كورد و كوردستان خاوەن پێشمەرگە،سەرۆك بارزانییە ..

كورد و كوردستان خاوەن پێشمەرگە،سەرۆك بارزانییە ..

جوانترین ناو پێشمەرگەیە كەئەو مرۆڤە مەزنەیە كەوابەئاسانی بۆ سەربەخۆیی و ئازادی نیشتمان گیانیان دەبەخشن لەبیناوخاك و نیشتیمانەكەیاندا كەئەو شەرەفانە بەو كەسانەدەبەخشرێت كە بەبێ هیچ سڵەمینەوەیەك وبەبێ ترس كیان دەبەخشن بۆ باراستن لەگیانی كۆمەلگاو لەبێشەوەی سەنگەری خەبات ڕوبەڕوی خۆبەخت كردن دەبنەوە بۆپاراستن لەئاڵاوخاكەپیرۆزەكەی كوردستان گەرئاورێك لەمێژوی خەباتی رزگاری خوازی گەلەكەمان بدەینەوە كەمێك بگەرێینەوە بۆ دواوەوە كە چەندین قۆناغی نارەحەتی و هەورازو نشێوی سەختی بڕیوە بۆبەدی هێنانی خەونی لە مێژینەی گەلەكەمان .. لە قۆناغ و سەختە دژوارەكان دا لە گەلەكۆمە نێودەوڵەتییەكان بێ‌ ئومێد نابین بەڵكو هیوایەكی زیاتر و ئیرادەیەكی بەهێزتر بەرەو ئایندە و ئامانجەگەورەكەمان كە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانە هەنگاو دەنێین ..پارتی دیموكراتی كوردستان ، بە سەرۆكایەتی بارزانی ، لە رابردوو تا بە ئەمرۆ توانییوێتی دەسكەوتی ستراتیژی و گرنگ بۆ گەلی كورد بەشێوەیەكی گشتی بە دەست بێنێت ، كە ئەو دەسكەوتانە وایانكردووە كە نەیارانی كورد لە نێو خۆ و دەروە بە هەموو شێوەیەكی پیلانگێری لە دژی بگێرێن .لە راستیدا، هەر لە شۆڕشی ئەیلولەوە بۆچوونێکی وەها لە سیاسەتی باشووری کوردستاندا بوونی هەیە کە پارتی بە تاکە هێزی دەسەڵات و بگرە خاوەنی ئه‌و وڵاتە دەبینرێت و ئه‌و تێڕوانینە بۆ نێو جەماوەریش شۆڕ بۆتەوە. دیارە هەر لەسەر ئه‌و بنەمایە، دوژمنان و نەیارانی کورد زیاترین دوژمنایەتییان لەگەڵ پارتی و ڕێبازەکەی کردووە و لەلایەکیتریشەوە دۆست و هاوپەیمانی دەرەکیی کوردیش زیاتر پەیوەندی لەگەڵ پارتی دەبەستن و لە ڕێگای پارتیەوە پشتگیری لە خەباتی کورد دەکەن. دیارە بنەڕەتی ئه‌و بۆچوونە بۆ مێژوو دەگەڕێتەوە کە پارتی کۆنترین حیزبی کوردە و، زیاتر لە 73 ساڵە ڕابەرایەتی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد دەکات. زۆرترین دەستکەوت و هاوکات قوربانیدانیش هەر لەو ڕێبازەدا بووە و ئەمرۆش بەردەوامە. هەر بۆیەشە دوای ئەو هەموو ساڵەش هێشتا پارتی خاوەنی زۆرترین جەماوەرە و بەهێزترین پێگەیە .ئەمرۆ لە سایەی پێشمەرگە ، سەرۆك بارزانی وڵاتانی ناوچەكە بە چاویی وڵاتێكی سەربەخۆیی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكەن .لەهەر كۆمەڵگەیەكدا سەرۆكێك هەیە بۆ ئەوەی ئەو ئەركەی كە لەسەریەتی بەجوانترین شێوە ئەدای بكات و لەخزمەتی گشتی هاووڵاتیانی وڵاتەكەیدا بێت وەكو گاندی و دەیانی دیكە كە خۆیانكردە قوربانی وڵاتەكەی، بەڵام چەندین سەركردە هەیە بەپێچەوانەی ئەم ئەخلاقیەی سیاسیەوە مامەڵە دەكات و ئەوسا دەكەوێتە بەر شاڵاوی گلەیی و نارەزاییەكانی هاووڵاتی نیشتمانەكەی وەكو سەددام حوسێن و هیتلەر و هاوشێوەی ئەمانە.هەمیشە یەكێك لەو پێوەرانەی كە كەسایەتی سەركردەی پێدەپێورێت بریتییە لەوەی كە چەندە رۆڵی بینیوە لە سەرهەڵدانی جەنگ و كێشەكان و بەقەیراندابردنی ئایندەی وڵاتەكەی، یان بەپێچەوانەوە چەندە دەستی هەیە لە بونیادی بازنەی ئاشتەوایی و پێكەوەژیان و خوڵقاندنی ژینگەیەك بۆ ئاوەدانی و ئاسایشی وڵات .سەرۆك بارزانی جگە لەوەی كە هەمیشە لەوتە و گوتارەكانیدا بەدەردەكەوێت كە چەندە دەیەوێت وڵاتەكەی لە ئاشتەوایدا ژیان گوزەربكات بەهەمان شێوەش لە كردار و ئەدای سیاسیشیدا توانیویەتی هاوتای وتەكانی بێت و رۆڵی سەرەكی هەبێت لە هاوسەنگكردنی ئەو هاوكێشەی كە دەبێت سەرۆكی سەركەوتوو هەیبێت، رۆڵی ئیجابیانەی سەرۆكی هەركوردستانیش لەم رەهەند و لایەنانەوە دەخەینەروو .هەمیشە ویستویەتی پارێزگاریی لەو بەها سیاسیە جوانانە بكات كە بارزانی باوك-مەلا مستەفای بارزانی- لەئەدای كار و مومارەسەی سیاسی و نەتەوەیدا ئیشی لەسەركردووەو بەردەوام ویستویەتی بەو هەناسانەوە بژێت كە باوكی لەژیاندایە و بەیەكەوە هاوكێشەكانی وڵات دەخەنە مەیدانی كارەوە، ئەم ئەزمونەش یەكێكە لەوانەی كە سەركردەی خاوەن وەفا و پارێزگار لە بەهاكانی نیشتمان دەناسرێتەوە.نزیكتر نمونەش وروژاندنی -مافی چارەی خۆنووسین- لە شوێنێكدا بەبەرچاوی نوێنەری زۆربەی ئەو نەتەوە و سیاسەتمەدارانەی كە لەوانەیە خۆشحاڵ نەبن بە ئەزموونی هەرێمی كوردستان، ئەم پانتاییە فراوانە لەكاركردن خزمەت بە ئایندەی سەرۆك و ئایندەی ئەو كۆمەڵگەیەش دەكات كە ئەو سەرۆكایەتی دەكات. یەكێكی دیكە لەو بنەما گشتی و نەگۆرەی كە سەرۆكی كوردستان كاری لەسەردەكات ئەوەیە خاوەنی هەڵوێستی نەگۆری بەرژەوەندییە گشتیەكانی میللەتەكەیەتی، نەك لەهەر جێگەیەك و لەلای هەر میللەت و سەركردەیەكی دیكەی سیاسی هەڵوێستێكی دیكەی شاراوەی هەبێت كە پێچەوانە بێت لەگەڵ پرەنسیپە سەرەكیەكەی خۆی وەكو سەرۆكی كوردستان، ئەم روونی و دووفاقی نەبوونە لە كاری سیاسیدا خزمەت بە پرۆژە سیاسیە نێودەوڵەتیەكان دەكات كە كورد هەمیشە داكۆكی لە پرەنسیپە نەگۆرەكانی خۆی بكات كە لە ئامانجە باڵاكانی نزیك دەكاتەوە وەكو هەموو میللەتانی دنیا كە گەشتونەتە كیانی خۆیان. ئەگەر كەلێن و كەموكورتییەكی سیاسی و ململانێكان سەریانهەڵدابێت توانیویەتی مامەڵەیەكی بەرپرسانەی لەگەڵدا بكات و بەئەركی خۆی زانیوە كە بەشداری سەرەكی هەبێت لە نەهێشتنی ئەو قەیران و ململانێیە، ئەمەش هەنگاوێكی جددیە بۆ ئەوەی ئاشتەوایی لەنێوان یەكە سیاسیەكانیش بێنێتەدی
Top