كوردستانی بەهێزتر و پارتی وبارزانیی زەوورەتی دوێنێ ،ئەمرٍۆ و داهاتووە ..
December 22, 2019
وتار و بیروڕا
قوتابخانەی كوردایەتی نەك هەر لە ئێستادا ،بەڵكو دوێنی ، ئەمرٍۆ و سبەش هەمیشە ستراتیژی نەگۆر و تێكۆشانی بەردەوامی لە پێناو كۆكردنەوەی گشت هێزولایەنە كوردستانییەكانە لە ژێر یەك رٍشماڵ و لە پێناو گەرٍاندنەوەی مافە زەوتكراوەكانی . بۆیە ،پارتی دیموكراتی كوردستان پارتە كۆڵنەدەر و تێكۆشەرەكەی بارزانیی نەمرە كە لە ساڵی 1946وە دامەزراوە و ئامانج لە دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە زەروورەتێكی حەتمیەوە سەرچاوەی گرتووە، كە ئەویش رزگاركردنی كورد بوو لەو بێئومێدییە گەورەیەی باڵی بەسەر كوردستاندا كێشابوو بە دامەزراندنی ڕێكخراوێكی سیاسی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان هیوا و ئومێد گەڕایەوە بۆ تاكی كورد و ئەمەش بووە هۆی بەهێزبوونی ئینتیمای نیشتیمانی.پارتی و بارزانی مێژوویێكی پڕ لە شانازی و سەروەریان تۆماركردووە و خەباتێكی پاك و بێگەرد، قوربانییەكی ئێكجار زۆر و رووبەڕووی گشت تەحەدییەكانی عێراق و ناوچەكە و جیهان بوونەتەوە، چونكە پارتی و بارزانی بە بڕوایەكی پتەوەوە بە دۆزی رەوای نەتەوەی كورد بەرگریان كردووە لە كورد و كوردستان.
جێگەی ئاماژەیە ، پارتی و بارزانی لە سەختترین قۆناغەكاندا والە ساڵانی شەستەكان و حەفتاكاندا مەزنترین شۆڕشیان لە باشووری كوردستان بەرپاكرد دوای زەمینەسازیەكی باش و بە رێكخسنەوەی نێوماڵی كوردی و توانیان بۆ ماوەی نزیكەی چواردە ساڵ بەردەوام بێت، شۆڕشێك كە توانی پارێزگاری لە كورد و ناسنامە نەتەوەییەكەی بكات و چۆكیش بە دوژمنانی كورد دابدات و ڕووبەڕووی زۆرێك لە تەحەدیات بوویەوە وەك سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش هەتاكو ئێستا و توانی هاوسەنگی بپارێزێت بە دیپلوماسییەتێكی بەهێز و سیاسەتێكی حەكیمانە ئەمە و لە خەباتی چەكداریشدا بە هەمان شێوە بارزانی پێشمەرگە ئاسا رۆڵێكی مەزنی بینی هەم لە ڕووبەڕووبوونەوەی رژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ و هەمیش لە شەڕی دژی تیرۆریزم نێودوەڵەتیدا لە ئایندەشدا بارزانی رۆڵ و كاریگەریەكی گەورەی دەبێت لەنێو گۆڕەپانی سیاسەتی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و نێوخۆیی، چونكە جیهان بە گشتی وەك مەرجەعێكی متمانەپێكراو حیسابی بۆ دەكرێت . پارتی و بارزانی لەسەر هەموو ئاستەكاندا واتە سیاسی، دیپلۆماسی، ئابووری، سەربازی، ئەمنی كە هەموویان تەواوكەری پرەنسیبی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانین پێگەی بەهێزی خۆی بەكارهێناوە بەمەبەستی پاراستنی گەل و خاكی پیرۆزی كوردستان، چونكە دۆزی كورد خاوەن دوژمنی سەرسەختە لەناوچەكەدا ئەمەش سیاسەتێكی حەكیمانە و عەقڵانی پێویستە بۆ دوورخستنەوەی گەلی كوردستان لە هەڕەشەكانی عەقڵییەتی ئینكاركردنی ناسنامەی نەتەوەیی كورد، كەواتە لە دووماهیدا بوونی پارتی و بارزانی لە دوێنێ و بۆ ئەمڕۆ و هەروەها بۆ ئایندە زەروورەتێكی حاشاهەڵنەگرە ببوو مانەوەی كورد و ناسنامە نەتەوەییەكەی و بەهێزبوونی پێگەی بارزانی، واتە بەهێزبوونی پێگەی كورد و كوردستانە لە هەمان كاتدا. بە تایبەت كە ناوچەكە، عێراق بە رۆژگارێكی ئاڵۆز و سەخت و هەستیاردا گوزەر دەكات .. هەرێمی كوردستان بە درێژایی مێژوو ڕووبەڕوی هەزاران كێشە و نەهامەتی و ناهەمواری بووەتەوە كە نزیكترینیان شەڕی داسەپاوی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوو، كە ئەنجامەكەی سەركەوتنی هەرێمی كوردستان و شكاندنی ئەو رێكخراوە تیرۆرستییە بوو ، بووە هۆكاری ددانپیانانی وڵاتانی زلهێزو نێودەوڵەتی بەوەی هەوڵەكانی هەرێمی كوردستان بووەتە هۆكاری سەقامگیری بۆ تەواوی جیهان. هەرێمی كوردستان ، لەچەند ساڵی رابردوودا نەهامەتی و كێشەی زۆر ڕووی لە هەرێمی كوردستان كرد كە زۆر ئازاری هاوڵاتیانیدا ، بەڵام هەوڵ و تێكۆشان و گەشبینی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان تاكە ڕێگە چارەی دەرچونمان بووە لە هەر بارودۆخێكی ناهەموار ، لەئێستادا هەرێمی كوردستان چیرۆكێكی دیكەی هەیە كە یەكگرتنە بۆ پرسە نەتەوەییەكان و بەهێزیە لە بەرامبەر هەر ڕووداوێكی چاوەڕواننەكراو لە هەرێمی كوردستان.هەرێمی كوردستان كە دەكەوێتە نێو سنووری دەوڵەتی عێراقەوە كە دوابەدوای شەڕی یەكەمی جیهان دروست بوو، به پلەی یەكەم هەرێمێكی مرۆییە سەرەڕای ئەوەی نیشتمان یان خاكی كوردانە و زۆربەی هەرە زۆری دانیشتوانی كوردن، بەڵام لەرووی فرەنەتەوەیی و فرەئاینییەوە لە زۆر شوێنی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوین و عیراق جیاوازە. ئەو پارچەیەی كوردستان كە لە ئەدەبیاتی كوردیدا بە باشووری كوردستان و لەڕووی دەستوری و یاساییەوە بە هەرێـمی كوردستان ناوی دێت، وەك هەرێمێك لە دەستوری نوێی عێراقی فیدراڵ ددانی پێنراوە. بۆیە، بە هۆی سیاسەتی حەكیمانەی سەركردایەتی سیاسەی كوردستان بە تایبەت سەرۆك بارزانی هەرێمی كوردستان ئارامترین و سەقامگیرترینی ناوچەكەیە لە كاتێكدا لە ناوەندی ئاڵۆزی و ناكۆكی ولاتانی دراوسێدایە و ئەمەش بۆ سیاسەتێكی دیپلۆماسی و ئەزمونێكی گرنگی سیاسییە