ئاڵۆزی ناوچەكە و عێراق و یەكهەڵوێستی و بەهێزی كورد گرنگە ..

ئاڵۆزی ناوچەكە و عێراق و یەكهەڵوێستی و بەهێزی كورد گرنگە ..

ئەو بارودۆخەی كە لە ئیستا بە سەر ناوچەكە ،عێراق و كوردستان گوزەر دەكەن كاتی زۆر گرنگ وهەستیارن لەروانگەی ستراتیژی نەتەوەییمان كەهەمیشە پر لە كەلك وسوودن بۆ بەرژەوەندییه ‌باڵاكانی نەتەوەكەمان. دەبێ وشیارانە هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییانە بكەین كە رۆڵ ئەگێڕن لەگەڵ هەموو ئەو بنەمایانەی كه ‌بە یارمەتی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە خەریكە سەرهەڵدەدەن و كاردانەوەی ستراتیژی دەبێت لەسەركێشەكەمان لەرۆژهەلاتی ناوین . ناكرێت بەشێوەیەكی بێ بەرنامەیی بجوولێنەوە لەگەل سەرچاوەی سەرەكی رووداوەكان كە ناوچەكەی تەنیوەو ئاگری
هەلوەشانەوەو تەفروتونابوون لێمان نزیك ئەبێتەوە، چونكە ئێمەی كورد وەكو نەتەوەی ژمارەو رەسەنی ناوچەكە دەبێت هەموو بەوپەڕی هێزو توانا فكرییەكانمان بخەینە گەڕەوە و خۆی بۆ ئامادەبكەین بۆ ئەوەی ئەو دەرفەتەی هەیەو ئەو بێ هێزییەی بەداگیركارانەوە دیارەو لغاوكراون و دەبێ سوود لە ئەو ئاژاوەی هەیە بیقۆزینەوە لەبەرژەوەندی گەڵ ونیشتمانمان بەكاربێنین.
چونكە ئەم دەرفەتەی خولقاوە نابێت بەئاسانی و بێ سوود وەگرتن بەسەرمانا بڕوات و مێژوو حوكمی سزادانمان بەسەر داسەپێنێ و بریاری كوتایی خۆی بدات و بەزەییمان پێ نەكات.
هەرگۆڕانكارییەك لە هەر پارچەیەكی دابڕاو روو بدات ودەبێتە هۆی ئەوەی گۆڕانكاری نوێ وكاریگەری نوێ كاردانەوەی نوێ بەدوای خۆی بێنێ و كومەڵێك ئالۆزی و گرژی جۆراو جۆر دروستبكات و بەسەر سێكتەرە جیاوازەكانی حكومەت .
هەریەكە لەم سێكتەرانە تووشی ئالۆزی و شێوان ولەقبوون ئەبن ، لەوساتە وەختەی شنەبای گۆڕانكاری بەڕووی ئێمە دێت و سەراپای ژیان و كلتورو
بەها كومەلاتییەكان وكارگێڕی و لایەنەكانیتری ژیان بەرەو قەیران و سەرگەردانی و خەیاڵ ئالۆزی قوول ئەكات .
بۆیە پێوێستە هەر هەموومان خۆی بۆ ئامادە بكەین و بیرله ‌ستراتیژی یەكگرتوویی بكەینەوە ، تاكو خۆمان له ‌ئاستێكی باڵای تۆكمەو پتەو و تەژی لەجۆش و خرۆش بۆخۆمان ئامادەبكەین هەنگاوەكانمان باوێن بۆ روو بەڕوو بوونەوەی ناحەزانمان وئەو كەسانەی شارەزاو پسپۆڕن لەهەموو بوارەكاندا ، دەبێت هەمیشە رۆلبگێڕن بۆ بەهێزكردنی ستراتیژی نەتەوەیی بۆ ئەوەی ئەمن و ئاسایش هەمیشە لە لوتكەی سەرەوەی هەڕەمی نیشتمان بێت، بۆ پاراستنی پێگەی كومەلایەتی و سیاسی و جوگرافیای سیاسی و جیۆپۆلەتیك و سنوورەكانی سروشتی دەولەت وژیانمان بپارێزن نەهێڵین تیرۆر و تیرۆری سپی ببنە هەڕەشە بەسەر رەوتی ژیان و گوزەرانی خەلكی كوردستان وە رووبەڕووی نەهامەتی و كارەساتبارمان بكاتەوە.
ئالۆزی وگرژی ونەهامەتییەكان نەهێڵین ڕەگ و ڕێشەیان دابكوتن لەهەناوی گەڵ ونیشتمانمان، چونكە سەرچاوەی گشت ناخۆشی و وێرانكاری تێكچوونی ژێرخانی ئابووری ورۆشنبیری و سیاسی و كومەلایەتی وكارگێڕی وپەروەردەییە لە ولاتمان، دەبێت هەموو وزە و تواناسیاسی و ستراتیژی و تاكتیكییەكانمان بخەینە گەڕەوە بۆدوورخستنەوەی ئەو كارەساتانەی لەهەناوی رۆژهەلاتی ناوین خەریكە لەدایك ئەبن و بەئاراستەی ئیمەوە دێن .
دەبێت حكومەتی ئایندەی كوردستان سنووربەندی بۆ هەموو ئەو هێزو گرووپ و ئەحزابانەی كە بە هەوەسی خۆیان گەمە لەگەل جەمسەری بەرژوەندییەكانی داگیركاران ئەكەن، چونكه ‌ئەمە خاڵیكی مەترسیدارەوهەمیشە گەوهەری دروستكردنی ئالۆزی وكیشەكان بووە.
هەموو بنەماكانی ئاسایشی نەتەوایەتیمان بەرەو كزی ولاوازی ئەبات و رێگا خۆشكەرە بۆ ئەوەی لەبەردەم هاتنی دوژمن بۆ نێو ریزەكانمان و گەورەترین كارەساتی نەتەوەیی لێ بكەوێتەوەوستراتیژی دوورمەودای كورد بەرەو دواوە دەگەڕێنێتەوە .
پێویستە ستراتیژی ئەمن و ئاسایش و رووبەروو بوونەوە زۆر بەهیز بكەین ،لە دژی ئەو باندو بەكرێگیراوانەی هەمیشە دژی بەرژوەندییەباڵاكانی خەلكی كوردستان ئەجووڵێنەوە، چونكە پێداگیریكردن بۆ سزادانی ئەو جۆرەكەسانەئەركێكی نیشتیمانی و نەتەوەییە ، بۆ ئەوەی تارمایی تابوری پێنجەم لەرەگوڕێشەوە دەربێنین وخاشەبڕیان بكەین وسونەتەكانی كوردایەتی جیبەجێبكەین و دیواری بەهیزی دەروونی دروستبكەین و بۆ هەرئەگەرێك كە ئەگەری هێرشكردن به ‌ئاراستەی ئێمەبێ لە هەموو كات و ساتێك، كە ئەیانەوێ بەهەرشێوەیەك لە شێوەكانبێ قەوارەی كوردستان بەرەو نەمان ببەن وهەرهیچ نەبێ بچووكی بكەنەوە.
هێڕشە سەرسەختە خویناوییەكانی وستایلی نوێی خوتەقاندنەوەو تاكتیكەكانی كە جێگەی گومان و هەلوێستەكردنه،‌ كە چ بیرۆكەیەكی بەهێز لە پشت رێكخراوی داعش بوون كە دواكارتی هەرێمی بوو، دژی هەرێمی كوردستان دەكارهات ،بەلام بەخوێنی پێشمەرگە و خۆڕاگری خەلكی كوردستان پیلانیان پووچەڵكرایەوە وبە ئاراستەی مەرگیان بردن و وانەی مێژووییان نیشاندان و هەموو ئەو ولات و ئەو رێكخراوانەی لەپشتەوەی ئەم ریكخراوەبوون گورزی كوشندەیان بەركەوتوو، بوونە پەندی زەمانە.
شەڕی داعش پەروەردەیەكی بەهێزی عەقڵ و لۆژیك و تەكنیكی سەربازی لۆجستی گرنگ ومێشكی ژەنگاوی و توندوتیژی وشك وچەقبستوی لەپشتبوو، شەڕی مان ونەمانبوو، بەگوێرەی ئەوداگیركەرانەی كەلەپەڵەقاژەی مەرگبوون ، بۆیە هەموو هێرشەكانیان بەبێ گوێ پێدان بەمەرگ وماڵ ومناڵ وكەس وكاریان، هەمیشە لەهەولی بەردەوامدابوون بۆ ئەوەی ئامانجەكانیان بپێكن، ببنە قەلغان و مێژووی بۆ خۆیان تۆمار بكەن، نەهێڵین جیۆپۆلەتیك وسنوورو نەخشەی ولاتان و قوناغی هەڵوەشانەوەی ولاتانی پیری ناوچەكە گۆڕانكاری نوێ شەپۆلی سكۆلاریزم بیانگریتەوەو لەباریەكبچن وهەنگاو بەرەو پارچە پارچەبوون بهاوێژن.
دەبێت هەمیشە ئەمن وئاسایش وهیزەكانی بەرگری وپێشمەرگە ڕاهینانیان پێبكرێ وچەكدارو پڕچەكبرێن وتاكو تاكتیكەكانی دوژمن تێكوپێك بشكێنین وباری ئابووریمان پارێزراوبێ ونەهێڵین بكەونە ژێرمەترسی هەژمۆنی ئاگرە نەخوازراوەكە، ئەو ئاگرەی كەبەربۆتە پاوانی رۆژهەلاتی ناوێن ، خەریكە وشك و تەڕ بەیەكەوە ئەسووتێ ، دەبێت ئاگری شەڕەكان دوورخەینەوە لەنیشتمان و سنوورەكانمان، تاكوبەجوانترین شێوە رووبەڕوویان ببینەوەوبەشێوەیەكی ژیرانە هەڵسوكەوتیان لەگەل بكەین.
چۆن ئەستێرەكان شەوانە رووبەرووی تاریكی ئەبنەوە، شەری ئەبەدی خۆیان دژی تاریكی راگەیاندووە دەبێت ئێمەش ئەوەها بین بەرامبەر هەژمۆنی داگیركارانی نیشتیمانمان، خۆراگرو بەهێز بین بۆهەراسانكردن وبێزاركردنی دوژمنانمان كە ببنە مایەی دەست هەڵگرتن لەخاك ونیشتمانمان وسەروەریەكانمان كەجێگەی شانازی كوردن و بەهێڵی سوور لەبیرو خەیالی تاكی كورد دادەنرێن. ئەم ستراتیژە گرنگە ئەبێتە دوابزمار لە تابووتی دوژمن بدرێ و بتوانین بەرەو دۆزەخیان ببەین.
هەموو پێشهاتەكان و رووداوەكان پێمان دەڵین رووداوەكان گەلێ تەمەن درێژو كاریگەرن، وە قوربانییەكانیش رووبەرێكی بەرفراوان داگیرئەكەن لەناوچەكەدا.ناكرێت هەڵوەشاندنەوەی چەندین دەولەتی پیری ناوچەكە هەر وا بەئاسانی و بەبێ ئالۆزی وچەندین قەیرانی جۆراو جۆر بەسەرماندا گوزەربكەن و پرۆشكی لەباریەكچوون و توانەوەی بێ كاریگەربێت .
ئەو رۆژەی لەباشورەوە هەلاتووە تیشك و رووناكی ئەبەخشێ بۆ هەموو بەشەكانی تری نیشتمانمان ،ئێرە چەقی قورسایی ئۆمیدی خەلكی هەموو پارچەكانی كوردستانە، بۆیە پاراستنی ئەركی هەمووانە وستراتیژیەتی رووبەڕوو بوونەوەی لەسەر شانی هەموو كەسیك پێوێستە بۆ ئەوەی هێزی پاراستن بەهێز بكەین و پێگە و سنوری ئەبەدی مكوووم بكەین بەرامبەر دوژمنانمان. بۆیە پێویستە ستراتیژییەتی یەكگرتن و رووبەڕووبوونەوە بەهێز بكەین وەكو دیواریكی پۆلاین بەرامبەر بە دوژمنان بوەستین .
Top