قوتابخانە و رابەرێكی كارێزما كە لە پێناو شكۆ و سەربڵندی گەلی كورد ..
December 21, 2019
وتار و بیروڕا
لە گشت قۆناغەكانی شۆرش و تێكوشانی پارتی و بارزانی ئامانجی سەرەكیان لە شۆڕش و خەبات و تێكۆشاندا لەپێناو بەدیهێنانی مافە رەواكانی كوردستان بووە لە هەموو قوناغەكاندا، خۆی بە خاوەنی نەتەوە و نیشتمانەكەی زانیوە و هیچ كات ئامادە نەبووە سازشی لەسەر مافە رەواكانی كورد بكات لە هەردوو قۆناغەكاندا چ لە قۆناغی چەكداری و چ لە قۆناغی سیاسی و شارستانیدا، هەمیشە لە گۆرەپانی سیاسیدا پێشەنگ بووە بۆ بەرگریكردن لە نەتەوە و خاكی پیرۆزی نیشتمانەكەی، بۆیە كاتێك مێژووی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەراست هەڵدەدەینەوە ئەم راستییەمان بۆ رووندەبێتەوە كەس ناتوانێت نكۆلی لەو هەموو خەبات و قوربانیدانەی پارتی و بارزانی بكات كە لەپێناو سەرفرازی و رزگاری نەتەوە و وڵاتەكەی پێشكەشی كردووە. پارتی و بارزانی هەمیشە كۆسپ بوونە لە بەردەوام جێبەجێكردنی ئەجێندای سیاسی و نەخشە و پیلانی دوژمنانی كورد و كوردستان و لە بەرامبەر هەموو پێشهات و رووداوە سیاسییەكاندا وەستاونەتەوە و شكست بە گشت پیلان و ئەجێندا سیاسییەكانی دوژمنانی دۆزی رەوای نەتەوەكەمانیان هێناوە، بۆیە كاتێك پارتی و بارزانی دەبنە ئامانجی دوژمنانمان شتێكی نامۆنییە، پارتی و بارزانی پشكی شێری خەبات و قوربانیدانیان بەركەوتووە، چونكە ئەركی پارتی بە سەرۆكایەتی بارزانی، هەمیشە قورسترین ئەرك بووە، ئەركی پارتی و بارزانی ئەركێكی پیرۆزی نەتەوەیی نیشتمانی بووە. لەسەر ئاستی كوردستانی گەورەدا، هەمیشە بە ئەركی خۆی زانیوە بەرگری لە مافە رەواكانی كورد بكات لەهەر بەشێكی كوردستان بێت بەبێ جیاوازی، كەواتە ستراتییژیەتی بارزانی و و پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر فراوانترە لەوەی تەنها لە بەشی باشووری كوردستاندا قەتیس بكرێت، ئەمەش شانازییە بۆ پارتی و بارزانی كە هەموو تەمەنی خۆیان تەرخانكردووە بۆ پاراستنی كەرامەت و ناسنامە سیاسی و نەتەوەكەی كەواتە ئامانج گرتنی پارتی و بارزانیش بە دڵنیاییەوە لەسەر ئاستێكی فراواندا دەبێت و قۆناغی سەدەی رابردوو و قۆناغی ئێستا لە هەر دوو قۆناغەكەدا بەڵگەی حاشا هەڵنەگر هەن كە ئەم راستییە دەردەخەن، شایانی باسە پارتی و بارزانی لە گەرمەی شەڕی سارددا كە رێبەرایەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستانیان دەكرد لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلولدا، پارتی و بارزانی مەزن رووبەرووی هەموو ئەو تەحەدایانە بوونەوە كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا بە هەردوو بلۆكەوە بلۆكی شەرق و بلۆكی غەرب، هەروەها لەسەر ئاستی هەرێمی و عێراقیشدا كە لە هەموو لایەكەوە گەمارۆ درابوو و لە كۆتایی بە سەركەوتنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان كۆتاییهات، چونكە سیاسەتی حەكیمانەی بارزانی نەمر لەوكات و ساتەدا هەم لە لایەك لە سالی 1970 دا توانی چۆك بە دوژمنانی كورد دابنێت و هەم هەموو ئەو دەوڵەتانەی كە لە ساڵی 1975 بەشداربوون لە پیلانی رێككەوتنامە خیانەتكارانەی جەزائیر یەك لە دوای یەك رووخان و لەناوچوون ئەوە كە سەربەرز مایەوە بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان بوو هەتاوەكو ئەمرۆ،كەوا خەریكە دەگاتە وێستگەی كۆتایی خۆی كە سەربەخۆیی كوردستانە. بەڵێ پارتێكی خۆراگر و دڵسۆز و نیشتمانپەرەوەر بۆ نەتەوە و وڵاتەكەی دەبێتە ئامانجی دوژمنان و داگیركارانی كوردستان، چونكە دۆزی نەتەوەیی كورد دوژمنانیش زۆر لەوە بە ئاگان ئەگەر سەركەوتن بەدەستبهێنێت ئەوا لەسەر دەستی بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بەدیدێت لەبەر ئەوەی كە هەرگیز پارتی و بارزانی نە موساوەمە دەكەن لەسەر مافە رەواكانی كورد و نە سەردادەنوێنن بۆ دوژمان و ناحەزانی كوردو كوردستان.
ئەگەر بێت و لەو پێشهاتە سیاسیانەی ئەم ماوەیەدا ورد ببینەوە دەبینین ئامانجی سەرەكی دوژمن هەر پارتی و بارزانییە، هەوڵی بەردەوام دەدەن بۆ لاوازكردنی پێگەی پارتی و بارزانی لە هەموو رووێكەوە و چەندین وڵاتی هەرێمی و عێراقی و هاوكارە ناوخۆییەكانیان لە باشوری كوردستان و دەوروبەردا خەریكی پیلانگیری بەردەوامن لەدژی پارتی و بارزانی و چەندین ئەجێندایان جێبەجێكردووە، ئێستاش وا خەریكی جێبەجێكردنی ئەجێندای سیاسی دیكەن لەگەڵ كۆیلەكانیاندا، بەڵام هەرگیز نەیانتوانیوە سەركەوتن بەدیبهێنن لەرووی سیاسی و راگەیاندن و ئابووری و ئەمنی و .. هتد، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بارزانی و پارتی هەڵگری پرۆژیەكی نەتەوەیی و میللین كە چارەنووسی هەموو كورد و كوردستانییەكی پێوەبەندە، ئەگەرچی بەشێوازی راستەوخۆ ئەمڕۆ دەوڵەتە داگیركەرەكان ناتوانن پیلانەكانیان بەجێبگەینن، بەڵام نۆكەرەكانیان قۆڵیان لێهەڵمالیوە و ئەجێندای سیاسی دوژمن وەك خۆی هەوڵی جێبەجێكردنی دەدەن تەنها بۆ مەبەستی دەستكەوتێكی حزبی تەسك و جێبەجێكردنی رق و كینە مێژووییەی كە دژی پارتی و بارزانی لە ناخیاندا هەیە بەتاڵی بكەن، بەڵام پارتی و بارزانی و خەڵكی دڵسۆزی كوردستان، زۆر باش دەزانن كە رێگای راستەقینە هەر ئەو رێگایەیە كە بارزانی لەسەری دەڕوات و هەنگاوی بۆ دەهاوێژێت و دڵسۆزان و نۆكەرانی وڵاتانی دوژمن زۆر بە جوانی لە یەكتر جیابكاتەوە و ئەوەی كە بۆ هەموو ئەو لایەنە سیاسییە خیانەتكارانە و ئەو كەسانە دەمینێتەوە هەر شكست و شەرمەزارییە و سەرفرازیش تەنها بۆ بەرەی ئازادی و سەربەرستی و سەربەخۆیی كوردستان كە بەدڵنییاییەوە لە سەر دەستی پارتی و بارزانیی دێتە دی