پارتی دیموکراتی کوردستان .. ،، رێبازی بارزانی، عەقیدە و کوردایەتی ،،

پارتی دیموکراتی کوردستان .. ،، رێبازی بارزانی، عەقیدە و کوردایەتی ،،

(( 7 ))
ئەو خیانەتەی کە لە شۆرەشی ئەیلولی مەزن کرا و ئەو واقعە تالەی کە تووشی بوو، هیچ کاریگەریێکی نەرینی لەسەر واقعی شۆرەش و دەرونی جەماوەر نەکرد، تەنها بە قۆناغێکی کاتی حساب کرا.
سەرکردایەتی سیاسی بەردەوام بوو لەسەر رێکخستنی ژیانی خەلک و هێزی پێشمەرگە، ئەکەر لە ئاوارەیی ئەو کارە سەخت بوو، بەڵام ئیرادەی خۆراگری هەبوو. باوەری بە دووبارە هەستانەوە بەهێز بوو، رێبازی بارزانی جگە لە دیدی سیاسی، دیدی نەتەوایەتی ، کوردایەتی بە هێزی هەبوو.
هەر بوویە سەرکردایەتی شۆرەش بەرنامەی ئەوەبوو کە بە زوترین کات زەنگی شۆرەش و دەنگی زوڵالی پێشمەرکە جارێکی تر لەسەر لوتکە چیا و کێوەکانی کوردستان دەنگ بداتەوە ، باوەری بە خۆ بوون و بە دۆزی گەلی کورد، ئیرادەی بە هێزی سەرکەوتن، پشت بەستن بە هێزی گەل، بناغەی بونیادنانەوەی چەپەرەکانی بەرگری بوون.
هەر بوویە لە ساڵی 1976 زەنگی شۆرەشی گوڵانی پێشکەوتوو خواز گەیشتە تەواوی شارو شروچکەکانی کوردستان، دەنگی خەبات و بەرخودان، دەنگی پێشمەرکە، دەنگی گەل، بە ئیرادەیەکی پولایێن وهێزیکی لە بن نەهاتوو، ئەو جارەشیان گەلی کورد بە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و رێبەرایەتی بارزانی نەمر گەرایەوە مەیدانی خەبات.
قەناعەتی سەرکردایەتی شۆرەش ئەوە بوو کە هەڵ و مەرجی ناوچەکە و شیکردنەوەی پێشهاتەکان وایان نیشنان دەدا کە ناوچەکە بەرەو گۆرانکاری دەروات و معادەلاتی نوێ پەیدا دەبن، هەر بۆیە لە رێگای خەباتی چەکداری کورد دەتوانرێ ببێ بە بەشێک لەم گۆرانکری و معەدلانە و داوای مافی رواکانی گەلی کورد بکات.
شەری نێوان عیراق و ئیران و دەرئەنجامەکانی بەلگەی تەواو بوون لەسەر ئەو گۆرانکاریانە، بۆیە هێزی پێشمەرکە بەوپەری بۆێری و ئازایەتی لە پێشرهوی دا بوو، تا ئەو کاتەی دەرفەتی گونجاو پەیدا بوو لە ساڵی 1991 کە شۆرەش قوناغێکی تر دەرباز بکات و خوی لە بەدەست هێنانی مافە رەواکانی نزیک بکاتەوە، ئەویش سەرهڵدانی بوهاری ساڵی1991 بوو، کە جارێکی تر دەنگی کوردی لە ناو جەرگەی شارو شاروچکەکانی باشوری کوردستان بەرز کردەوەو و ئیرادە و هێزی گەلی کوردی سەلماند.
سەرهڵدان بە دەستکەوتێکی گەوەرە حساب دەکرێت، واقعی و دوربینی سەرکردایەتی شۆرەش نیشان دەدات، ئیرادە و هێزی پێشمەرگە، قەناعەتی گەل کورد بە پارتی و رێبازی بارزانی دسەلمێنێ.
ئەوەی تا ئیستاش بە دەست هاتووە هەر لە ئەنجامی قوربانیەکانی هێزی پیشمەرگە و خۆ راگری گەلی بووە.
قوناغێکی نوێ هاتە ئاراوە کە پێوویستی بە خۆ ئاماکردن و خۆ گونجاندن و کاری زیاتر هەیە بو دەستەبەرکردنی ماف و بەرژەوەندیێە بالاکانی نەتەوەیی، کە تا ئێستاش هەنگاو با هەنگاو کاری بۆ دەکرێ.
Top