كەسایەتییەكی بەهێز ،سیاسەتمەدارو دیپلۆماسی كارا..
December 30, 2019
وتار و بیروڕا
ئەو هەنگاوانە ، كاردانەوەی و ئەنجامی خێرایان لێكەوتەوە، بە پشتیوانیكردنی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بەوەی هەمووان پشتیوانی لە كوردستانێكی بەهێز و هەرێمی كوردستان دەكەن ،چونكە هەموو هەنگاوەكان بە ئاڕاستەی پێشكەوتن و ئاوەدانی و چارەسەری هەموو كێشەكانە لەگەڵ بەغدا بە تایبەتی لە رێگەی دیپلۆماسییەوە و هەروەها حكومەتی كوردستانیش هەر لە سەڕەتایی كارەكانییەوە دەستیكرد بە هەنگاویی ستراتیژی لە بواری جێبەجێكردنی پرۆژە و ئاسانكاری بۆ كاری هاووڵاتیان لە گشت سێكتەرەكاندا ، دوای نزیكەی 5 ساڵ لە شەڕی جیهانی تیرۆر وقەیرانی دارایی و گەمارۆدانی كوردستان كە كاریگەری زۆری لە سەر پرۆسەی پێشكەوتن و گشت بوارەكانیی تری ژیانی هاوڵاتیان كوردستان دا نابوو.
ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر رووداوە پێشهاتەكانی ئێستای ناوچەكە و عێراق بكەین بە تایبەت خۆپیشاندان و نارەزاییەكانی عێراق ، ستراتیژی و پلانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەر لە سەڕەتاوە لە پێناو كۆدەنگی و یەكهەڵوێستیشدا، بە دەستپێشخەریی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دیدار و كۆبوونەوەی گرینگ ئەنجام دران تایبەت بە یەكخستنی ھەڵوێستەكان، كۆبوونەوەی یەكەم ھەرسێ سەرۆكایەتییەكەی ھەرێم بوو و دواتر بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێم و سەرۆككۆماری عێراق، كۆبوونەوەی سەركردایەتیی گشت حیزبە كوردستانییەكان ئەنجام درا، ئەمە جگە لەوەی سوودی ھەیە بۆ نزیككردنەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسییە جیاوازەكان، ھاوكات كاریگەری دەبێت بۆ پاراستنی سەقامگیریی كەشی سیاسیی ھەرێم و چڕكردنەوەی گشت ھەوڵەكان بە ئاراستەی عێراق
لەلایەكی ترەوە ، ئەو یەكریزی و یەكدەنگییە ، سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان هۆكارێكی سەرٍەكییە، بۆ پارێزگاریكردنی لە گشت دەستكەوتەكان و بەدەستهێنانی هەموو ئەو مافە دەستوورییانەی كە 15ساڵەی حكومەتەكانی پێشوویی بەغدا نكۆڵی دەكەن . لەلایەكی ترەوە لەسەر ئاستی ناوخۆش حكوومەتی ھەرێم ھەوڵەكانی بەردەوامن بۆ یەكخستنی ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و دووبارە پێداچوونەوە بە ھەیكەلییەتی ئیداریی ھەرێم، كە وەك كیانێكی یەكگرتوو سەرتاسەری مامەڵە بكات، سووربوونی حكوومەتیش لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای چاكسازی و كاركردنی وەك تیمێكی یەكگرتوو، كاریگەری ھەبووە لەسەر بەھێزكردنی پێگەی كابینەی نۆیەم و ئاشتكردنەوەی خەڵك و حكوومەت لەگەڵ یەكدی، بە شێوەیەك رەنگدانەوەی لەسەر دروستكردنی كۆدەنگیی نێوان ھێزە سیاسییەكان بۆ گشت پرسەكانی پەیوەندیدار بە داھاتووی ھەرێم ھەبووە. هەموو ئەو هەنگاوە ژیرانە و حەكیمانەیەی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت دەبنە هۆی بەهێزتربوونی پێگەی هەرێمی كوردستان بە ئاڕاستەی كوردستانێكی بەهێزترحوكمرٍانی لە باشووری كوردستان سەرەرایی گشت كۆسپ و ئاستەمەكانی بەردەمی ،بەڵام توانیوێتی لەرووی شارستانی و ئاشتیخوازی و پێشكەوتن و ئاسایش و سەقامگیری و ئابووری و دیپلۆماسی چ لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان سیماییەكی جوان پێشكەش بكا . لەلایەكی دیكەوە هەرێمی کوردستان وڵاتی پێکەوەژیانی کلتورەکانە، چونکە کوردستان وڵاتی فرەنەتهوە و ئایینەکانە، لە سایەی حوکمڕانی مەرجەع و سەرۆکی کوردستان هێژا سەرۆك مسعود بارزانی سەرەڕای هەموو ئەو قەیرانە دارایی و سیاسیانەی بەسەر کوردستاندا هاتوون، کوردستان لە چوار ساڵی رابردوودا پێشوازی لە دوو ملیۆن ئاوارەو پەنابەر کردووە، هەروەها سەرۆکوهزیرانی نوێ کە سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییه، هەموو هەوڵەکانیان خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی سەرجەم پێداویستییەکانیان وەک خەڵکی کوردستان بۆ فەراهەم بکرێت، ئەمەش لە رێگەی ئهو سیاسەت وپەیڕەوەی بەڕێزیان بووە لە سیاسەتی نێودەوڵەتی وهەماهەنگی و دیپلۆماسیەتی نێوان وڵاتاندا، کەواتە بوونی کلتور کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر ئابووری وڵاتاندا، چونکە لە رێزبەندی دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهاندا، 19 وڵات ئەو وڵاتانهن کە خاوەن زۆرترین ئاین وکلتورن، ئەمەش دەبێتە هۆی جۆرایەتی کلتورو دەستی کار لەبازاڕدا،کە هۆکارێکی سەرەکی راکێشانی گەشتیارە بۆ ناوچەکە. هەرێمی کوردستان لەماوەی رابردوودا لە کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە ئەنجامی هەوڵە بەردەوام و دیپلۆماسیەکانی بەرێز نێچیرڤان بازرزانی و بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی، توانرا رێکەوتنێکی گرنگ لەبواری گازی سروشتی بۆ ماوەی 20 ساڵ ئەنجام بدرێت، بە پێی ڕێكکەوتنەکە رۆس نەفت بۆری غازی ھەرێم بۆ بەکارھێنانی وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا و سەرجەم کارگە ناوخۆییەکانی ھەرێم دابین دەکات و لەچەند ساڵی داھاتووشدا غازی ھەرێم بەبڕی پێویست بۆ بازاڕەکانی تورکیا و ئەوروپا ھەناردە دەكات. هێنانی وەبەرهێنەرانی بیانە بۆ کارکردن لە کوردستاندا، ئەمەشە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بنیاتنانەوەی کوردستان دەبێت، بەتایبەت لە دابینکردنی هەلی کاری جۆراجۆر بۆ تاکی کورد، هەروەها پێشخستنی سێکتەرەکانی تری کار، وەک تەکنەلۆژیاو کشتوکاڵ وپیشەسازی و تەندروستی و هتد.. ئەنجامدانی ئەو هەنگاوانە ، رێرەویی گەیشتن بە كوردستانێكی بەهێز خێراتر دەكات