(پارتی و مۆدیلێکی نوێ لەحکومڕانی)

(پارتی و مۆدیلێکی نوێ لەحکومڕانی)

٭ سڕی مانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەهێزی یەکەم لەسەر ئاستی باشوری کوردستان و ڕۆڵ وپێگەی لە پارچەداگیرکراوەکانی دیکە بۆزیاتر لە(۷۰ساڵ) هۆکاری تایبەتی خۆی هەیە کە بەبڕوای من بەهێزترین هۆکاری ئام مانەوەو گەشەکردنە تێڕوانین و دیدی واقیعیانەی پارتیە بۆ سیاسەت کردن و ئاراستەکردنی تەوژمەسیاسیەکانی کۆمەڵگەکەمانە بەشێوەیەکی دروست

٭ پارتی جیاواز لەهێزەکانی دیکەی کوردستان هەمیشە خاوەنی ڕوئیاو تێڕوانین و دونیابینیەکی ستراتیژی بوەو کەمترین پلانی کورت خایەنی هەبوە ڕەنگە بۆ ئەمە زۆرجاران پارتی باجی بەخۆی دابێت بەڵام سەرەنجام گەلەکەمان سوودی لێ بینیوەو بەقازانجی دۆزەکەمان شکاوەتەوە

٭ ڕاستە سیاسەت حاڵەتێکی دینامیکی و گۆڕاوی هەیە بەڵام سەوابت ونەگۆڕەکانیشی زۆرەو لەزۆر شوێن دەبێت یاریچیەکانی گۆڕەپانەکە بگۆڕین نەک خودی گۆڕەپان و یاسایی یاریەکە بۆیە پارتیش هەمیشە ئاڵوگۆڕەکانی پلانەکانی بوون نەک ستراتیژەکانی ئەمەش وایکردوە دەستکەوتەکانی گەلەکەمان هی پارتی بێت نەک هی کەسی دیکە

٭ قۆناغی بوونیادنانی کوردستانێکی بەهێز بە ڕابەرایەتی پارتی و بەشداری لایەنەبەشدارەکانی حکومەت دەستی پێکردوەو بارزانیش وەک هەمیشە ڕابەرایەتی ئەم ئاراستە نوێیە دەکات و کارەکتەرە بەهێزەکانی وەک (نێچیرڤان بارزانی و مەسروربارزانی)ش لەخزمەتی ئەم مۆدیلە نوێیەدان کەپارتی ئیدارەی دەدات و بۆئەمەش هەنگاوی زۆری بڕیوەو زۆریشمان لەپێشە

٭ ئەم مۆدیلە نوێیەی حکومڕانی کە هەردوو سەرۆکی گەنج بەڕێوەی دەبەن بەشداری مەیدانیانەی ئەم دووسەرکردەیەیە لەهەموو بۆنەو ڕوداو چالاکیەکانی ووڵاتداو چڕکردنەوەی کۆبوونەوەو چالاکیەکانە بەجۆرێک لەئاست ڕوداو پێشهاتەکاندابێت و هەموان بێئاگانەبین و وە بەشی تێگەیاندنی هاوڵاتیانیش لێدوان و ڕونکردنەوەیان هەیە تا کۆمەڵانی خەڵک واقیعەکە وەک خۆی بزانن و ببینن نەک وەک ئەوەی دوژمنان بانگەشەی بۆدەکەن و دەیانەوێت نێوانی دەسەڵات و هاوڵاتی لێک دابڕن

٭ پارتی بەتێگەشتنێکی نوێ و بەئاگاداریەوە هەنگاوەکانی ئاراستە دەکات و ئاگاداری زۆرێک لەو هاوکێشانەیە لەناوچەکە دەگوزەرێن و ئەو تابلۆیانەی لەپشتی پەردەوە دەکێشرێن دەبینێت و دەزانێت لەکوێداو بۆچی کام جوڵەی سیاسی پێوویستە ووێنەکێشەکانی پشتی پەردەش دەناسێت و دەیەوێت لەهەموو جوڵەیەکدا دەستکەوتێک بۆ گەلەکەمان وەدەست بێنێت و هەرواشی کردوە

٭ ئەم مۆدیلە نوێیە سەرەتایی وەرچەرخانێکی پڕدەستکەوتە بۆ گەلەکەمان کە پارتی پێداگرانە لەسەری بەردەوام دەبێت و زەمینەی ناوخۆی و دەرەکیشی بۆ سازاندوەو دەیەوێت ئەوکەشتیەی سەدەیەکە ئاراستەی دەکات لەکەناری ئارامیدا ئۆقرەبگرێت و بەیەکجاری پشووبدات



Top