(( کۆتایی سایکس پیکۆ، دەستپێکی دەوڵەتی کوردی ))

(( کۆتایی سایکس پیکۆ، دەستپێکی دەوڵەتی کوردی ))
لە کاتێکدا کە رێکەوتنە شومەکەی سایکس - پیکو خەریکە کۆتای دێت و ئاسۆیەک بە رووی کورد پەیدا دەبێت، و ناوچەکە بە گشتی بەرەو قۆناغ و نەخشەیەکی تر هەنگاو دەنێ کە تا رادەیەک رەچاوی پرسی نەتەوایەتی تێدا کراوە، کە ئەمەش بۆ نەتەوەی کورد دەرفەتێکی مێژوویی یە و دەتوانێت پێداگیری لەسەر مافە مێژوویی و کەلتوری و نەتەوەییەکانی بکات و ئەو زولم نادادپەروریەی لەم رێکەوتنەدا لیێ کراوە، مەگەر پیلانێکی سیاسی نەبونێت، کۆتایی پێ بهێزێت و خۆری سەردەمێکی نوێ سەرهەڵبدات.
خۆی لە خۆیدا ئەم رێکەوتنە، جگە لە پیلانێکی سیاسی بو لە دژی کورد، لە هەمان کاتدا سودی لێ وەرکیرا بۆ مەبەستی نوێ کردنەوەی ئەو ناکوکیە دێرینە ئاینیەی بەینی دوو مەزهەبەکەی ئیسلام، کار بۆ ئەوە کرا کە جارێکی تر هزری شیعە کەری و دەولەتی سەفەوی لە ناوچاکە بچێندرێت و کاری لەسەر بکرێت .
بێ گومان بەریتانیا بۆ بەردەوامی دان و درێژ کردنەوەی مەودای رێکەوتنی سایکس پیکۆ و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەم پیلانەی گرتە بەر، جارێکی تر و بە رێگای هێنانی خومەینی بۆ ئێران و بەهێز کردنی مەزهەبی شیعە گەری، ئێران کرایەوە پایتەختی سەفەوی و سوودی لێ وەرکیرا، لە لایەک نوێ کردەنەوەی شەرە مەزهەبیەکەی سونە و شیعە، لە لایەکی تر وەستان لە دژی هزرە نەتەوەیی و سەبخۆخوازەکان لە ناوچەکە، بەم شێوەیە بەریتانیا ماوەی سەدەیەکە هەژمونی خوی بەسەر ناوچەکەدا سەپاندووە.
هێناوەنەی خومەینی بو ئێران، هەرچەند خاڵی بەهێزی بەریتانیا بو، بەڵام سەرەتای دەستپێکی هەلوەشانەوەی سایکس پێکۆ بو، بە هۆی شەرە هەشت سالەکەی عیراق و ئێران، دواتر شەری کەنداوی دووەم و لاواز بوونی عیراق، بەرپا بوونی سەرهەڵدانی بەهاری ۱۹۹۱، کە ئەمانە خاڵی گۆرانگاری بوون لە ناوچەکە، دواتریش بەهاری عەرەبی و کاریگەریەکانی بەسەر وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە بە تایبەتی، سەلماندنی ئەوی کە ناوچەکە پێویستی بە نەخشەیەکی نوێی سیاسی و جوکرافی هەیە.
ئەوەش وا دەخوازێت کە کۆتایی بە هەندێک ئەو هۆکارانە بهێنرێت کە ناوجەکەیان گەیاندۆتە ئەم دۆخە، لە پێش هەموشیان رێکەوتنە شومەکەی سایکس پیکۆ یە.
بە کۆتایی هاتنی ئەم رێکەوتنە و نەهێشتنی شوێنەوارەکانی، ناوچەکە پێویستی بە نەخشەیەکی تری سیاسی و جوکرافی و لەبەر چاو گرتنی مافی نەتەوەکانی ناوچەکە دەبێت، کە ئێستا جیهان بەرەو دیموکراسی و مافی گەلان هەنکاو دەنێ، بەم پێیەش کورد یەکەم نەتەوە دەبێت کە دەبێ بگات بە مافە نەتەوەیی و مێژوویێەکانی و قەرەبوی ئەو نەهامەتیانەی بۆ بکرێتەوە ۆە لە، سەدەی رابردوو دووجاری هاتواە، کە ئەوەش تەنها بە هەبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە بۆ کورد.
کوردیش بە لای خۆیەوە ئێستا بە هەموو پێوەرەکانی سیاسی و دیبلوماسی و ئابوری و جوکرافی، جگە لە ۆەش و هەوای نێو دەوڵەتی، ئامادەیە بۆ دەوڵەت بوون و هەرێمی کوردستانیش هەوێن و بناغەی بەهێزی ئەو دەوڵەتە دەبێت
Top