سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆچی رایكرد
December 28, 2019
وتار و بیروڕا
خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به‌رئه‌نجامی كه‌له‌كه بوونی نادادی و گرووپگه‌رایی و ئه‌و گه‌نده‌لیه بێ شومار و له بن نه‌هاتووه بوو كه له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردووی عێراق هاوڵاتیان به دیاریه‌وه ده تلانه‌وه، به‌رپرسانیش له سایه‌ی ئه‌و مفتخۆریه‌ی بۆیان لوابوو به شاگردی سیاسه‌ته‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا رازی بوون، بۆیه‌شه له سایه‌ی پێشێلكردنی ده‌ستور عێراق هیچ سیمایه‌كی دەولەت و ده‌وله‌تداری پێوه نه‌مابوو به‌لكو ببوه گۆڕه‌پانی ته‌راتێنی چه‌ك به‌ده‌ستی ناوخۆی كه هه‌ر گرووپێك ته‌رجه‌مه‌ی سیاسه‌ته‌كانی وڵاتێكی دیكه‌ی ده‌كرد، ببووه ناوچه‌ی زۆرانبازی ئێران و ئه‌مریكا.
ئه‌مڕۆ له سایه‌ی خۆپیشاندانه‌كان كه ئاراسته‌ی دژایه‌تی كردنی ئێرانی وه‌رگرتووه، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێران له عێراق كه‌وتوونه‌ته مه‌ترسی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و گرووپه سیاسیه‌ی كه ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی عێراق ده‌دات نه‌بێت، ئێران جێی پێی له‌ق ده‌بێت ره‌نگه بنێردرێته‌وه نێو سنوری وڵاته‌كه‌ی و چیتر رێگای پێ نه‌درێت وه‌ك حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌ی سه‌یری عێراق بكات، ئه‌گه‌ر ئامانجه‌كانی خۆپیشانده‌ران به بن به‌ست بگات، ئیدی ئه‌و رۆله‌ی ئێران له دیاری كردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زیران كاڵده‌بێته‌وه، سه‌رۆك کۆمار له دوای هه‌موو بڕیارێك ده‌توانێت له به‌غدا بمێنێته‌وه‌و چیتر راناكات.
دوو هه‌فته به‌ر له ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی بینا كه خۆیان وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ده‌ناسێنن له ماڵی هادی عامری، قاسم سوله‌یمانی به‌شدار ده‌بێت، له كۆبوونه‌وه‌كه سوله‌یمانی به هه‌ڕه‌شه‌وه په‌یامێك بۆ سه‌رۆك كامار ده‌نێرێت و ده‌ڵێت: خامه‌نی به‌رهه‌م ساڵحی كرد به سه‌رۆك كۆمار بۆیه ده‌بێت وریابێت چۆن مامه‌ڵه ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌سحه‌د عیدانی ناوزه‌دی هاوپه‌یمانی بینای بۆ وه‌رگرتنی حكومه‌تی كاتی ره‌تكرده‌وه، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانكرد رایگه‌یاند به هۆی ته‌ره‌فداری بۆ لایه‌نێكی سیاسی عیدانی ره‌تكراوه‌ته‌وه نه‌شیی شاردۆته‌وه كه له ژێر فشاری زۆردایه، بۆیه ئاماده‌یه ده‌ست له كاربكێشێته‌وه، دوای نامه‌كه‌شی عێراقی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه سلێمانی.
گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ سلێمانی وه‌ك راكردنێك له نێو ئه‌و دۆخه فه‌وزه‌ویه‌ی له عێراق هاتۆته ئاراوه لێكدرایه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر پێشمان وابێت له ترسی هه‌ژموونی ئێران و ترس له گرووپه چه‌ك به‌ده‌سته‌كانی ئێران له عێراق هاتۆته‌وه سلێمانی به هه‌ڵه‌دا ناچین، چونكه بینیمان هاوپه‌یمانی بینا كه له‌و گرووپه شیعانه پێكهاتووه زۆرترین نزیكایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه له راگه‌یێندراوێكدا به هۆی پێشێلكردنی ده‌ستور و ره‌تكردنه‌وه‌ی سێ كاندیدی ئه‌و هاوپه‌یمانێته به‌رهه‌م ساڵحیان تۆمه‌تبار كرد و داوای سزادانی سه‌رۆك كۆماریان كرد.
ئێستا تۆپی ئه‌منی و سیاسی عێراق به جۆرێك غلۆ بووه‌ته‌وه كه ره‌نگه ده‌سه‌ڵاتی باڵای ئیداره‌دانی عێراق له‌گه‌ڵ خۆی راپێچ بكات، چونكه ملمڵانێی نێوان شه‌قامی عێراقی و حكومه‌تی ئێران ده‌بێت له‌سه‌ر مێزی سه‌رۆك كۆمار یه‌كڵای بكرێته‌وه، هه‌لبه‌ت له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ركامێكیان بڕیار بدات وه‌ی بۆ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌وێته ژێر تووڕه‌ی ئه‌وه‌ی تر، بۆیه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رایكرد، خۆ ناهه‌قیشی نیه كه رابكات، ئیدی ده‌بێت له سلێمانیه‌وه سه‌یری رووداوه‌كانی عێراق بكات، هه‌لبه‌ت ئه‌گه‌ر قاسم سوله‌یمانی یه‌خه‌ی به‌ربدات.