نزیکەی سەدەیەکە وڵاتانی دونیا شه‌رعیه‌ت به عێراق ئه‌ده‌ن وه‌ك ده‌وڵه‌ت و خاوەن كه‌سایه‌تی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی تاكه ئامانجیان له‌وه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانه، هه‌ر ئه‌وه‌یە هانیان ئه‌دا بۆ زیاتر سور بوون له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه، لە دەرئەنجامی ئەو باوه‌ڕه نالۆژیكیەی ئەوان ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه پێكهاته و نه‌ته‌وه جیاجیاكانن له‌و وڵاتە، لەبەرئەوەی مێژووی هه‌مه جۆری عێراق ده‌مێكه سهلماندووهیهتی كه جوگرافیایی سیاسی ئه‌و وڵاته كه‌ڵكی پێكه‌وه ژیان و بونیادنانی شارستانیه‌تی بەهادار نیه، به‌داخه‌وه به بێ ویستی پێکهانەکانی ئه‌م وڵاته له ژێر فشار ئه‌یانه‌وێت عێراقی پوچەڵ به‌رده‌وامی هەبێت و به ئێمه‌شی بڵێنه‌وه ده‌وڵه‌تی عێراق بۆئەوەی بەگوێی خه‌ڵكدا بچه‌پێنن عێراق ده‌وڵه‌ته.بیرۆكه و داڕێژه‌رانی بیرۆكه، ئه‌گه‌ر نیه‌تیان پاك بێت، دوای تاقیكردنه‌وه‌یی كرده‌یی سه‌یری ئه‌نجامی تیوهرهكانیان ئه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو ئەنجامی هەبوو به‌جددی ئه‌یپارێزن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووی شكست بوونه‌وه ده‌ستی لێ هه‌ڵده‌گرن و هەنگاو بۆ ئۆپشنی تر ئەهاوێن، له ڕاستیدا بارودۆخی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت بە جۆرێکە بونیادنه‌رانی له وههم دا ئه‌ژین، كه بره‌و به بیرۆكه‌كه‌یان ئه‌ده‌ن له‌هه‌مانكاتدا بارودۆخی ڕاست و درووست شتێكی تره كه شیاوی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه، گرنگه به‌جۆڕێكی عاقڵانی ئه‌و بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌ت بوونی عێراق ڕه‌ت بکرێتەوە و به‌جۆرێكی تر نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق دابڕێژرێت، كه چیتر (خوێن - ئاگر – ئاسن) شوێنی (خۆشبه‌ختی _ ئارامی_ سه‌قامگیری سیاسی) نه‌گرێته‌وه.لێره و له‌وی ده‌نگی ئه‌وه ده‌بیستین كه ڕه‌وتێکی نوێ له‌و وڵاتانەی عێراقیان درووستکردووە بێزارن له‌م جۆره مۆدیله‌ی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت و خاوه‌ن سیاده‌ی قانون، به‌ڵام جێگەی ئه‌سه‌فه ئه‌م ده‌نگانه تا ئێستا نه‌بوونه‌ته ده‌نگی دلێر و درووستكه‌ری فشار و بڕیار به‌ده‌ست، خۆی له خۆیدا هه‌بوونی ئه‌و ده‌نگانه پێمان دەڵێن ئاسۆ ڕوونه و تروسكایه‌ك به‌دی ئه‌كرێت یان گه‌شبینیه‌ك ئه‌به‌خشێته تاكی ئه‌و وڵاته كه به‌عێراق ناوه‌زه‌ند ده‌كرێت، گرنگە سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگانه لۆبیه‌كی به‌هێزیان لێدرووست بكرێت، تاوه‌كو هه‌ڵه‌ی پێشووی گه‌وره‌كانیان ڕاست بكرێته‌وه، به‌ڵام چۆن و كه‌ی و به‌چی ئه‌وه بابه‌تێكی تره كه شیاوی ئه‌وه‌یه زۆر وه‌سف و تایبتمه‌ندی بگرێته خۆ.ڕۆژانه جیهان خه‌ونی نوێ ده‌بینێت و هیوای نوێ پێشكه‌ش به جیهانی بێ خه‌وش و ئارامی ده‌كات، له‌و لاشه‌وه عێراق گۆڕه‌پانی ململانێ و ته‌سفیه حیسابی لایه‌نه هه‌رێمی و ده‌ره‌كیانه، هۆكاره‌كه‌شی قه‌یرانی حوكم و تەکڕەوی بەشێکی باڵادەستە له‌م وڵاته بۆگەنە، له‌هه‌مانكاتدا گه‌لانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئارامیان لێبراوه و قوربانی یه‌كه‌می ئه‌م باروودۆخه‌ن، پێكهاته‌كانی ئه‌م وڵاته له‌وه تێگه‌یشتوون ده‌بێت هه‌ر نه‌ته‌ویه‌ك تایبتمه‌ندی خۆی بپارێزی و پارێزگاری له كه‌لتور و كه‌رامه‌تی خۆی بكات، ئاماژه‌كان هی ئه‌وه‌ن بڕیاری عێراق بۆ عێراقیه‌كان بێت، به‌ڵام كه‌ی و چۆن و به‌چی ئه‌مه هه‌م دیسان بابه‌تێكی تره كه‌شیاوی ئه‌وه‌یه وه‌سف و تایبتمه‌ندی زۆر بگرێته خۆی.بە دڵنیاییەوە (رێزدار سه‌رۆك بارزانی) وه‌ك سەرکردەیەکی عه‌قڵانی و خاوه‌ن ئه‌زموون کە هه‌ڵگری ناسۆریهكانی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی، هیچ کات "لەگەڵ کاروان ناڕوات، بەڵکو چەندین هەنگاو لە پێش کاروانەوەیە". بەشترین بەڵگە لەم ڕووەوە بڕیاری ڕیفراندۆم بوو کە زۆر نه‌به‌ردانه و حه‌كیمانه بڕیاری پرۆسهکەی دا ئەنجامەکەشی سەرکەوتوو بوو، هه‌میشه تاكی كوردستانی له عێراقی وههمەکە ئه‌و کارتە پیرۆزه‌ی له گیرفاندایە له ئەگەری هەر هه‌ڵومه‌رجێكی ناوه‌خۆیی ئەتوانێت فڕێ داتە گۆره‌پانی سیاسی بۆ ڕزگاربوون له عێراقی پوچەڵ.ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له ڕیفراندۆم به ئێمه‌ی فەرموو زۆر ده‌مێكه به دونیایی ڕاگه‌یاندووه كه ئێمه‌ی کورد عاشقی ژیانی شكۆمهندین، دۆستی ئازادی بنه‌ره‌تی و دیموكراسین، هه‌وره‌ها پاسه‌وانی پارستنی شکۆی مرۆڤایەتین ئێمه ڕۆژانه ده‌بینین ئه‌و عێراقه‌ی كه ئێوه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی وههمەکە بۆ ئێمه‌تان بونیاد ناوه شایسته‌ی مانه‌وه نیه، به‌ڵكو پێویسته پارچه پارچه بكرێت سەرەنجام هه‌ر لایه‌نێك بەشی خۆی هه‌ڵبگرێته‌وه. وەک بارزانی دەفەرمووێت:"دوو دراوسێی چاک دەبین".عێراق وڵاتێکی دارووخاوە بۆ ئەوە بڕیاری سه‌رۆك بارزانی بۆ ڕزگاربوون له‌و وههمهکە باشترین بژارده‌یه تا دارێژەرانێ عێراق له‌و شه‌رمه‌زاریه ڕزگاریان بێت ( كه زه‌مه‌نێكی زۆره وه‌ك ژه‌هر ده‌رخواردی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی ئه‌ده‌ن)، كاتی ئه‌وه‌یه گه‌لانی عێراق ئاسوده بن نه‌وه‌ك هه‌موو ڕۆژێ ببنه سوته‌مه‌نی وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌ر جاره و به‌شێوازێك.به دیدی ئێمه هه‌رگیز عێراق به‌و شێوازه نامێنێته‌وه، چونكه وههم هه‌میشه سنورداره ئه‌وه بابه‌تێكی واقیعیه و هیچ وه‌سف و تایبتمه‌ندی ناگرێته خۆی، به‌ڵام كه‌ی تێده‌گه‌ن له‌م هاوكێشه‌یه ئه‌مه شتێكه ڕۆژگاری سیاسی خۆیی وه‌ڵام ئه‌داته‌وه ئیتر زوو بێت یا دره‌نگ؟!؟