کارەئیجابیەکانی کابینەی نوێی حکومەتی کوردستان ،

کارەئیجابیەکانی کابینەی نوێی حکومەتی کوردستان ،
هەمومان دەزانین کە سەرۆکی حکومەتی کوردستان لەئێستادا، لە چ دۆخێکی سیاسی و سەخت و بارگرانیەکی حکومڕانیدایە هەربۆیە هەمیشە جەنابیان جەختی لەچاکسازی و باشترکرنی دۆخی گوزەرانی خەڵک و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان دەکاتەوەو ئەرکی سەرشانی ئێجگار قورس و گرانەو ڕێگاکانی سەرکەوتنی کابینە نوێیەکەی حکومەت ئاڵۆزو سەختن بەڵام خۆشبەختانە بەئومێدێکی بەهێزو ورەیەکی پۆڵاینەوە مسرور بارزانی وەک کارەکتەرێکی سیاسی و ئەمنی و ئیداری بەهێز کارەکانی دەسپێکردووە کە کابینەیەکە جیاوازتر و چالاکانەتر بەمانای حکومداری و حکومڕانیەکی سەردەمیانەی هاوڵاتی کارەکان ڕایدەکات کە هەڵبەت لەدۆخێکی جیاوازو کەشێکی جیۆسیاسیدا دەستی بەکارەکان کردووە بەو مانایەنا کە ئاو لەئاشی ناحەزانی کوردستاندا بکەین و هەموو کارەکان تری کابینەکانی پێشوو سفربکەینەوە و تانەو تەشیری بکەین، هەڵبەت ئەم ڕێگەیەی ئێستای سەرۆکی حکومەت درێژکراوەی ڕێگاکانی حکومەتی پێشووە بەڵام ئەم جارە هەم گۆڕانکاری لەکارەکتەرەکان هەمیش جۆری ئەدای کارکردنەکەشی گۆڕانی بەسەرداهاتووە بەو مانایەی کەلەنێوان حکومەت و هاوڵاتیان کۆنتاکتێکی ئیجابی و بەهێز و ڕاستەوخۆ هەیە کە هاوڵاتیان زیاتر دڵخۆشن و شانازی دەکەن کە متمانەشیان بۆ گەڕاوەتەوەو و کە حکومەتێک لەدایک بووە کە خاوەنداریەتیان دەکات و کە دۆخێکیش دروستبووە کە هاوڵاتی لەگەڵ حکومەت جۆرێک لەئاشتبوونەوەی نێوانیان بەرپابووە و کەلە جیلی دەسەڵاتدارو هاوڵاتی هاتۆتە ئاراوە کە هەموو ئەو کارانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی خودی سەرۆکی حکومەت خۆیەتی کە بەئومێدێکی زۆرەوە و بە چەند پلان و پڕۆژەی بەهێزەوە دەستی بەکارەکان کردووە لەئێستاشدا دەرهاویشتە ئیجابیەکانی بەڕوونی دیارن و زیاتریشن لە خاڵە سلبیەکان ئەگەریش هەڵسەنگاندن بۆ ڕابردووی یاخود ئەو ۱۰۰ڕۆژەی کابینەکە بکەین ئەبێ بەویژدانەوە بڕیار بدەین و واقیع بینبین و دوور لەڕق کینەی تەسکی حزبایەتی دان بەڕاستیەکان بنێین و باسیبکەین کە سەرەتایەکی ئیجابی و و کرداری دەستی پێکردوە کە هەڵبەت بەردەوامیشە ،وتەیەک هەیە دەڵێ (هەموو هەوڵدانێکیش کە نەتیجەی هەبێت یاخود بێ نەتیجەشبێ ئەوا پێیدەوترێت کردار)بەدیدو تێڕوانی خۆم هەموو جوڵەیەکیش دەسپێکێکی باش بەرهەم دێنێت هەربۆیە دەبێ گەشبینانەتر بڕوانین کە قسە و کردارەکانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان لەسەرەتای کارەکانی کابینەی نووێ وە تاکو ئێستا زۆر بەئیجابیانە و کردارانەبووە و سەلمێنراویشن کەئەمەش جێگای خۆشحاڵی کوردستانیانە و هەربۆیە هەموومان دەزانین یەکێک لەکارە سەختەکان و بارگرانیەکانی حکومەت پڕۆژەی چاکسازیە کەلەئێستادا دەنگ و باسێکی گەرمی ڕۆژەڤە کە هاوڵاتیان بەگشتی بەم هەنگاوانانە دڵخۆشن بەبڕیارێکی گەورەو گرینگی دەزانن کە کە پێموایە چاکسازی بە مانا سادەییەکەی گۆڕینی دۆخە سەلبییەکانە بەرەو ئیجابی بەشێوازی ھێمن و لەسەرەخۆی بێ توندوتیژی و شۆڕش، جا ئەو چاکسازییە ڕوو لە تاک بێت یان کۆمەڵگە یانیش سێکتەرە جیاوازەکان و دامودەزگاکانی حکومەت بۆیە چاکسازیی و سیاسەت نزیکترینن لێک ئەگەر یەکیش نەبن هەڵبەت ڕەنگدانەوەیان بۆ یەکتری هەیە هەربۆیە ئەو جۆرە چاکسازیانە پێشی دەڵێن شۆڕشی سپی،

Top