەرتەسککردنی ماف و ئازادیەکانی ئافرەت وەکو ژن بەژنی و بەشودانی کچ بەرامبەر پارەو بەشیری مارەکردن و بەزۆر بەشودانی کچ.
- چەسپاندن و جێگیرکردنی یاسایەک بۆ ژینگە پارێزی .
- چەسپاندنی عەدالەتی کومەلایەتی و لابردنی زۆلم و ستەمی سیستەمی دەرەبەگایەتی و یەکسانکردنی هەموو چین و توێژەکان لەئەرک و مافدا .
خەلکی ئەو حەوت عەشیرەتەی کە لەسەرەوە ناومان هێنان ئەم خالانەی سەرەوەیان کردە بنەمایەکی نەگۆرو چەسپاو لەبنیاتنان و بەرێوەبردنی ژیاندا . خەلکەکە لەرێگای جێبەجێکردنی ئەم خالانەوە کومەلگایەکی تەندروست و هاوچەرخیان دەستەبەرکردو بونە خاوەنی ژیانێکی سەربەرزو پر لەبەختەوەری .
بەهۆی جێبەجێکردنی ئەو پەیامەوە خەلکی ئەو حەوت عەشیرەتە پێناسەی مللەتی بارزانیان وەرگرت .واتە ئەوانەی دەستیان لەئینتمای عەشیرەتگەری هەلگرت و ئینتمایان بۆ پەیامەکەی شێخی بارزان پەیداکرد بونە مللەتی بارزان .
خودانی بارزان کێ بوو وە بۆ پێیان دەگوت خودانی بارزان ؟!
لەسالی ١٩١٤ ئوسمانیەکان شێخ عەبدولسەلامی بارزانیان لەسێدارەدا .ئەوکات شێخ ئەحمەدی بارزان و بارزانی نەمر لەتەمەنێکی بچوکدا بوون .ئەوە وایکرد کە بۆ ماوەیەکی کورت فەراغێک لەتەکیە بارزان و لەبزۆتنەوەی شۆرەشگێری بارزاندا دروست بێت .بەهۆی ئەو فەراغەوە بارودوخێکی دژوارو پر لەمەینەتی بۆ خەلکی دەڤەری بارزان دروست بوو .داگیرکەرانی کوردستان و هەندێ لەو سەرۆک هۆزانەی کە لەبەرەی داگیرکەراندا بوون دەستیان بەسەر ناوچەی بارزانداگرت و بەهەموو شێوەیەک کەوتنە ئازاردان و ئەشکەنجەدانی خەلکی ناوچەکە .تا سالانی ١٩١٧ و ١٩١٨ ئەم بارودوخە دژوارە بەردەوام بوو .دوای ئەوە کە شێخ ئەحمەدو بارزانی نەمر گەیشتنە تەمەنی گەنجێتی سەرلەنۆێ دەستیاکرد بەدووبارە رێکخستنەوەی کاروباری دەڤەری بارزان . مەلا مستەفا وەکو سەرکردەیەکی گەنج هاتە مەیدان و هیزی شۆرەشگێری بارزان ی دامەزراندەوە ،شێخ ئەحمەدیش تەکیە بارزانی گەراندەوە بۆ سەر رێچکەی جاران .دەستیانکرد بەپەرەپێدانی ئەو پرۆژەیەی شێخ عەبدولسەلامی بارزانی لەناوچەکەدا جێبەجێکرد بوو .بارزان لەهەموو روویەکەوە بۆژایەوەو رۆژ بەرۆژ پێگەی خۆی قایمتر لێکرد. توانرا دووبارە زۆلم و ستەم و زۆرداری لەسەر خەلکی ناوچەکە لاببرێت و هەموو ئەو ماف و ئازادیانەی شێخ عەبدولسەلام بویان فەراهەمکرد بوو گەرێنرایەوەو فراونتریشیان لێکرد . لەسەردەمی شێخ ئەحمەددا عەدالەتی کومەلایەتی لەناوچەکەدا گەیشتە لوتکە .پیرۆزی بۆ مرۆڤ گەرایەوە .هەموو تاکەکان بەژن و پیاوەوە ،بەموسلمان و مەسیحی و یەهودی (جو) وە لەئەرک و مافدا یەکسانکران . هیچ جیاوازیەک لەنێوان کورە شێخێکی بارزان و هەژارێکی دوورترین گۆندی ناوچەکە نەبوو .بەکورتی و بەکوردی کەرامەتی ئینسانی بەواتاراستەقینەکەی بۆ مرۆڤ گەرێنرایەوە .بەهابەرزەکانی مرۆڤایەتی بونە بنەمایەکی نەگورو چەسپاو لەبنیاتنان و بەرێوەبردنی ژیاندا.ئەمە بۆ بارزانیەکان لەهەموو روویەکەوە سەردەمێکی زێرین بوو . ئەو دادپەروەری و یەکسانی و پێکەوە ژیانەی لەسەردەمی خودانی بارزادا بۆ بارزانیەکان دەستەبەرکرا بوو ، رەنگە لەمژویی مرۆڤایەتیدا بێ وێنە بێت . بویە بارزانیەکان ناویان لەشێخ ئەحمەد نا خودانی بارزان . تەناتەت کریستیان و جوەکانی ناوچەکەش شێخ ئەحمەدیان بەخودانی خویان دەزانی و بەخودانی بارزان ناویان دەهێنا .بێ گومان خودان وشەیەکی بادینیەو بەسورانی واتە خاوەن .بەعەرەبیش واتە ساحب .واتە مەبەستی خەلکەکە لەو پێناسەیە ئەوەیە کە شێخ ئەحمەد لەبارودوخێکی دژوارو پر لەمەینەتیدا لێیان بوە خاوەن و ئەوانی لەزۆلم و ستەم و زۆرداری رزگارکردو بەختەوەری و عەدالەت و یەکسانی و پێکەوەژیانی بویان مسوگەرکرد .هەلبەت ئەمە دەرئەنجامی ئەو تێگەیشتنە واقعی و راست و دروستە بوو کە شێخانی بارزان بۆ پرسی دینداری و ئەو بنەمایانە هەبوو کە لەجەوهەری دینی ئیسلامدا هەن .شێخانی بارزان لەو حەقیقەتە تێگەیشتبوون کە دین واتە ئەخلاق ،دین واتە مرۆڤایەتی ،دین واتە رێزگرتن و پاراستنی بەهامرۆڤایەتیەکان .بێ گۆمان هەر ئەمەش بوو کە وایکرد بەدرێژایی مێژوو بارزان ببێتە لانکەی شۆرەش و سەرهەلدان دژی هەموو داگیرکەرانی کوردستان .