پارتی دیموکراتی کوردستان.. رێبازی بارزانی، عەقیدە و کوردایەتی

پارتی دیموکراتی کوردستان.. رێبازی بارزانی، عەقیدە و کوردایەتی

(( 2 ))
بەرەنگاربونەوەی داگیرکەران لە لایەن شێخەکانی بارزان، رەتکردنەوەی واقعی زولم و زۆرداری و چەوسانەوە بوو کە دوژمنانی کورد هەوڵیان بۆ دەدا، ئەم بەرەنگابونەوەیە بە ناوی گەلی کورد بووە مایەی جولاندنی هەستی نەتەویەتی لە ناخی تاکی کورد لە ناوچەکە، بوە هۆی ئەوەی خەلکی کوردستان لە دەوری مالباتی بارزان کۆ بونەوە و بە چاوی رابەرایەتی تەمەشایان بکەن، جگە لەوەی کە دەڤەری بارزان بە هۆی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئاینی ببوە پەناگە و ئارامگەی فەقیر و هەژارەکان، ئەمەش وای کرد کە ئەرکی سەر شانی مالباتی بارزانی قورستر بێت لە ئەرکێکی کۆمەلایەتی بو ئەرکێکی نەتەوەیی و شورشگێری.
شۆرشەکانی بارزان رەنگدانەوەی ئەو گروتینەی هەستی پێ دەکرا لە ناخی تاکی کورد و حەزیان بۆ ئازادی و سەرفیرازی بوو، سەرکەوتنەکانی ئەم شۆرشانە هێز و ڵێهاتوویی کوردی بە دیار خست و رێخۆشکەر بون بۆ زیاتر ئەنجامدان و فراوان کردنی چالاکیە سەربازیەکان، زێدەباری کە هێزی بارزانیەکان ئامادە بوون هاوکاری و بەشداری لە شۆرش و سەرهڵدانەکانی ناوچەکانی تری کوردستان بکەن بۆ ئەوەی دۆزی کورد ببێ بە دۆزێکی نەتەوەیی سەرتاسەری و بچێتە قالبێکی نوێی خەبات و بەرخودان، هەروەکو چون هێزی بارزانیەکان بەشدارییان لە کۆماری مەهاباد دا کرد کە دەستپێکێکی نوێی خەباتی کوردایەتی بوو
Top