بەدەوڵەتبوونی كوردستان ، سەقامگیری بۆ رۆژهەڵاتی ناوین فەراهەم دەكات..
January 6, 2020
وتار و بیروڕا
ڕۆژهەڵاتی ناوین هەردەم بووەتە ناوەند وچەقی ململانە و ڕكابەری سیاسی و ئابووری و سەربازی نێودەوڵەتییە بەزۆری زلهێزەكان لەبەرئەوەی شوێن و ناوچەیەكی ستراتیژی گرینگە لە هەموو بوارەكاندا. بە نەوت و گاز و سامانە سروشتییەكان گەلەك دەوڵەمەندە . بۆیە جێگای گرینگی دانی دەوڵەتانە و هەریەكە ئەیەوێ جێی پێ ی خۆی بكاتەوە.دوور نیە لەو زووانە گۆرانكاری چاوەڕوانەكراوی لێ ڕوو بدات خەڵكی دڵسۆزی خۆیان بەهێز دەكەن بۆ ئەوەی بە نفوزی خۆیان بەرژەوەندی و ئارامی ناوچەكە بپارێزن.
گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە زۆری ئەو دەوڵەتانەی كە بەشێك لە كوردستانیان پێ لكێندراوە ئازاد و سەربەخۆ و سەرفرازنین . بە تایبەتی دەوڵەتە ئەقلیمیەكان . میللەتانی ئازاد و سەربەخۆ هەوڵی چەوساندنەوەی میللەتێكی بێ دەوڵەت و قەوارەی سیاسی ناكەن . بێگومان مافی میللەتان ناسوتێ وە هیچ میللەتێك زوڵم و زۆرداری لە میللەتێكی تر ناكات . میللەتان گشتیان براو ئاشتی خوازن . هەردەم دەسەڵاتدارە بێویژدانەكان یاری بە مافی میللەتانی ناوچەكە دەكەن . هەمیشە بەدوای دوو بەرەكی و خۆپەرستی و ئاژاوەنانەوە و دروستكردنی گیروگرفت و تەنگوچەڵەمەی ناڕەوان لە نێوان میللەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست . بۆیە میللەتانی ناوچەكە بەگشتی لە مافەكانیان لە كەداركراوون بە ملكەچی و شەرمەزاری و ماف خوراوی ماونەتەوە . ئەوانەی لە خزمەتی بەرژەوەندی دەسەڵاتدارەكانن سوودبەخشن ڕۆژ لە دوای رۆژ لە سەركەوتن دوور دەكەونەوە هەوڵەكانیان نەزۆك و ڕەش بینی ڕوویان تێدەكات . لە هەموو پاشتر ئەوەیە ئەو میللەتانە یەكبگرن هەردەم یارمەتی و هاوكاری یەكتر بكەن ڕێگای ڕاست و ڕەوان بگرنە بەر پێكەوە هەموویان بە هاوبەشی دەوڵەتی كوردستانی دروست بكەن بە ڕەزامەندی میللەتانی ناوچەكە سوود لە یەكتر وەردەگرن لە ئێستا و ئایندەش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەشە دەكات ئەبێتە جێگای هیوا و ئاواتی هەمووان . ئەگەر كوردستانیان لە چەرخی بیست و یەكەم كە پەیمانی سایكس بیكۆ هەڵوەشاوەتەوە خۆیان دروست و پاك و یەكلانەكەنەوە . دەبێ زیاتر لە سەد ساڵی تر لەژێر چەپۆكی بێ ویژدان و زۆردار و دوژمن و نامرۆڤەكان بژین . پێویستە كورد بە دابڕاوی لە گەلان نەمێنێتەوە . هەوڵ بدات بگاتە ڕیزی گەلان . لێرە تێكرای خەڵكی بەشەڕەفی كوردستان بە هەر هەموو چین و توێژەكانی ووڵات زۆر بە جدی هەوڵ بدەن ئەركی سەرشانیان ئەنجام بدەن كە لە ئاستی ڕەزامەندی میللەتی كورد و سەرۆك بارزانی بێت . ڕێگری لە بێهەڵوێستی هەر كوردێك یان كۆمەڵێك كەس لە كوردوستان بەرامبەر مافە ڕاستەقینەكانی نەتەوەیی مان بكەن چونكە تاوانێكی مێژوویی و نەتەوەیی و نیشتیمانی زۆر گەورەیە . ئەو دەوڵەتانەی كە ئیمانیان و بڕوایان بە پێكەوە ژیان و شەراكەت و برایەتی و یەكسانی قەبوول ناكەن ، ئەیانەوێت كوردوستانیان هەر بە سەپانی و لەژێر چەپۆك و زوڵم و زۆرداری ئەوان بچەوسێتەوە بۆیە لەبەر كپكردنی دەنگی ئازادی لە ووڵات تووشی گرفتی جۆراوجۆر هاتوون لە ئارامی بە دوورە . سیاسەتی ئەو دەوڵەتانە هیچ كاتێك سیاسەتێكی گشتی بێ جیاوازی دەستەبەر نەكراوە . هەمیشە تووشی گۆڕانكاری ناڕەوا و نا دروست دەبێ . ڕزگاربوونی نەتەوەی كورد و ئازادبوونی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە . لەبەر ئەوەی گەلەكانیان ماف خوراون ئازاد و سەربەخۆ نین . شوێن و سەروەت و سامانی هەموو بەشەكانی كوردستان وای كردووە كە كورد و ئەو میللەتانەی وەك كورد بچەوسێنەوە . لە هەر سیستەمێك لە سیستەمەكان چەند دەسەڵاتدارێك بەڕێوەبردنی ووڵات دەخەنە سەر شانیان بەبێ ئەوەی چاو بدەنە ماف و بەرژەوەندیەكانی خەڵكی تری ووڵات . مەرجی سەرەكیان وەرگرتنی دەسەڵاتە . لێرە ڕووداوی نالەبار و سەرهەڵدانی گرفت و كێشە و بێشە و تەگەرە و شتی تر دێنە پێشەوە . ئەمانە گشتیان هاوبەشن لە نێوان ئەو میللەتانەی كە لە یەك ووڵاتدا دەژین . بەهۆی پێشێڵكردنی مافی مرۆڤ و یەكسانی و تەبایی و ڕق و كینە و زوڵم و زۆرداریان و دروستكردنی پیلانی نادروست و ناڕەوا وای كردووە دەرفەتێكی زێڕینی زۆر لە جێ و گەورە بۆ خەڵكی كوردستان هاتووەتە ئاراوە پێویستە بیقۆزنەوە . كورد بە شەراكەت و پێكەوە ژیان ئامادە و ڕازیە ، هیچ كێشە و بێشەیەكی ئایینی و مەزهەبی و خۆپەرستی و ڕەگەز پەرستی نی یە . دروست بوونی دەوڵەتی كوردستان و كردنەوەی ئاگری ئازادی و سەرفرازی یەكجارەكی كورد و كوردستانیان كە بە ڕەوای نابینن و بە مافێكی گەلەك دووری دەزانن . دیارە خاوەنی وژدانی خۆیان نین . ئەمە لەكە و كارەساتێكی لە بن نەهاتووی زۆر گەورە بۆ ئایندەی خۆیان پاشەكەوت دەكەن . خۆ ئاشت كردنەوە لەگەڵ دروست كردنی دەوڵەتی كوردستان كە هۆكارێكی مەزنی ڕاماڵینی هەر هەموو گیر و گرفت و تەگەرە و تەنگو چەڵەمەكانە لە سەرانسەری كوردستان . وە گەورەترین سەر بەرزییە بۆخۆیان و میللەتەكەیان . وە ئەركێكی زێدە پیرۆزە بەرگری كردن لە كورد و كوردستان و ماف و ئاواتە جوان و ڕەواكانی و پاسەوانی پاك ڕاگرتنی مێژوو و ڕەسەنایەتی میللەتی كورد و بە فیڕۆ نەدانی خوێنی ئاڵی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری كورد و كوردستان و پەیدابوونی ئاسۆیەكی رووناك ترو گەشە كردنی ژیان و ئارامی و ئاسوودەیی و مەرجەكانی سەركەوتن و پێكەوە ژیان لە ئایندەدا