پێشمەرگە،رابەرێكی دڵسۆز لە پێناو نەتەوە و نیشتیمان ..

پێشمەرگە،رابەرێكی دڵسۆز لە پێناو  نەتەوە و نیشتیمان ..

هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بەردەوام لە دیدگایەكی نەتەوەیی و نیشتمانی بەدوای چارەسەری پرسی رەوای گەلی كوردستانەوەیەو هەوڵی بۆ دەدات، ئەو هەوڵانەی سەرۆك بارزانی بوونەتە پەیامێك بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە تاكە چارەسەری بنەڕەتی پرسی كورد دیاریكردنی مافی چارەنووسە لەلایەن گەلی كوردستانەوە، لەبەرئەوەی تێكۆشانی جەنابیان لەم پێناوەدا بۆ گەلی كوردستانە و بۆ نەهێشتنی ستەم و داگیركارییە، هەوڵەكان لەپێناو به هێزبوونی پێگەی كوردستانیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەهێزتر كردووە، ئەم پێشكەوتنانە وایكردووە كەوا دوژمن و ناحەزان پێیان هەرس نەكرێ. دیپلۆماسییەت و سیاسەت و هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ لە گۆڕنانی خەونی دوژمن و ناحەزان و، خستنەڕووی مەترسییەكانی سەر گەلی كوردستان، كەشێكی نوێی بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە پرسی كورد خوڵقاندووە و، وایكردووە كەوا كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی وەكو ئەركێكی مرۆیی و ئەخلاقی بەهانای كوردەوە بێن و لە هەڕەشەكان بیپارێزن، ئەمەش وایكردووە دۆست و پشتیوانی زیاتر بۆ كورد پەیدابن، ئەو پشتیوانییە نێودەوڵەتییە لە ئێمە دەخوازێ كەوا لە ناوخۆدا یەكبین، لەبەرئەوەی یەكبوونمان هێزێكی زیاترمان پێدەبەخشێت و بەرەو سەركەوتنمان دەبات، بۆ ئەمەش پێویستە بە زووترین كات ناوەندی سیاسی كوردستان رێك و یەكبخرێتەوەو مامەڵەیەكی تەندروست لەگەڵ تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكرێت و پەراوێز نەخرێن، هەروەها پێویستە بیروڕاو بۆچوونی وڵاتپارێزان و دڵسۆزانیش بەهەند وەربگیرێت، لەهەمان كاتدا پێویستە ناكۆكییەكانمان وەلانێین و بیر لە داهاتوومان بكەینەوە لە پێناو كوردستانێكی بەهێز و لەناوبردنی هەموو ئەو هەوڵ پیلانگێرییانەی كە رووبەروی دۆزی رەوایی گەلی كورد دەبنەوە ..
رووداو و پێشهاتەكان و رەوشی گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی بێ‌ دەوڵەت لە رۆژهەڵاتی ناوین ، ئاماژەیەكی روونن بەوەی كە دۆزی كورد هەموو كات پێوستی بە سەركردایەتییەكی كارێزمایی وەك سەرۆك بارزانیی هەیە ، هەڵوێست و خوێندنەوەی ژیرانەیان بۆ ئەمرٍۆ ئایندە دەرخەری ئەو راستییەیە گەلی كورد چەندە پێوستی بە سەرۆك بارزانیی.لە مێژوویی خەباتی گەلی كوردلە دوای رێبەری رۆحی نەتەوەیی كورد سەرۆك مسعود بارزانی سەركردایەیی بزاڤی كوردستان كردووە، تا ئێستاش بە هەمان گیانی شۆڕشگێڕی و پێشمەرگایەتی رێبەرایەتی شۆڕش و بەرخودانی گەلی كوردستان دەكات، لای ئەو كوردستان هەمووی یەكە، لە خەمی پاراستن و پێشخستنی باشووری كوردستاندایە و بەردەوام وەكو پێشمەرگەیەك لە سەنگەردایە و سەرپەرشتی بەرەكانی شەڕ دەكات و، پشتیوانی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی باكووری كوردستانە و رۆژئاوای كوردستانەوە دەچێت بۆ ئەوەی كۆبانێ نەكەوێت، ئەو هەڵوێستانەی سەرۆك مسعود بارزانی زۆر لە هەڵوێستەكانی مستەفا بارزانیی دەچێت كاتێك بە هانای شۆڕشی شێخ مەحموودەوە دەچێت، هەروەها بەشداری لە دامەزراندن و پاراستنی كۆماری كوردستان لە مهاباد دەكات و، هاوكاری خوشك و برایانی رۆژئاوا و باكووری كوردستان دەكات بۆ دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە باكوور و رۆژئاوای وڵات، لە باشووردا كە رێبەرایەتی شۆڕشی ئەیلوولی كردووە، بەردەوام سەرپەرشتی و بەشداری شەڕەكانی كردووە و لەگەڵ پێشمەرگەدا لە بەرەكانی شەڕدا ماوەتەوە، ئەو كارە نەتەوەییانەی مستەفا بارزانیی رەنگدانەوەیان لەسەر كار و خەبات و تێكۆشانی ئێستای سەرۆك مسعود بارزانی هەیە، بۆیە ئەگەر سەیری كار و هەڵوێستەكانی سەرۆك مسعود بارزانی بكەین، دەبینین خەمی ئەو خەمی نەتەوەیە و بەردەوام لە خەمی خاك و خەڵكدایە، خەمی نەتەوە واتە خەمی خاك و خەڵك، خەمی خاك لای ئەو واتە گەیشتن بەدوا سنووری كوردستان و پاراستنی ئەو سنوورانە، خەمی خەڵك لای ئەو واتە خەمی پاراستنی كەلتوور و دیرۆك و شارستانییەت و بەها مرۆییەكانی خەڵكی كوردستان، خەمی خەڵك لای ئەو واتە گەیاندنی خەڵكی كوردستان بە كەنارێكی ئارام.. چونكە رەوشی ناوچەكە و پێشهاتەكانی دەخوازێت پشتیوانیی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانیی بین بۆ رووبەرووبوونەوەی رووداو و پێشهاتە نوێیەكان
Top