بەهێزی پێگەی كورد لە سایەی سەرۆك بارزانییەوە..
January 2, 2020
وتار و بیروڕا
پارتی وەك قوتابخانەی زەروورەتێكی مێژوویی بۆ داكۆكیكردن و بەدەستهێنانی مافەرەواكانی گەلی دامەزراوە، لەو ڕۆژەوەیش كە بە سەركردایەتیی باوكی ڕۆحیی نەتەوەییمان "بارزانیی نەمر" خۆی ڕاگەیاندووە، هەمیشە كاری كردووە بۆ پاراستنی خاكی كوردستان لە دوژمنان، بۆیە ئێستایشی لەگەڵدا بێت، تاكە حیزب كە بمانپارێزێت لە دەستی دوژمنان، پارتییەپارتی دیموكراتی كوردستان لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستاندا هێزێكی كاریگەری گۆڕەپانی نەتەوەیی و نیشتمانی بووە و دەبێت، چونكە بنەمای دروستبوونی ئەم حزبە یاخود هەڵگری پەیامەكەی یەكدەگرێتەوە لەگەڵ واقیعی كوردستان لە هەر چوارپارچە، پارتی وەك پێداویستیەكی نەتەوەیی و نیشتمانی هاتۆتە دامەزراندن، پارتی دەستی بۆ دروشمێك نەبردووە كە جێبەجێنەكردبێت، حەتمەن بەپێی قۆناغ و هەل و مەرجی جیاواز و كاریگەری رەوتی رووداوەكان لەو دەمانەدا. لە كات و ساتێك و هەلومەرجێكی سیاسی گونجاودا وەك زەروورەتێكی مێژویی بە رابەرایەتی “بارزانی نەمر” ئەو كیانە سیاسیە دامەزرا، كە لەتەمەنیدا میژویەكی پڕ زێڕین و پڕ لە دەستكەوت و سەروەری و رۆژانێكی درەوشاوەی بۆدۆزی رەوای گەلی كورد تۆماركردووە، كە لە ئێستاشدا بەردەوامی هەیە، و لەسكەی خۆی لاینەداوە بەڵكو بە پێداگرییەكی نەگۆڕەوە جەخت لەخەبات و تێكۆشان دەكات بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواكانی گەلی كوردستان و گەیشتن بە دوا وێستگەی ئاواتەكانی گەلی كورد، ئەویش سەربەخۆیی كوردستانە، كە زیاتر لەسەدەیەكە ئەم تێكۆشانە بەڕابەرایەتی “عەبدولسەلام بارزانی” كە وەك تاكە سەركردە، داوای سەربەخۆیی لە حاكمی ئینگلیز كردووە و كردی بە ئەمری واقیعی ئەو سەردەمە و تاكو ئێستاش بەردەوامی هەیە، كە ئەمەش شاهیدی ئەو خەبات و تێكۆشان و مێژووە مەزنەی ئەو رێبازە پیرۆزەن كە لە ئێستاشدا بە سەركردایەتی بەڕێز “سەرۆك بارزانی” جەخت لە بەدەستهێنان و دانپێدانانی ئەو مافە زەوتكراوە دەكاتەوە.ئەوکاتەی دەبینین مەترسی لەسەر کوردستانە تەنیا پارتی دیارە و بەرگری لە کوردستان دەکات سەرۆکی پارتی بەکوڕ و نەوەکانیەوە لە سەنگەرن و شەڕی بەرگری لە خاک و شەرەفی ھەموو کورد دەکەن دووجار پەشیمان دەبینەوە لە بڕیاری خۆمان ، ئەوکاتەی دەبینین مەترسی لەسەر ھەر پارچەیەکی کوردستانە و مەترسی لەسەر ھەر کوردێک بێت لەھەر شوێنێکی جیھان بێت تەنیا پارتی بەکردار خۆی دەکاتە خاوەنی خەمی ئەوان و بە خەمی خۆی دەزانێت جارێکی تریش پەشیمان دەبینەوە لە بڕیاری خۆمان، ھەربۆیە دەڵێین تەنھا ئەوکاتە واز لە پارتی دەھێنین کە پارتی دەست بەرداری مافی چارەنوسی گەلی کورد دەبێت ، پارتی ئەو ھیوایە بوو لەناو بێ ھیوایی خەڵکدا دروست بوو زۆربەی خەڵکی کوردستان تەنھا ھیوای بەپارتی ھەیە ھەربۆیە ئەرکی پارتی یە ژیانێکی خۆشتر بۆ خەڵکی کوردستان دابین بکات ببێتەوە ئەو حیزبەی جاران کە خەڵکی کوردستان ھەموو ھیوای خۆی لەسەر دانابوو. روون و ئاشكرایە، پارتی تاكە حزبە كە جێگەی متمانەی گەلی كوردە كە ڕێگە نەدات دوژمان جارێكی دیكە ئەنفال و كیمیابارانمان بكەنەوە، بۆیە هەمیشە دەبێت پارتی بە پێگەی سیاسیی بەهێزەوە بهێڵینەوە..
پێگەی سەرۆك بارزانی و قورسایی لە گۆڕانكاری و ئایندەی ناوچەكە بەهەند وەردەگیرێت ئەوەش لەبەر چەندین هۆكاری گرنگ وەك كەسایەتی و رۆڵ و تێڕوانین و خوێندنەوەی سەرۆك بۆ پێشهاتەكان و كاریگەری پارتی و سەرۆك لەسەر گۆڕەپانەكە و مێژوو خەباتی بارزانیەكان وایكردووە لەهەموو گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە بۆچوونی سەرۆك بارزانی بەهەند وەربگیرێت ،سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكوەزیران و سەركردە باڵاكانی عێراق، سەردانێكی گرنگ بوو، هەم لەسەر ئاستی ناوخۆ، هەم لەسەر ئاستی دەرەوە دەنگی دایەوە، ئەمریكا، ئێران، هەتا وڵاتانی دیكە پێشوازیان لەو سەردانە كردووە، بۆیە بێ گومان ئەو سەردانە سەردانێكی گرنگ بوو، چونكە پاش ریفراندۆم و رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا كێشەی تێكەوت بوو، بۆیە سەردانی سەرۆك بارزانی هۆكار دەبێت بۆ چارە كردنی هەموو ئەو كێشانەی كە لە نێوان هەولێر و بەغدا هەن، پەیوەندییەكان ئاسایی دەبنەوە، لەگەڵ ئەوەی لە بەغداش كێشە هەیە، كە تا ئێستا كابینەی عادل عەبدولمەهدی بە تەواوی تەشكیل نەبووە، دیارە كەسایەتی سەرۆك بارزانی دەوری خۆی دەبینێت لەوەی كە ڕەوشی سیاسی عێراق ئارامی بە خۆیەوە ببینێت و حكوومەت پێك بێت. چونكە بۆ هەمووان ڕوونبۆتەوە كە كلیلی چارەسەری كێشەكان لە كوردستان و عێراق دواتر لای بارزانیە و هەر هەنگاوێك بۆ چارەسەری كێشەكان بەبێ گەڕانەوە و وەرگرتنی سەرنج و بۆچوونەكانی بارزانی هیچ كات ئاكامی نابێت بۆیە وڵاتانی دەوروبەر و ناوچەكە و زلهێزەكان ئەمڕۆ بەگرنگیەوە دەڕواننە كەسایەتی و ڕۆڵی بارزانی لە ناوچەكە جا چ بۆ سەقامگیری سیاسی بێت یاخود بۆ چارەسەری كێشەكان لە ناوچەكە لەبەر ئەوەی بارزانی ئەمڕۆ سیمبول و نوێنەرایەتی كوردستانیان هەر چوار پارچە دەكات و كێشەكان لەم وڵاتانە بەبێ گەڕانەوە بۆ مەرجەعی سیاسی و نەتەوەیی كە سەرۆك بارزانیە شتێكی مەحاڵ و بێ هودایە . هەروەها لایەنێكی دیكەی سەردانەكەی سەرۆك لایەنی پتەو كردنی پەیوەندیە دیبلۆماسی و ئابورییەكان لەگەڵ وڵاتانی دونیا و سود وەرگرتنە لە ئەزموون و شارەزایی ئەوان لە پێشخستنی ئەزموونی كوردستان.