هەرێمی کوردستان بووەتە هۆکاری سەقامگیری بۆ تهواوی ناوچەكە وجیهان..
December 16, 2019
وتار و بیروڕا
ستراتیژی لەمێژینەی قوتابخانەی كوردایەتیی بەرابەرایەتی بارزانیی لە پێناو رێكخستن و یەكریزی نێو ماڵی كورد لە پێناو بە دەستهێنانی ئەو مافەرەوایانەیە كە دەیان ساڵە دوژمنان و ناحەزانی كورد خۆیان لە گەرٍاندنەوە و جێبەجێكردنی پاشگەز دەكەنەوە ..ئەگەر شۆڕ ببینەوە بەناو مێژووی ڕابردووی گەلەكەمان زۆر بەئاسانی دەستكەوتەكانی یەكڕیزی ویەك هەلوێستی لایەنە سیاسیە كوردەكانمان دێتە بەرچاو، وەلێ هەركاتێكیش ناتەباو ناكۆك بوبین بەرهەمەكەی زیان گەیاندن بووە بەدۆزی گەڵەكەمان و ناسەقامگیری دەروونی هاونیشتیمانیان، هەر كاتێك نێو ماڵی كورد یەك بوبێت و تەبابوبێت دەستكەوتی گەورە بە دەست هاتوون و میللەتەكەمان قۆناغێكی تری بڕیوە لە بوارەكانی سیاسی كۆمەڵایەتی ئابوریی، بۆیە دەبێت هەموو لایەنەكان پاڵپشت بە دڵسۆزی و وەفا بۆ خوێنی شەهیدان و قوربانیدان و ئەو زووڵم و زۆرەی بە درێژایی مێژوو لە كورد كراوە تاكە ڕێگا بۆ گەیشتن بە خەونەكانمان بریتیە لە یەك خستنی نێوماڵی كورد و ئاشتی و تەبایی باڵ بكێشێت بەسەر هەموو حیزب و لایەنە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان، پێشم وایە لە سەردەمی ئێستا ناتواندرێ باشیەكان و هەم خراپیەكان بۆ یەك حیزب و لایەن تۆمار بكرێت و ببێتە ناسنامەی، چونكە هەموو حیزب و لایەناكان بەبێ جیاوازی قوربانیانداوە بۆ ئەو ئەزموونەی تێیداین بە باشو خراپ بوین بە خاوەنی كیانێكی خۆمان ئەویش هەر لەسەر ئەو یەك ڕیزیەو تەباییە بوو لە ئێستا و پێشتریش بینیمان كورد لە هەر شوێنێك و جێگایەك یەك دەنگ و كۆك بێت ئەوا بەروبومەكی جوان و یەكگرتوو هاتۆتە بەرهەم، هیوادارم هەموو چین و توێژەكان هەوڵی فروانی گەورەی بدەن بۆ ئاشتی و یەكگرتوی ناخۆیی و حیزب و تەواوی پێكهاتەكانی تر.گەلی كورد هەر لەسەردەمی زووەوە تائەو سەدەیەیی ئێمە ژیانی تێدا بەڕێدەكەین، قۆناغ بەقۆناغ هەزاران بەرزی و نزمی هاتۆتە پێش، دەیان جار دووچاری گەلە كۆمەكێی دەوروبەرو ووڵاتان بۆتەوە، هەرجارێك ئەگەر لایەنە كوردیەكان تەباو یەك هەلوێست بووبن توانیومانە شكست بە پیلانی دووژمنان بهێنین، بەپێچەوانەشەوە توشی دەیان دەردەسەری و ئەنفال و كۆمەڵكوژی و داگیركاری خاك بوینەتەوە، كەواتە ئەوە ڕوونە جگە لەیەك ڕیزی و تەبایی لایەنەكان ڕێگایەكیتر نیە بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەو پلانانەی هەمیشە دژی گەلەكەمان لەئاراداهەن، ئێستا كاتیەتی هەموومان ڕق وقینە وەلاوە بنێین، هەموومان شادو دلخۆش بین بەلەیەك نزیكبوونەوەی لایەنەكان و ئێمەی تاكەكانی كۆمەڵگەش هاندەر بین بۆ هێنانە كایەیی كەشێكی ئارام و كوردستانێكی ئاوەدان.