نەتەواتیمان وابەستەی دنیای فیس بووک کردووە.

نەتەواتیمان وابەستەی دنیای فیس بووک کردووە.
ئەمڕۆ لەفیس بووک هەمومان پێشمەرگەین،هەمومان گیانفیدای نیشتمان و هەمومان هەڵگری ئاڵای کوردستانین،بەڵام کەسمان نەتەوایەتیمان وابەستەی ڕۆحمان نەکرد.
کەسێکمان شەهید بێت ئامادەین هەموومان ڕەسمێکی لەسەر پڕۆفایل دانێین و بڵاوی بکەینەوە بەڵام هەمومان ئامادە نین وەک ئەو شەهیدی ڕێگای خاک و وڵات بین.

بەڕێوبەرێک لەڕۆژی ئاڵادا ئاڵایەک بە ملپێچ دەکاتە مل و ئاڵایەک بە لۆگۆ دەدات لەسەر سنگی و ئاڵایەکیش بەدەستیەوە تاکو لەفیس بوک دایبەزێنێت و پێی بڵێن نیشتمان پەروەر بەڵام ئامادە نیە ئاڵای دائیرەکەی نوێ بکاتەوە لەکاتێکدا نیوەی پێوە نەماوە و کەسێک کورد نەبێت نازانێت ئاڵای کوردستانە.
کچە کوردێک وێنەی پێشمەرگەیەک دادەنێت لەبەرەکانی جەنگدایە و خۆی دەکاتە قوربانی و دەنوسێت هەموومان پێشمەرگەین،بەڵام ئامادە نیە هاوسەرگیری لەگەڵ پێشمەرگەیەک بکات تەنها لەبەرئەوەی پێشمەرگەیە.

کوردێک لەڕۆژئاوا گیانی دەسوتێنرێت بەچەکی فۆسفۆر کوردێک نەبوو لە کۆڕێکی جیهانی بەهەموو دەوڵەتان بڵێت ئێوە لەهەسارەی مەریخ وردترین جۆری کانزا دەبینن بەڵام لە دوری چەند کیلۆمەترێکەوە وا خەریکە قەتڵوعام دەکرێین نامان بینن ،بەڵام هەموی ڕەسمێکی داناوەو چاوەڕێیە چەند لایک و کۆمێنت بۆ وێنەکەی بێت.

کاتێک لەبەر سرودی نیشتمانی هەستان بە پێوە بەحەرام لەقەڵەم بدرێت و پلان وابێت پێشمەرگە بەشەهید ناونەبرێت و گەنج فێری ئەوە بکرێت ڕێز لە مێژووی ڕابردووی نەتەوەکەی نەگرێت! ئەو پۆستەی گەنجێکم دێنێتەوە پێش چاو کە نیشتمانی جێهێشت و لەکەنار دەریایەک ڕەسمێکی گرتبوو نوسیبوی نیشتمان خۆزگە ئەو هەموو ئاوە لەدەمم جێی دەبویەوەو دەمکردە تفێک و تێم ئەگرتی چونکە هیچ خێرێکت بۆم نەبوو، بەڵام ئەگەر بەهای نەتەوایەتی لەلای گەنجەکانمان بەرز کردایەتەوە ئەی نوسی نیشتمان ئەگەر بەقەد هێندەی ئەو دەریایە خوێنم دابێت هەرگیز ناهێڵم دەستی دوژمن نزیکت بێتەوە.
ئەمڕۆ کوردایەتیمان لە ڕۆحمان دایە دەستی دنیای تەنکەلۆژیاو چاوەڕێی ئەوەین لەوێشەوە بیدەینە دەستی بەدەست هێنانی چەند لایک و کۆمێنتێک.
ئەمڕۆ کوردایەتی و هەزاران شەهیدی بەها پیرۆزەکانی ئەم خاکەمان لەلایەن چەند دەستێکەوە خەریکە کاڵ دەبێتەوە، بەڵام بیرمان چوو گەورەیی ناوی پێشمەرگەی کوردستان و پیرۆزی ئاڵاکەی و بەپیتی خاکەکەمان و شەهیدانی ڕێگای ئەم ڕۆژەی کە ئێستا بەدەستمان هێناوە ، ئەوانە هەمووی پێویستی بە ڕێکردنەوە هەیە و پێوویستە ئیتر پێوەرێک هەبێت کەسێک هەبێت بڵێت ئیتر بەسە کوردایەتی و بەها نەتەوەییەکانمان با بچێتەوە ڕۆح نەک شوێنێک کە ئایندەی ڕوون نیە.....!
Top