گشت هەنگاوەكانی كابینەی نۆیەم بۆ چاكسازی وئاوەدانی پایەكانی كوردستان بەهێزتر دەكەن ..
December 26, 2019
وتار و بیروڕا
هەرێمی كوردستان بە گشت دامودەزگاكانییەوە بەرهەمی خەباتی دەیان ساڵەی میللەتەكەمانە كە لە پێناو بە دەست هێنانی هەموو ئەو دەستكەوتانە زەریاییەك خۆینمان بەخشیووە و بۆ پاراستنیان دەبەخشین . لە ماوەی سێ دەیە حكومكرانی هەرێمی كوردستان پێكهێنانی نۆ كابینە تا بە ئێستا بە هۆی هاتنە ئاڕایی رووداو و پێشهاتی نەخوازراو چ لە شەڕی نەگریسی نێوخۆ بگرە تا شەڕی جیهانی رووبەرووبوونەوەی تیرۆر هەڵومەرجێك هاتنە ئاراوە تا كەسانێك چ لە نێو خۆیی حوكمرانی و چ لە دەرەوە زۆر نابەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ سەروەت و سامانی ئەم نیشتیمان لە بەرژوەندی خۆیان و دەوروبەریان بكەن . سەرٍەرە رایی بوونی ئیرادە و بەرنامەی چاكسازی لە ساڵانی رابردوو ،بەڵام هەڵومەرجەكان رێگربوون لە بەردەم دەستپێكردنی ئەو هەنگاوانە كە تێیدا جگەلە گەرٍانەوە و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو كەسانە لە هەمانكاتیشدا پایەكانی حكومڕانی پتەو و بەرهێزتر دەكات .
هەروەها ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر كارنامەی مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، گوتارەكەیان بە بۆنەی 100رۆژی دەستبەكاربوونی كابینەی حكوومەت بكەین ، بەروونی بۆمان دەردەكەوێ كە بەرێزیان جەختی لە بەرەوپێشبردنی ھەرێمی كوردستان لە ھەموو بوارەكاندا كردەوە و ئەوەی ھەیە، بەپێی خواستی ئێمە نییە و پێویستە كاری زیاتری بۆ بكەین. هاونیشتمانیانیش بە ئومێدەوە دەڕواننە ھەنگاوەكانی حكوومەت بۆ چاكسازی و باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان.
ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانەلە ماوەی لە سەد رۆژی رابردوویی كارو بەرنامەكانی حكومەتی كوردستان بكەین لە گشت سێكتەرەكاندا ، بەروونی بۆمان ئاشكرا دەبێ كە ھەنگاوی زۆر جیددی لەلایەن حكوومەتەوە نراون، بە تایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیانەوە، واتە حكوومەت ویستوویەتی چاكسازی لە ھەموو جومگەكاندا بكات، بەڵام ھەندێ شوێنیش ماون بۆ ئەوەی كاریان تێدا بكرێت، بۆ نموونە چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكان، كە پێویستە بە جورێك چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، لەوانەش كردنەوەی ژمارەی حیسابی.ئەگەر ئاماژ بە سەڕەتایی دەستبەكاربوون و پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئیرادەیەكی بەھێز ھەبووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بەپێی بەدواداچوونی ئێمە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی، زیاتر كاری لەسەر كردار كردوە نەك درووشم، تا ئێستا چەندین كەیسی گەندەڵی دراونەتە دادگا و بەپێی زانیاریی ئێمە ژمارەیەك خەڵكیش بە ھۆی تێوەگلانیان لە گەندەڵییەوە سزا دراون و پڕۆسەكەش بەردەوامە، وەك سەرۆكوەزیرانیش ئاماژەی پێكرد، پڕۆسەی چاكسازی بە رۆژێك و دووان كۆتایی نایەت.
گووتاری سەرۆك وەزیران مەسروور بارزانی لە بارەی تێپەڕبوونی 100 رۆژ بەسەر دەستبەكاربوونیدا، ھەندێ بنەمای گرنگی باس كرد، كە پێوستییەكییەكی هەر حكوومەتێكی سەركەوتووە، لەوانەش شەفافیەت و بەڕێوەبردنی حكوومەت بە شێوەیەكی شەفاف و نەھێشتنی گەندەڵی، ھەروەھا نەھێشتن و كەمكردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەكانی حكوومەتدا، كە رەنگدانەوەی لەنێو ھاووڵاتیاندا ھەبووە.هەروەها رێكخستنی كارو و دەوامی فەرمانبەرانیش سوودی زۆری بە ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان گەیاندووە، چونكە ساڵانی رابردوو بە ھۆی قەیرانی داراییەوە لەوانەیە دەوامی فەرمانگەكانی حكوومەت بەپێی خواستی ھاووڵاتیان نەبووبێت، بەڵام ئەمساڵ بە ھۆی رێكسختنەوەی دەوام، ھاووڵاتیان دڵخۆشن بەوەی لە كەمترین كاتدا زۆرترین مامەڵە لە فەرمانگەكان ڕایی دەكەن. هەروەها پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و ئاسانكاری بۆ كاری هاووڵاتیان لەنێو فەرمانگەكانی حكوومەت بە شێوەیەكی بەرچاو زۆر زیادی كردووە ،ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی حكوومەت بە شێوەیەكی یاسایی و رێكوپێك كارەكانیان بەڕێوە دەبەن.بە جێبەجێكردنی ئەو هەنگاوانە لەلایەن كابینەی نۆیەم بە تایبەت رێكخستنی كاری هاوڵاتیان و نەهێشتنی رۆتین لە گشت دامودەزگەكان ، ئەوا رۆژ بە رۆژ ، رەزامەندی خەڵكی و یەكسانی خۆی پیشان داوە و ھاووڵاتیان كاتێك سەردانی فەرمانگەیەكی حكوومەت دەكەن، بە شێوەیەك پێشوازییان لێ دەكرێت، كە حكوومەت ھی ھەموومانە.بەدڵنییاییەوە ،هەنگاوە پراكتییەكییەكان لە گشت بوارەكاندا ، بە تایبەت چاكسازی و ئاوەدانی وادەكەن كە پایەكانی كوردستانێكی بەهێزتر ببن..