عێراق و نەبوونی نیشتیمانێکی یەكگرتوو
January 6, 2020
وتار و بیروڕا
دورست بونی هەرکیانێک ، لەزادەی نیشتیماندا بێت رۆژبەرۆژ لەپەەرەسەندن و پێشڤەچون دادەبێت ، بەلام عیراق کیانەو ، بێ نیشتمان ، چۆن؟ لەدورست بونی تاکو ئێستا نەبوە نیشتمانێکی هەموان، باوەشێک بۆ هەموان ، کە هاونیشتیمانیانی بن ، لێ لێک دانی سێ کیانی بچکۆلە ، ئەمەیە گرفتی سەرەکی کە ئێستای باردۆخی ناهەمواری گوزەرئەکات ، چونکە راستی سەلماندن ، لێرە دێتەجواب ، نەبونی انتماو ولائێکی یەگرتو فرچک خواردو ، ئەمە بەرهەمەکەیەتی ،
ـــ چونکە حەقیقەتی نیشتمان زۆر گەوریە ، رۆلەکان و هاونیشتمان پەیوەندیەکی روحی کۆیان دەکاتەوە ، لەپێناویدا دەجەنگ نو قوربانی ئەدەن ، بەلام عێراق پێچەوانە ،،
ـــ بۆیە ئەم یەگرتونەبونە ئیتر پەلی هاوێشتوە کە خەلکانێک لەدەرەوەی خۆت حکمو تەحکومت پێبکەن ، جاچجای دابەبشێکی تایفی قەومی ، هەمێشە بەدرێژی قۆناغەکان بەدەرفەتیان زانیوە چاوی تێببرن و هەژمون ، هێزو بەرژەوەنی خۆیان لێ تاقی بکەنەوە و تسفیەی حساباتیان لێ بکەن ، ولاتێکی دەولەمەند ، گەلێکی بێ سەرکێش ، دۆگمای ، کراو
هەمو حوکمەکانی عیراق بەم ناهەمواریە تێ پەریوەن لەانقلاب و کودەتا تاکو ئێستای دەبینین چ رودەات لەگۆرەبان ، یارێکی نادیاری زۆران بازێی هەژمونی هەرێمی و دەولیدا ، لەبابەتی پێش ئیستای باسم کرد لە نەبونی سەروەر ی لەعیراق ، کەواتە هەرکیانێک وهای شەقامی سیاسی حکومران بێت ، ئەمەی لێ چاوەروان دەکرێت ، لەنێوان دوبەرداشی گەورەی هەژمون و خاوەن ئەجێندا ، هەژمونی ئێران کە شیعە زۆرینەی عیراق پێک دەهێنن ، هەستی مزبی زالە بەسەر نیشتیماندا ، ئەوەی تر ئەمریکایە کە خۆی بەخاوەن ئەزانێت لەرزگارکردن و خوێنی لە پێناو رشتوە ، لەولاوە سونیەکی داماو ،
ــ بۆیە ئێستای گۆرەپانی عیراق دوای کوژرانی قاسم سلێمانی لە تونێلێکی تاریکتر دەچێت ، کوژراو ئەوەی کوشتی ، هی ئەم نیشتیمانەنین ، بۆیە چرکردنەوەی یاریەکە لەسەر پشتی عیراقی دەولەمەندو بێ سەرکێش و نیشتمانێکی پێکەوەلکاو ، من پێم وایە ئایندەی لەمە خۆشتر نابێت ، بەدەرکردنی بریار لەپەرلەمان ، چارەی بنبری ناکات بەلکو مسەکنێکی ئازار شکێنە ،
ــ جا خوێندنەوەمان بۆداهاتوی روداوەکان ، دیدمان وایە یاریە لەهەندێ شوێن بەهێز لەهەندێ شوێن لاواز واتا بەرژەوەندی سەروی هەموشتێکە لەیاریە سیاسیەکاندا ، پێشبینی دۆخەکە ، دیدمان وایە هەرلەم بازنەیەدا دەخولێتەوە ، رەنگبێ ماوەیەکیتر بگوازرێتەوە شوێنی تر مەبەستم تۆپەکە ، ئیتر ئەمەیە واقع ، ئەگیانا دەستبردن بۆشەر من وای نابینم ، یاریە هەندێجار فشاری ناچاری ، دانوساندن ، هەژمون ، بەرژەوەندی ، اقرار دەدەن
ـ کورد لەم گێژاوەدا ، باشیان کردوە بێلایەنی هەلبژرادوە ، لەحکومێکی ناچاری دایە ، ئەویش دەگەرێتەوە سەر رۆژەڤ و کێ ؟ زامن داری کورد ئەکات لە کوردستان ، ئەمەش حەقیقەتێکە نابێت لەیاد بکرێت ، ئەوەی تر ، پشکداری حکوم و ناچاریە ، کاتێک بەرژەوەندی هەژمون گەراکان یەک دەگرن ، ئیتر پال بەکوردەوە ئەنێن ، لەگەڵ یەک پارچەی عیراق دان ، جا باشترین دەرفەت دانانی ستراتیژە لەم دوئارستیە و خوێندنەوەی واقع گرنگە ، کەواتە بێ دەنگی و قۆستنەوەی دەرفەتەکان گرنگە بۆگەلی کوردو سەرکردایەتی کورد بەگشتی ، ئەمیش یەک بونی نێومالی کوردی و ، یەک هەلوێستیە ، دیدم وایە عقل بریاردەربێت ، هەرچی بەرامبەرکورد کراوە شتێکە ، ئەوەی ئێستا چۆن بگونجێی و پارێزراوبیت و پارێزراوی دەستکەوتەکان ، پێداگریە لەرێگای یاسای لەدەرەوەی برگەی یاسای نەبێت ، خۆدورخستنەوە لە ورژاندن باشترە ، پاپەندی یاسای ، لەم هەلومەرجە زامنی سەرکەوتنی کوردو کوردستانە ، لەم نەبونی نیشتمانی یەگرتوەدا ....
نوسین شوکر محمد هەرکی لەباسرمە