(لەخەمی کوردستاندابین نەک عێراق)

(لەخەمی کوردستاندابین نەک عێراق)
٭ جارێ ئەو دۆخەی لە عێراق دەگوزەرێ بەرهەمی حەڤدەساڵ حکومڕانیەتی بەرەڵای و بەربەریەتی عەقڵی شیعەیە کە جەهەنمێکیان بۆ هەموو عێراقیەکان تاوداو بەعەقڵیەتی تۆڵەسەندنەوەو حوکمیان کرد بۆیە دەبینیت ئێستا عێراق لەهەموو شتێک دەچێت جگە لەدەوڵەت کەچی لەبری وەرگرتنی پەندوعیبرەت لەڕابدوو تازەبەتازە خەونی حوشتری دەبینن بەدەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق و پێیان وایە ئەمریکا بەپرۆژە یاسای هاتوەتە عێراق تا بەپرۆژە یاسای بڕواتە دەرەوە

٭ حاکمی خاوەن دەسەڵاتی ڕەها لەعێراقدا کۆماری ئیسلامی ئێرانەو چی بووێت دەیکات وکوێی بوێ بۆی دەڕوات و سەرجەم جومگەکانی حکومڕانی لەژێر هەیمەنەی ئەودایە ئەمەش بەشێک لەهاوکێشەکانی ناوچەیی وجیهانی تێکدەدات و هەموو ئەوانەی بەرژەوەندیان بەمە تێکدەچێت ڕێکاری دروستکردنی لەمپەر دەگرنەبەر بۆئەوەی پلانەکەی ئێران و هاوپەیمانەکان تێکبدرێت لەپێش هەمویانەوە(ئیسرائیل ، سعودییە ، ئیمارات ، ئەردەن) کە پێگەو لینکی پەیوەندی ئەم دەڵەتانەش لەسەر ئاستی ناوچەیی وجیهانی گەورەوگرنگەو چیشیان پێبکرێت دژی ئەم تەوژمەی تەشیوع دەیکەن و خۆیان تەسلیمی ئەم تەوژمەناکەن

٭ ئەمریکا لەسەرداواکاری عێراق ڕژێمی پێشووی نەڕوخاندوەو بەخواستی عێراقیش لێرەش نیە ڕاستە ڕێککەوتنێکی شکڵی بوونی هەیە بەڵام تەنها بۆ شەرعیەت پێدانە ئەگینا عێراق بیەوێت یاخود نا ئەمریکا لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆی وابەئاسانی و دوای ئەو هەموو قوربانیە گیانیەی سەربازەکانی داویانەو دوای ئەوهەموو پارەی سەرفی کردوە هەروا بە پرۆژەیاسایەکی فوتێکراوی ئێرانی عێراق بەجێناهێڵێت بۆیە درکردنی پرۆژە یاسا لە پەڕلەمانەوە کاریگەریەکی ئەوتۆی نابێت و عێراقیش توشی گۆشەگیریەکی زیاتردەکاتەوەو ئەمریکاش هەنگاوی دیکەو ڕێکاری دیکە دەگرێتەبەر

٭ هەرێمی کوردستان تائێستا سیاسەتێکی ژیرانەی لە هەڵبژاردنی بێلایەنی پیادەکردوەو تەنها وەک تەماشاکەرو هەندێکجار بۆ مێژوو یاخود دڵدانەوە بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە کە زۆر واقیعیانە نەخۆشی و هۆکاری نەخۆشیەکەو دەرەنجامەکەشی دەخاتەڕوو بەڵام ئەگەر بەیانی کۆبوونەوەی پەڕلەمانی عێراق بکرێت کورد دەکەوێتە دووڕیانێکی زۆر قورس بەڵام لەهەموو حاڵەتێکدا دەبێت کورد لەدەرەوەی پرۆژە یاساکە بوەستێەوەو دەنگ بەپرۆژە یاسایی وەها نەدات چونکە ئەگەر وەک ئەگەریش دایبنێین بەنەمانی ئەمریکا لەناوچەکە پەلو پۆی کورد لەهەر چوارپارچەکە دەشکێنرێت و دەخرێینە مەنجەنیقی ڕق و حیشمی سەفەوی و عوسمانیەوەو بۆ ئەبەد دۆزەکەمان دەسوتێنن و جارێکی دیکە شتێک بەناوی گەلی کوردەوە نامێنێت

٭ ڕاستە سەرۆک کۆماری عێراق کوردەو لەڕووی دەستوریەوە ئەرکێکی شکڵی هەیە بەڵام پێموایە جگە لەئەو سەرجەم کاربەدەستەکانی کورد لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش پێوویست ناکات خەمی عێراقی حەبیب بخۆن چونکە تازەترین نمونەی ئێمە لەخەمخۆری بۆعێراق بوونیادنانەوەی عێراقی نوێی دوای ڕژێم بوو کەچی هەر لەساڵی(۲۰۰۸) مالیکی لوولەی دەبابە بەزیوەکانی بەعسی ڕوکردەوە خانەقینی کوردستان هەرئەوکات وویستی گڵاویان بۆداگیرکردنی کوردستان وەدەرکەوت، دواتریش و لەقۆناغی شەڕی دژی داعش کوردستان نەبوایە هەرگیز سوپای عێراق چاوی بەگرتنەوەو کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ نەدەکەوت کەچی بینیمان دوای شەڕی دژی داعش چۆن پەلاماری کوردستانیان داو لاشەی پێشمەرگەیان کرد بەژێر زنجیری دەبابەی ئەمبرازی ئەمریکیەوەو نیازی گڵاویان دیاربوو کە کۆتایی هێنان بوو بەکوردستان وەلێ لمۆزیان شکێنرا بۆیە تکایە نەلەهەولێرو نەلەبەغداد خەمی عێراقی خوێن مژی کۆرد مەخۆن و لێگەڕێن باببن بەسووتوی ڕوداوەکانی ناوچەکە وا بۆئێمە بەسودە

٭ عێراق خاکی پێکدادانی ئێران و ئەمریکا دەبێت و پێکەوە شەڕی خۆیان لەخاکی خۆیان دورخستوەتەوەو هێناوەتە سەر گۆڕەپانی بێ خاوەنترین دەوڵەتی دونیاو ناوچەکە باشترە ئێمە لەخەمی پاراستنی کوردستان و ئەزمونەکەمان بین و هەوڵی سوود وەرگرتن لەهەر دەرفەتێک بدەین تا دەرەنجامی ڕیفراندۆم کارابکەینەوەو وە ئەکتەرێکی کاریگەر نەکارتێکراو ڕۆڵ بینین نەک قۆڵی لێهەماڵن بۆ چەندبارەکردنەوەی ئەو هەڵە مێژوویەی هەردەیکەین و پەندی لێوەرناگرین پێوویستە خەمی هەموان ولەپێشینەمان کوردستان بێت و بەس


Top