پارتی دیموکراتی کوردستان ... ،، رێبازی برزانی، عەقیدە و کوردایەتی ،،
December 31, 2019
وتار و بیروڕا
(( 4 ))
بریاری بارزانی نەمر لە خۆ بە دەستەوە نەدان بریارێکی چارەنوسساز بو، بەردەوامی دان بو بە خەبات بە رێگای گەیاندنی دەنگی گەلێکی ستەم و زولم لێ کراو وەکو گەلی کورد بە سۆڤیەت کە یەکێک بو لە وڵاتە زل هێزەکانی جیهان و هەژمونی بەسەر ناوچەکەوە هەبوو.
بارزانی نەمر باش بریار دان، خوی و ژمارەیەک لە هەڤالانی کەوتنە رێ و سنوری سێ دەولەت یان بری و پاش چەند شەرو بەرەنگاربونەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتانە گەیشتن بە ئاوی ئاراس و دواتر پەرینەوە و گەیشتنە سەر خاکی یەکێتی شوڤیەت، بارزانی نەمر ئەم قوناغەشی بە قوناغێکی خەباتی نەتەوەیی هەژمار دەکرد و بە پێی هەل و مەرجی نوێ هەڵسوکەوتی دەکرد و لە ماوەی ئەو دوانزدە ساڵەی لە یەکێتی سوڤیەت بوون توانیان پێگەیەکی سیاسی و کۆمەلایەتی دروست بکەن و کورد بە گەلێ سۆڤیەت و وڵاتانی تر بناسێنن.
پاش شۆرەشەکەی عبدالکریم قاسم بەسەر رژێمی پاشایەتی عیراق و راگەیاندنی کۆماری عیراق و دەست کردن بە چاکسازی ، داوا لە بارزانی نەمر کرا بگەرێتەوە بۆ عیراق و لە کاتی گەیشتنی بارزانی نەمر و هەڤالەکانی پێشوازیێکی گەورەی جەماوەری سەرتاسەری یان لێ کراو بارزانی نەمر چاوی بە عبدالکریم قاسم کەوت.
لێرەدا قوناغێکی تری خەبات دەستی پێ کرد و پارتی وەکو حزبکی کوردی عیراقی رێگەی پێ درا بکەوێتە ناو گۆرەبانی کاری سیاسی عیراقی کە واقعێکی نوێ و دەرفەتێکی مێژوویی و گەورە بوو بۆ پارتی بۆ زیاتر داکوکی کردن و بەرگری کردن لە مافە رەواکانی گەلی کورد، پارتی توانی خۆی لەگەل ئەم واقعە گونجێنێ و پێشرەو بێ لە چالاکی سیاسی و رۆشەنبیری و هوشیارکروونەوەی تەخ و چێنەکانی کۆمەلگای کوردەواری لەمەر شۆرەشی کورد و مافە رەواکانی.