پارتی دیموکراتی کوردستان .. ،، رێبازی بارزانی، عەقیدە و کوردایەتی ،،

پارتی دیموکراتی کوردستان .. ،، رێبازی بارزانی، عەقیدە و کوردایەتی ،،

(( 8 ))
لە ئەنجامی شەری هەشت ساڵەی عیراق و ئیران و شەری گەنداو، پ، سەرکردایەتی سیاسی کورد و شەخسی جەنابی سەرۆک بارزانی پێشبینی گۆرانکاری گەورەی لە ناوچەکەدا دەکرد، لە وانەش روخانی رژێمی عیراق و لەوانەیە گۆرانکاری بەسەر نەخشەی سیاسی و دیموگرافی ناوجەکەدا پەیدا ببن، ئەوەش دەرفەتێکی مێژوویی بو بۆ کورد کە سوود لەو پێشهاتانە وەربگرێت و بتوانێت پێکەی خۆی بەهێز بکات و کوردستان بکاتە بەشێک لە معادلاتی ناوچەکە.
سەرهڵدانی بوهاری 1991 ئەو رۆژە پر شکۆیە بوو کە گەلی کورد لە تەواوی باشوری کوردستان بە دروشمی کوردستان یان نەمان و سرودی ئەی رەقیب و بیروباوەرێکی پتەو بە پارتی و رێبازی بارزانی، شان بە شانی برا پێشمەرگەکان باشوری کوردستانیان رزگار کرد.
سەرەرای پیلانەکانی دوژمنان بۆ تێکدانی ئەم واقعە نوێ یە و درب لێدان لە بەرژەوەندیەکانی کورد، بەڵام خۆراگری و جان فێدایی ڕۆلەکانی کورد هەموو پیلانەکانیان پوچەل کردەوە.
لێزانی و حیکمەتی جەنابی سەرۆک بارزانی لەو هەڵ و مەرجە شلەژاوەدا کاریگەری خۆی هەبوو، کە وای کرد هێزەکانی پێشمەرکە شان بە شانی بەرەی کوردسانی هەوڵ بدەن ئیداری ناوچە ئازادکراوەکان بکەن و کاروباری خەلک رێک بخەن، هەروەها رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بو پاراستنی سنورەکان و وەستان لە دژی پیلانەکانی دوژمنان، کە ئەو کات نەک تەنها حکومەتی عیراق دژی کورد بوو بەلکو لە هەرچوار لایەوە دژایەتی کورد دەکرا و پیلان گێری لە دژی دەکرا.
دروشمی جەنابی سەرۆک بارزانی ئازادی بۆ عیراق و فیدرالی بۆ کوردستان وەڵامدانەوەیەکی گونجاو بوو کە رەوشی سیاسی عیراق و،ناوچەکە بەرەو قۆناغێکی تر ببات و ئەوە بسەلمێنێ کە کورد ئامادە نیە دەست لە دەستکەوتەکانی بەربدات، بە پێجەوانەوە هەنگاوی لبەردەستە بەرەو پێشەوە بروات و چۆک بۆ هیچ لایەنێک دانەنێت.
هەئەوەبوو لە ساڵی 1992 پرۆژەی عیراقی فیدرالی بە فەرمی چەسپا و یەکەم هەلبژاردنی پەرلەمانی لە مێژوو دا لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدران و کورد لە باشوری کوردستان بووە خاوەن هەرێم و حکومەت و خۆی حوکمی خۆی کرد، کەش ، هەوایەک لە دیموکراسی و ئازادی و پێکەوە ژیان فەراهەم کرا، کە زوە مایەی سەرورمانی وڵاتانی رۆژئاوا، کە ئەمە هەنگاوێکی مێژوویی زۆر گەورە بو بۆ کورد و هەروەها نامەیەک بو بۆ جیهان بە گشتی کە کورد دەتوانێ حوکمرانی بکات و دەتوانێ وڵاتێک بەرێوە ببات، کە دەبێ لەمەدوا حساب بۆ پێگەی هەرێمی کوردستان و داخوازیەکانی گەلی کورد بکرێ و بە بێ کورد هیچ معادلەیەک سەر ناگرێ و ناوچەکە ئارام نابێت.
Top