مسرور بارزانی خودان واقیعه‌ چاكه‌كان

مسرور بارزانی خودان  واقیعه‌ چاكه‌كان
هه‌موومان چاوه‌ڕوانی كۆتایی هاتنی تاریكی و نادادپه‌روه‌ری بووین به‌لێ هه‌موومان هیوامان به‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌كی ئه‌رێنی و چاكه‌خواز هه‌بوو، هه‌موومان ئاواته‌خواز بووین تێكرای هێزه‌ سیاسیه‌كان له‌ سه‌ر خوانێكی سیاسی و خزمه‌ت كۆببنه‌وه‌ و كابینه‌ی نوێ دابمه‌زرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ بێنێته‌دی كه‌ ساڵانێكه‌ كوردستانیان به‌هۆی جه‌نگی تاریكپه‌رستانی داعش هیوا بڕاو نائارام بوون ئه‌وه‌ له‌ لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریش (حكومه‌تی ناوه‌ند) هه‌میشه‌ خه‌ونی به‌وه‌ ئه‌بینی كه‌ ئه‌زموونی سیاسی كوردستان و ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ له‌ باربه‌رێت كه‌ به‌ده‌ریایه‌ك خوێن به‌ده‌ست هاتوون، ئا له‌وكاته‌ شۆڕه‌سواری خزمه‌ت و ئارامی (رٍێزدار مسرور بارزانی) ئه‌سپی خۆی تاودا و گشت هێزه‌ سیاسیه‌ نیه‌ت پاكه‌كانی كۆكرده‌وه‌ و كابینی نوێی به‌ ئاراسته‌ی خزمه‌تگوزاری ڕاگه‌یاند و ستافێكی كارای خسته‌ ناو حكومه‌ت له‌و ماوه‌ كه‌مه‌دا ئه‌وه‌ی ناحه‌زان هیوایان بۆ خواست به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گوفتاری ده‌ربڕی و به‌كرده‌وه‌ واقیعی دروست كرد.
(جه‌نابی براگه‌وره‌) مه‌حاڵی نه‌هێشت و وه‌ك ناوه‌كه‌ی خۆی هه‌موومانی دڵخۆش كرد رێزدار مسرور بارزانی ڕێك به‌ واتای ناوه‌كه‌ی هه‌نگاوی نا، بۆیه‌ هه‌ر زوو ووتمان مه‌سرور مه‌سرورمان ئه‌كات له‌مه‌یاندا بۆچونه‌كانمان ڕاست و دروست ده‌رچوون ، له‌ڕاستی دا ڕۆڵه‌كانی بارزان هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ خه‌م و ژانی نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا بوونه‌ و هیچ كاتێك درێخیان نه‌كردووه‌ بۆ باشتركردنی بارودۆخ و گوزه‌رانی كوردستانیان ئه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆی، له‌ لایه‌نی ده‌ره‌كیش به‌ درووستی پارێزه‌ری خاكی پیرۆزی كوردستان بوونه‌ بۆ ئه‌وه‌ش مێژوو به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌و داستان و نه‌به‌ردیه‌كان وڵامێكی ڕوونن.
باشتركردنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی و دڵنیادان به‌ مووچه‌خۆران و بێ ئومێد نه‌كردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، له‌لایه‌كی تر قایمكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ پارێزگاری له‌ كوردستان ئه‌مانه‌ ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ پڕ بایه‌خانه‌ن بۆ هاونیشتیمانیان.
ڕاپێچكردنی گه‌نده‌ڵكاڕان و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند دژیان هه‌مدیسان ئه‌ولویه‌تی ئه‌م كابینه‌یه‌، چونكه‌ برا گه‌وره‌ خۆی نایاسایی و شكاندنی ڕێنمایی له‌ هیچ كه‌سێك قبوڵ ناكات، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی ئابوری كوردستان له‌ ڕێگه‌ی هاندان و ئاماده‌یی كۆمپانیاكان بۆ كاركردن ئه‌و تروسكایانه‌ن كه‌ پێمان ده‌ڵێن حكومڕانی كوردستان ئاسۆی ڕوونه‌ و نابێت له‌هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ ڕه‌شبین و دوو دڵ بین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودان سه‌رۆكێكی به‌هێزین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كوردستان ئاوه‌دان و به‌هێزتر ده‌بێت.
خالێكی تری به‌رز و ئه‌رێنی ئه‌و كابینه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌روبه‌ندی بارودۆخی ته‌م ومژاوی (به‌غداد) تێكرای هێزه‌ سیاسیه‌كان كۆ بونه‌ته‌وه‌ و كۆده‌نگیه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌ بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی سیاسی كوردستان ئه‌مه‌ش فه‌زڵه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ چۆن هه‌مووان كۆ ده‌كاته‌وه‌ و به‌ گوێیان ده‌چرپێنێت مانه‌وه‌ و نه‌مانه‌وه‌مان به‌نده‌ به‌ یه‌ككرێزی و ته‌بایی بۆ ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌میشه‌ هه‌موو كارێكی ئه‌نجامداوه‌ و ئه‌نجام ئه‌دات.
ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌ هه‌ر یه‌كه‌و لای خۆمان پاڵپشتی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بین و درێغی نه‌كه‌ین له‌هیچ ئه‌ركێك كه‌ پێمان ده‌سپێریت، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ ئینتما بگه‌رێته‌وه‌ بۆ نیشتیمان، چونكه‌ ماوه‌ی تێپه‌ربوونی ئه‌و 100 ڕۆژه‌ زۆر به‌ ڕوونی و ئاشكرایی بۆمان سه‌لمێندرا كه‌ (برا گه‌وره‌) خه‌مخۆری و دڵسۆزیه‌كی ڕه‌های به‌رانبه‌ری دۆسیه‌ی خزمه‌ت و خۆشه‌ویستی هاوڵاتیان هه‌یه‌.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێن هه‌موومان ڕۆڵه‌ی ئه‌و خاكه‌ین و خاكیش شیرینه‌ و هۆی وجودبوونه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ شیرینی ئه‌و خاكه‌ش له‌ ژێر ڕۆشنایی بڕیار و راسپارده‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر پارێزراوه‌.
Top