،، رێبازی بارزانی ، عەقیدە و کوردایەتی ،،

،، رێبازی بارزانی ، عەقیدە و کوردایەتی ،،
پارتی دیموکراتی کوردستان ...

(( 3 ))
بەشداری کردنی هێزی بارزانیەکان بە رابەرایەتی بارزانی نەمر لە کۆماری مهاباد و خودی راگەیاندنی ئەم کۆمارە کوردیە، وەچەرخانێکی نوێ بو لە بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کورد، هەنگاو نان بەرەو سەردەمێکی نوێ خەبات، دەنگی نەتەوەیەکی بەرز کردەوەو بە جیهانی ناساند، لە تەمەنی کۆماری مهاباد دا، ئەو ڕۆلەی لە لایەن هێزی بارزانیەکانەوە دەگێردرا، بلیمەتی و لێهاتووی بارزانی نەمری بە دیار خست، بۆیە بوون بە جێگای متمانەی پێشەوا قازی.
لەو هەڵو مەرجە نوێ یە دا، بارزانی نەمر هەستی بەوە کرد کە دەبێ خەباتی کوردایەتی بگوازرێتەوە بۆ قوناغێکی تری گونجاو لەگەل رووداو و پێشهاتەکان، لە بازنەیەکی فراوانتر دا بەردەوامی بە خەبات بدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش پێویست بە سەرکردایەتیەک هەیە کە بتوانێ جگە لە خەباتی چەکداری خەباتی سیاسیش بکات کە لەو قۆناغەدا زۆر پێویست بو، بۆیە بارزانی نەمر بیری لە دامەزراندنی پارتێکی سیاسی دەکردەوە.
شۆرەشەکانی بارزان و دیدو عەقیدەی کوردایەتی لە روانگەی شێخاکانی بارزانەوە و کوماری مهاباد ئەزمون وبناغەیەکی توکمە و رێنیشاندەر بوون بۆ دامەزراندنی پارتێکی جەماوەری نەتەوەیی، هەر بۆیە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو زەرورەتێکی مێژوویی و نەتەوایەتی بوو، وەرچەرخانێکی نوێی خەبات بو، خۆ گونجاندن بو لەگەل واقع و رەوشی ناوچەکە، بۆ زیاتر داکوکی کردن و پێداگیری بو لە مافە رەواکانی کەلی کورد.
باش پیلانی دوژمنان دژی کۆماری مهاباد ، پێشەوا قازی ئەمانەتی کۆماری مهابادی دایە دەست بارزانی نەمر، ئەمەش ئەرک و بەرپرسیارەتیێکی گەورەی خستە سەر شانی بارزانی نەمر، هەر بۆیە بریاری دا خۆ بە دەستەوە نەدات و رێوشوێنی گونجاو بگرێتە بەر بو بەردەوامی دان بە خەبات، باشرین بیرۆەکەش ئەوە بو بەرەو یەکێتی سوڤیەت بروات و پەیامی گەلی کورد بە کرملین بگەیێنێ.
جگە لەوەش بناغەیەکی سیاسی لە کوردستان دامەزراند بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ قۆناغەکانی داهاتووی خەبات.
Top