رێنیشاندەر، پارێزەری شوناسی نەتەوەیی و خاكی كوردستان ..

رێنیشاندەر، پارێزەری شوناسی نەتەوەیی و خاكی كوردستان ..

مێژوویی خەبات و كوردایەتیی بێوچانی پارتی و بارزانی لە قۆناغەكانی شۆرشی رزگاریخوازی كوردستان تا بە ئەمرٍۆ بەرگریی لە ناسنامەی كورد و خاكی پیرۆزی كوردستان بووە تا بە ئەمرٍۆ . لەو پێناوەشدا دەیان هەزار قوربانیی بەخشیووە و دەبەخشێ‌ . ئەمەش وایكردووە كە دوژمنان هەموو كات حیسابی بۆ بكەن و نەتوانن گاڵتە بە چارەنووسی نەتەوەكەمان بكەن .پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی بارزانی نەمر و ئێستاش سەرۆك مەسعود بارزانی بوو بە قوتابخانەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬خەبات و تێكۆشان لە پێناو دابین كردنی‮ ‬مافەرەواكانی‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردستان‮.‬‬‬‬‬‬‬
پارتی‮ ‬خاوەن خەبات و هەڵوێستی‮ ‬نەگۆڕی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬یە،‮ ‬خاوەن رێبازی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬بارزانی‮ ‬مستەفای‮ ‬نەمرە،‮ ‬كە لە سایەی‮ ‬ئەو رێبازە و سەركردایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر چەندین دەسكەوتی‮ ‬مەزنی‮ ‬بۆ گەلەكەمان وەدەست هێناوە،‮ ‬ئەمڕۆش پارتی‮ ‬بەهەمان هەستی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و دابینكردنی‮ ‬ئایندەیەكی‮ ‬گەشتر بە رابەرایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە خەباتی‮ ‬نەپساوی‮ ‬بەردەوامە،‮ ‬و چەندین دەسكەوت و سەركەوتنی‮ ‬كەم وێنەی‮ ‬بۆ گەلی‮ ‬كوردستان دابین كردووە‮.‬ رۆڵی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و هەڵوێست و بۆ چوونی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتیە لە‮ ‬تەبایی‮ ‬و پێكەوە ژیانی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەمڕۆ وای‮ ‬لە جیهان‮ ‬كرد هاوكاری‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬كورد بكات‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
ئەمڕۆ‮ ‬یەكریزی‮ ‬و تەبایی‮ ‬نێوان كورد و كوردستانیان تاكە زامنە كە بەرەو ئامانج و سەركەوتنمان دەبات،‮ ‬و ڵاتەكەمان ئاوەدان دەكاتەوە،‮ ‬هەر بۆیەش پارتی‮ ‬لەو روانگە هەڵسو كەوت و رەفتار دەكات كە ئەمەش لە هەست كردنی‮ ‬پارتی‮ ‬یە بە بەرپرسیارەتی‮ ‬مێژوو،‮ ‬و وەفاداری‮ ‬بۆ خوێنی‮ ‬ئەو شەهیدە سەربەرزانەی‮ ‬ئەمڕۆیان هێنا ئاراوە‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
هەڵبەتە حزبێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬خاوەن هەڵوێستی‮ ‬نەگۆڕ‮ ‬و بەردەوام لە خەباتكردن و تێكۆشان بەدرێژای‮ زیاتر له ‬حەفتا ساڵ،‮ ‬هەڵبەتە نەیاری‮ ‬دەبێت،‮ ‬و ئەو نەیارانەش هەردەم لە هەوڵی‮ ‬شكەستی‮ ‬و دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬ئەو دەسكەوتانە دەبن،‮ ‬لە دوای‮ پیلانگیری‮ هزار و نۆ سه د هه فتا و پێنج ‬چەند حزب و رێكخراوێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دامەزران،‮ ‬بە بیانوی‮ ‬جۆراو و جۆر،‮ ‬بەڵام بەداخەوە زۆری‮ ‬ئەو لایانە كەوتنە دژایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەركردایەتیەكەی‮ ‬بەتومەتی‮ ‬بێ بنەما و دور لە راستی،‮ ‬و لە كۆتای‮ ‬ئەو راستی‮ ‬یە دەركەوت كە پارتی‮ ‬تاكە هێزی‮ ‬زامنی‮ ‬مافەكانە و سازش لە سەر مافە نەتەوایەتی‮ ‬و دابین كردنی‮ ‬ژیانێكی‮ ‬ئاسوودە ناكات‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
دوژمنان و ناحەزانی كورد ، ئیتر چ خۆیان راستەو خۆ یا نارٍاستەوخۆ لە لایەن كۆیلە و بەكرێگیراوەكانیان لە ماوەی رابردوو ، لە رێگەی پروپاگەندە و قسەی بێ‌ بنەما و پروپووچ هەوڵیان داوە كە شكۆ و سەروەریی و مێژوویی خەباتی پر شانازیی سەرۆك بارزانیی كە لێواولێوە لە شكۆ و سەربڵندی بۆ گەل و نیشتیمانەكەی بە خەیاڵی خۆیان بچووك پیشان بدەن ، چونكە ئەوان باش دەزانن كە كەسایەتیی پێسمەرگە ،سەرۆك بارزانیی پاڵپشت و قەڵایەكی پۆڵایینە بۆ هەموو نەتەوەیی كورد ، بەردەوامی سەرۆك بارزانیی لە سەر پشتیوانیكردن لە دۆزی رەوایی كورد ، وایكردووە كە نەیاران و جاش وكۆیلەكان تووشی هیستریا و نەخۆشی هاری ببنەوە ..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
شكۆ و گەورەی گەلی كورد، هەمیشە لەوەدا بووە كە پێشمەرگە ، رابەرمان هێژا جەنابی مەسعود بارزانی سەرۆك رێ نیشاندەرو بووە. ئەمەش وەك چۆن سەروەرییەكی گەورە بووە بۆ خودی جەنابی سەرۆك كە بەرپرسیارێتی و سەرۆكایەتی میللەتێكی كاریگەرو دڵسۆزو بە ئەمەكی وەكو كوردی لەسەر شان بووە. میللەتان كاتێك كەشتییەكانیان بە دەست كەشتیەوانێكی شارەزاو بە دیققەت و لێهاتووی وەك سەرۆك بارزانی دەبێت، هەرچەندە بارودۆخەكەیان ئاڵۆزو زەحمەت و دژواریش بێت، ئەوا لە ئەنجامدا، بە دڵنیایی و باوەڕێكی پتەوەوە هەنگاو بەرەو پێشەوە دەهاوێژن و دڵ پڕ هیوا و دەروون پڕ بڕوا، رووبەرووی هەموو سەختی و زەحمەتییەكان دەبنەوەو لە ئەنجامیشدا ئاواتەكانیان دێتە دی و خەون و خەیاڵە رەواكانیشیان دەكەن بە واقیع.
میللەتان لە هەموو جیهاندا، لە چەقە رێگای خەباتی بێ وچانیان دا، لە پێناو دەستەبەركردنی ئازادی و سەرفرازی و شارستانی، هەمیشە خوڵقێنەری سەركردەی گەورەو شایستەو راستەقینەن. لە هەمان كاتدا، سەرۆكی دووربین و راستەقینەو دڵسۆزو كارامەش، هەمیشە كاریگەرترین فاكتەری بەرەو پێش بردن و گەشەپێدانی ژیان و چارەنووسی میللەتانە. ئەمە، نە پێداهەڵدانە بە تاك كەس و نە كەم كردنەوەیشە لە رۆڵی كۆمەڵ. بەڵكو راستییەكە وەك رۆژ بە ناوچەوانی مێژووەوە دەدرەوشێتەوە. لاپەڕەكانی خەباتی گەلان لە سەرتاسەری جیهاندا سەلمێنەری ئەو راستیەیە كە هیچ میللەتێك بە بێ سەرۆكی خاوەن تاقی كردنەوەو بەرچاو روون و ئازاو هێمن و وردبین و داهێنەرو دەست پێشخەر، نەیتوانیوە دوارۆژی خۆی بە شێوەیەكی خوڵقێنەر دابمەزرێنێت.
سەرۆك بارزانیی قەڵاییەكی پۆلایینە چونكە ، خۆراگرتن لە بەرامبەر شاڵاوە بەدناوەكەی ئەنفال و راگواستن و رووبە رووبوونەوەی چەكی كیمیاوی و پڕۆسەی تەفروتونا كردنی نەتەوەیی كورد. ئینجا بەرپاكردن و سەركردایەتی كردنی راپەڕین، دواتر، ئازاد كردنی كوردستان و رێكخستنی یەكەم هەڵبژاردنی دیموكراسی لە كوردستاندا. دامەزراندنی پەرلەمان و حكومەت. گەشەپێدانی ئابووری و بازرگانیی كوردستان. ئاوەدانكردنەوەی كوردستانێكی خاپوور كە تازە لە ژێر سیاسەتە وێرانكارییەكەی رژێمی پێشووی عێراق دەرچوو بوو. گەشەپێدانی مەودای دیپلۆماسی و نێودەوڵەتی كورد. گەڵاڵە پێكردنی تاقیكردنەوەی سیاسی كوردستان وەك حەقیقەتێكی حاشا هەڵنەگر لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا. دامەزراندن و گەشەپێدانی دۆستایەتی لە نێوان ئەمریكاو كوردستان، لە نێوان ئەوروپاو كوردستان. لە نێوان كوردستان و دەوڵەتانی ناوچەیی و عەرەبی و ئیسلامی. ئینجا پاراستنی كورد لەو هەموو ئاڵۆزی و دژواری و شەڕو ناكۆكییانەی لە دەوروبەری كوردستاندا هەیە. قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی لە ناو ریزەكانی میللەت و ئینجا لە نێوان كوردو پێكهاتە مەزهەبی و ئیتنی و ئایینیەكانی كوردستان. بەرَێوەبردنی پەیوەندی و ناكۆكی و دانوستان لەگەڵ حكومەتی تازەی عێراق. بەشداری كردن لە دامەزراندنی عێراقێكی تازە. دابینكردنی دەستوور. فیدرالی. پاراستنی كورد لە گیانی تۆڵەو دەردی تیرۆرو دەماری رقابەرایەتی. بەرهەمهێنی نەوت و غاز و گواستنەوەی كوردستان بۆ ریزی نەتەوە بەرهەمهێنرەكانی نەوت لە بازاڕە جیهانییەكاندا. یەكسانی و مافی ئافرەت و دابینكردنی ئازادی و فرەخوازی و لێبووردەیی. هەروەها ئەنجامدانی گەورەترین شانازیی كە ئەویش ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و سەركەوتن و ئینجا پاراستنی دۆزی كورد و دەستكەوتەكان و پاشگەز نەبووە لەو بریار و مافخوازییەكەی كە باوەری تەواویی پێی هەیە و لە ئێستاشدا هەنگاوەكان بەرەو كوردستانێكی بەهێز و سەركەوتن و دەسكەوتی مەزن ، وایانكردووە كە نەیارانی كورد بەردەوام خەون بە لێدانی پێگەی سەرۆك بارزانیی بكەنەوە و ئەوەش وایكردووە بەردەوام لە نێو هیستریا و گرژی دەروونیدا ژیان بە سەر ببەن
Top