هەنگاوەكانی كوردستانی بەهێزتر جێگەی متمانە، ئومێد بۆ ئایندەیەكی گەش..

هەنگاوەكانی كوردستانی بەهێزتر جێگەی متمانە، ئومێد بۆ ئایندەیەكی گەش..

پاش دەستبەكاربوونی سەرۆكایەتی هەریم و حكومەتی كوردستان ،گشت هەنگاوەكانی كوردستانێكی بەهێز لە ناوچەیەكی نائاڕام و شڵەژاودا چوونەبواری جێبەجێكردنەوە، ئەو هەنگاوانە هەر لەو پرۆژە ستراتیژیانە كە لە ماوەی رابردوو كاریان لە سەر كرابوون وبەهۆی جەنگی چوار ساڵە لە كراگیرابوون هەتا پرۆژەی نۆی و رێگاوبان و بوارەكانی تر .هەروەها لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە لە سەر ئاستی كوردستان، عێراق ، ناوچەكە و دونیا سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت كارەكانیان دەستپێكرد تا بتوانن پشتیوانی و پەیامی هەرێمی كوردستان بۆ بە دەستهێنانی پشتیوانی زیاتر لە كوردستانێكی بەهێز بەدی بهێنن .هه‌رێمی كوردستان له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ دروستتر له‌ چوارچێوه‌ی چوار ده‌وڵه‌ته‌ پڕكێشه‌ و ململانێ و جه‌نگه‌كه‌دایه‌، به‌ڵام به‌ ڕێژه‌یه‌كی باش توانیویه‌تی هه‌رێمێكی ئه‌وه‌نده‌ ئارام بێت، له‌ وڵاتانی دراوسێوه‌ خه‌ڵكانێكی زۆر بۆ پاراستنی گیانی خۆیان ڕووی تێبكه‌ن، ئه‌و هێمنییه‌ی كوردستانیش هه‌میشه‌ چاوی دۆست و نه‌یاری له‌سه‌ره‌.
لەلایەكی دیكەوە ، لە ماوەی رابردوو دا ، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حزبه‌كان و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ ناوچه‌كه‌ بێنه‌ ئارا، به‌تایبه‌ت به‌غدا و پاش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیر، كورد بتوانێ به‌ یه‌كده‌نگ ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه‌ و هیچ درزێك له‌ ناوخۆمان ڕوو نه‌دات و ئه‌و ئاگره‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌سووتێنێت، پریشكی به‌ر كوردستان نه‌كه‌وێت.بەدڵنییاییەوە باردۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌ پێوستە گەلی كورد و گشت هێزولایەنە سیاسییەكان زۆر به‌ وردی هه‌نگاو بنێن و ڕێ نه‌ده‌ن ئه‌و كه‌شه‌ له‌باره‌ی حوكمڕانی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوو ده‌ست پێ كراوه‌، زه‌فه‌ری پێ ببرێت.هەروەها ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانی كوردستان و پێگە و بایەخی هەولێر بكەین بینیمان كە له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا جێگری وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا سه‌ردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانی كرد، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و حكوومه‌ت كۆ بووه‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و عێراق و ئەو سەردانیكردنە لە سەر ئاستی ئیقلیمی و دونیا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر هه‌بوو، چونكە ئاماژەیەكی رووونی ئەمەریكا بوو بەرامبەر بە عێراق كە بە هۆی هەژموونی ئێرانەوە به‌ وڵاتێكی شكستخواردوو دەبینێت ، به‌ڵام ڕوانگه‌ی ئەمەریكا بۆ پێگه‌ی كوردستان جیاوازه‌. ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی تووڕه‌ كرد، تا ئه‌و ئاسته‌ی قینه‌ له‌ دڵی وه‌ك چۆن بیستیمان كە حەیدەر عیبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق بڵێت، "جه‌نابی مایك پێنس هه‌ولێر پایته‌ختی عێراق نییه"‌.هەروەها سه‌ردانی بەرێزمەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا و پێشوازییه‌كه‌ی به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌، ئەو راستییە دەردەخەن كه‌ هەمیشە وڵاتانی ناوچه‌یی و جیهانی هه‌میشه‌ به‌ گرنگی ده‌ڕواننه‌ پێگه‌ی هەرێمی كوردستان لە ناوچەیەكی پر كێشەدا.هەروەها ئەگەر سەرنج لە سەر كاروبەرنامەی حكومەتی كوردستان بكەین لە ماوەی رابردوو تا بە ئەمڕۆ ئەو راستییەمان بۆ دەردەكەوێت كە له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی خۆمان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ها بۆ فه‌رمانگه‌ و فه‌رمانبه‌ر و هاووڵاتی، یه‌كگوتاری و گرنگیدان به‌ به‌هێزكردنی پێگه‌ی دیپلۆماسی حكوومه‌تی نه‌ك حزبی، قۆناغێكی نوێیه‌ له‌ حوكمڕانی كوردیدا ده‌ستی پێ كردووه‌. ئەوەش هیوایەكی زۆرە بەرەو زیاتر پێشكەوتن و گەشەسەندنی كوردستانێكی بەهێزتر..
Top