پێشكەوتنی كوردستان لەرووی سیاسی و دیپلۆماسی ..

پێشكەوتنی كوردستان لەرووی سیاسی و دیپلۆماسی ..

هەرێمی كوردستان لە ماوەی سێ‌ دەیەی رابردوو، بە هۆی پەیرەو كردن و گرتنەبەری سیاسەت و دیپلۆماسییەكی حەكیمانە لەلایەن سەركردایەتی سیاسی گەلی كورد و بە تایبەت سەرۆك بارزانیی چ لە سەر ئاستی ئیقلیمی بێ‌ یا خود ئاستی نێو دەوڵەتییەوە توانیوێتی ویست و مافەرەواكانی گەلی كورد وەك میللەتێكی ماف داگیركراوە بگەێنێتە وڵاتان .
هەروەها ئەو حیكمەت و دیپلۆماسییە كاریگەر بوو بە تایبەت لە دوای 2003 وە هاتنە ئارایی چەندین رووداو و پێشهات ناوچەكە و جیهانی تا رادەیەكی زۆر توانیی دۆزی كورد بەرەو و پێشەوە ببات و لە گەردەلوول و هێرش و پەلاماردانەكان بیپارێزێت ..
رووداوەكانی پێنج ساڵی رابردوو ، بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن بۆ ئەو سەركەوتن و پێشكەوتننانە ، بە تایبەت لە كاتی هێرش و داگیركاری درندەترین رێكخراویی تیرۆریستی و هەروەها پیلانگێری بەغدا و ئیقلیمی لە دژی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان كە چۆن توانرا بە حیكمەت و دانایی دیپلۆماسی گشت پیلانەكان تێكشێنران بەرەو كەنارٍی دڵنییایی.لەلایەكی ترەوە كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕووی پێوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر به‌ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق نا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، هاوكات له‌ ڕووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه‌ پێگه‌ و سه‌نگی كوردستانی به‌ به‌هێزی هێشته‌وه‌، له‌ ماوه‌ی 100 ڕۆژی یه‌كه‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ 45 شاندی جیاجیا كۆ بووه‌ته‌وه‌ و به‌شداری له‌ چه‌ندان ڕێوڕه‌سم و كۆنفڕانس له‌ ناوخۆی كوردستان كردووه‌.
گرتنه‌به‌ری دیپلۆماسی و سیاسه‌تی هاوسه‌نگ وایكردووه‌، گرژییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و دراوسێكان به‌ تایبه‌تی به‌رانبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ته‌واوی كه‌م ببنه‌وه‌، ئه‌مه‌یش بووه‌ته‌ هۆی ئارامی ده‌روونی و ئاسایشی ناوخۆی كوردستان كه‌ پێشتر ماوه‌ ماوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی جۆراوجۆریان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد.هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت و به‌رپرسانی تری كوردستان. دیدار له‌گه‌ڵ باڵوێز و نوێنه‌رانی چین و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان و فڕه‌نسا، كه‌ پێنج ئه‌ندامه‌ هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانن به‌ هاوسه‌نگی و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی پێوه‌ندی دوولایه‌نه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی، وایكردووه‌ له‌ هه‌موو دنیاوه‌ شانده‌كان و دیپلۆماتكار و باڵوێزان ڕوو له‌ هه‌ولێر بكه‌ن.هه‌روه‌ها كێشه‌ و گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ناكۆكییه‌كان و خۆپێشاندانه‌كانی ناوخۆی عێراق و گرژییه‌كانی كه‌نداو له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران، دۆسیه‌ی سووریا و هه‌موو كێشه‌كانی تری ناوچه‌كه‌، حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تی بێلایه‌نی و داوا و خواست له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ و دانوستاندن ده‌كاته‌وه‌ بۆ پاراستنی دۆخی ته‌ناهی ناوچه‌كه‌، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م وڵاته‌ ناكۆكانه‌وه‌ پێشوازی لێ كراوه‌ و به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌و هاوسه‌نگی مامه‌ڵه‌كردنه‌ی كوردستان ده‌ڕوانن. ئەمەش هەنگاوێكی گرنگی دیپلۆماسی و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستانە لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە .
Top