پارتی دیموکراتی کوردستان .. ،، رێبازی بارزانی، عەقیدە و کوردایەتی ،،
January 4, 2020
وتار و بیروڕا
(( 6 ))
هەڵگیرسانی شۆرەشی ئەیلولی مەزن رەتکردنی واقعی زولم و زۆرداری بوو، شۆرەشێکی جەماوەری و نەتەوەیی هاچەرخی سەرتاسەری بوو، مۆرکی عەقیدە وشوێن کەوتنی بارزانی پێوە دیار بوو.
پەنا بردن بۆ چەک و شۆرەش تاکە رێگا بوو لەبەردەم سەرکردایەتی سیاسی کورد و شەخسی بارزانی نەمر بۆ بەرگری کردن لە گەلی کورد لەو کاتەی کە حکومەتی عیراقی هیچ دەرفەتێکی بۆ گفتوگۆ نەهێشت.
هەموو ئەو روبەروبونەوە چەکداریەکان لە بەینی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق بە سەرکەوتنی هێزی پێشمەرکە کۆتایی دەهاتن، لە تەواوی بەرەکان دوژمن تووشی شکست دەهات و پێشمەرکە سەرکەوتنی تۆمار دەکرد.
لە سالی 1970 لە کاتێکدا سوپای عیراق تووشی دارمان دەبوو، حکومەتی عیراق داوای دانیشتن و گفتوگۆی لەگەل سەرکردایەتی شۆرەش کرد، بارزانی نەمر ئەمەی بە دەرفەت زانی بۆ ئەوەی حکومەتی عیراق ناچار بکات بە فەرمی دان بە مافەکانی گەلی کورد دابنێت و کورد لە شەرو کوشتار رزگاری بێت و روو لە ژیانێکی ئارام بکات.
ئەوە بو پاش مەوەیەک لە گفتوگۆ رێکەوتنی 11 ئاداری 1970 مۆر کرا و بۆ یەکەم جار لە مێژوو دا حکومەتی عیراق دانی بە مافەرەواکانی گەلێ کورد نا، مەرجەکانی پێکهاتن دەستکەوتێکی گەورە بوون بۆ گەلی کورد و سۆرەش، کورد بووە هاوپشک لە عیراقی نوێ دا و بەشداری لە تەواوی بورەکانی سیاسی و ئیداری دا کرد، مافە نەتەوەیی و کەلتوری و مێژووییەکان دەستەبەر دەکران.
ئەوەی رێکەوتنی لەسەر نەکرا تەنها کێشەی شاری کەرکوک بوو کە دوا خرا تا پاش ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان، لەم کاتەدا حکومەتی عیراق خۆی بۆ پیلانێکی تر ئامادە دەکرد، نیەتی نەبوو کەرکوک بە شارێکی کوردی بناسێنێت، هەر بویە لە سالی 1974 تاک لایەنە بریاری لەسەر رێکەوتن دا بەو خالانەی کە خۆی دەیویست و لە بەیاننامەیەکدا هێرشی کردە سەر سەرکردایەتی شۆرەش،
سەرکردایەتی شۆرەش ئەم حالەتەی رەتکردەوە و داکوکی لەسەر مافە رەواکانی گەلی کورد و رێکەوتن کرد و شاری کەرکوک بە شارێکی کوردسەانیناساند کە سازشی لەسەر ناکرێت.
جارێکی تر کورد ناچار کرا کە پەنا بۆ چەک ببات بۆ بەرگری کردن لە خۆی و کەوتەوە سەنگەر.
بەڵام ئەم جارەیان خیانەتێکی ئیقلیمی گەورە لە کورد کرا، ئەویش رێکەوتنە شومەکەی جەزایر بوو لە بەینی ئیران و عیراق بە هاوکاری جەزایر ، ئەم رێکەوتنە سیاسیە بووە هۆی ئەوەی شۆرەش تووشی شکستێکی کاتی ببێ و بۆ پاراستنی ژیانی هاوولاتیان لە زۆربەی ناوچەکانی شەر کشانەوە و بەرەو سنورەکانی ئیران بەرێکەوتن، بەم جۆرەش شۆرەشی ئەیلولی مەزن بو بە قوربانی پیلانی دوژمن و ناحەزان