پارتی دیموکراتی کووردستان... ،، رێبازی بارزانی، عەقیدە و کوردایەتی ،،
December 28, 2019
وتار و بیروڕا
(( 1 ))
مالباتی بارزانی زیاتر لە سەدەیەکە لە سەنگەری پێشەوەی خەباتی کوردایەتی ونەتەوایەتین، شێخ عبدالسلامی بارزانی جگە لەوەی هەوڵی چەسپاندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ژینگە پارێزی دەدا، هەروها بە دوای مافە رەواکانی گەلی کوردیش دەکەرا، لە سالی ۱۹۰۷ داوای لە حکومەتی عوسمانی کرد رێز لە نەتەوەی کورد بگیرێت و مافە رەواکانی کورد دەستەبەر بکرێن، شۆرشی لە دژی داگیرکەران هەلگیرساند و ژێردەستی رەتکردەوە، گیانی پیرۆزی خۆی کردە قوربانی دۆزی گەلەکەی، بەڵام توانی هەوێنی کوردایەتی لە ناو گەلی کورد بروێنێت، تا ئەم ساتەش مالباتی بارزانی، سومبولی خەباتی کوردایەتین، هەر خۆشیان ئەم رێبازەیان گرتوتە بەر و بە ئەرکی سەر شانی خۆیانی دەزانن بەرگری لە مافە رەواکانی ئەم گەلە مەزلومە بکەن، هەردەم لەگەل واقعی ئەم گەلە ژیاون و خویان بە بەشێکی زانیوە، خەمخۆری و دلسوزی و قوربانیەکان و کۆڵ نەدانی ئەم بنەماڵەیە لە خەبات و بەرگری کردن، وای کردووە ببن بە خاوەن پێگەیەکی کۆمەلایەتی و ئاینی بەهێز لە ناو کۆمەلگای کوردەواری، هەروەها مەرجەعێک کە مۆرکی نەتەوایەتی یان پێوە دیارە، بوونەتە مایەی متمانە وباوەری تەواوی تەخ و چینەکانی ناو کۆمەلگا، هەر بۆیە بنەمالەی بارزانی پشتی بەم گەلە بەستوە و بە سەرچاوەی هێزێکی لە بن نەهاتووی دەزانن بۆ درێژە پێدان بە خەبات، بەیەکەوە بەردەوامیان بە کاروانی خەبات داوە، بەلکو قۆناغ بە قوناغ بە ورەی بەرزتر هاتونەتەوە مەیدان.