مسرور بارزانی خودان واقیعه چاكه‌كان
December 16, 2019
وتار و بیروڕا
(جه‌نابی براگه‌وره) مه‌حاڵی نه‌هێشت و وه‌ك ناوه‌كه‌ی خۆی هه‌موومانی دڵخۆش كرد رێزدار مسرور بارزانی ڕێك به واتای ناوه‌كه‌ی هه‌نگاوی نا، بۆیه هه‌ر زوو ووتمان مه‌سرور مه‌سرورمان ئه‌كات له‌مه‌یاندا بۆچونه‌كانمان ڕاست و دروست ده‌رچوون ، له‌ڕاستی دا ڕۆڵه‌كانی بارزان هه‌میشه له‌گه‌ڵ خه‌م و ژانی نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا بوونه و هیچ كاتێك درێخیان نه‌كردووه بۆ باشتركردنی بارودۆخ و گوزه‌رانی كوردستانیان ئه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆی، له لایه‌نی ده‌ره‌كیش به درووستی پارێزه‌ری خاكی پیرۆزی كوردستان بوونه بۆ ئه‌وه‌ش مێژوو به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌و داستان و نهبهردیهكان وڵامێكی ڕوونن.
باشتركردنی كه‌رتی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و دڵنیادان به مووچه‌خۆران و بێ ئومێد نه‌كردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، له‌لایه‌كی تر قایمكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ پارێزگاری له كوردستان ئه‌مانه ئه‌م ده‌سكه‌وته پڕ بایه‌خانه‌ن بۆ هاونیشتیمانیان.
ڕاپێچكردنی گهندهڵكاڕان و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند دژیان هه‌مدیسان ئه‌ولویه‌تی ئه‌م كابینه‌یه، چونكه برا گه‌وره خۆی نایاسایی و شكاندنی ڕێنمایی له هیچ كه‌سێك قبوڵ ناكات، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی ئابوری كوردستان له ڕێگه‌ی هاندان و ئاماده‌یی كۆمپانیاكان بۆ كاركردن ئه‌و تروسكایانهن كه پێمان ده‌ڵێن حكومڕانی كوردستان ئاسۆی ڕوونه و نابێت له‌هه‌مبه‌ر ئه‌وه ڕه‌شبین و دوو دڵ بین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودان سه‌رۆكێكی به‌هێزین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كوردستان ئاوه‌دان و به‌هێزتر ده‌بێت.
خالێكی تری به‌رز و ئه‌رێنی ئه‌و كابینه‌یه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌روبه‌ندی بارودۆخی ته‌م ومژاوی (به‌غداد) تێكرای هێزه سیاسیه‌كان كۆ بونه‌ته‌وه و كۆده‌نگیه‌كی گه‌وره هه‌یه بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی سیاسی كوردستان ئه‌مه‌ش فه‌زڵه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌گه‌رێته‌وه كه چۆن هه‌مووان كۆ ده‌كاته‌وه و به گوێیان ده‌چرپێنێت مانه‌وه و نه‌مانه‌وه‌مان به‌نده به یهككرێزی و ته‌بایی بۆ ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌میشه هه‌موو كارێكی ئه‌نجامداوه و ئه‌نجام ئه‌دات.
ئه‌ركی سه‌رشانمانه هه‌ر یه‌كه‌و لای خۆمان پاڵپشتی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بین و درێغی نه‌كه‌ین له‌هیچ ئه‌ركێك كه پێمان ده‌سپێریت، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئینتما بگه‌رێته‌وه بۆ نیشتیمان، چونكه ماوه‌ی تێپه‌ربوونی ئه‌و 100 ڕۆژه زۆر به ڕوونی و ئاشكرایی بۆمان سه‌لمێندرا كه (برا گه‌وره) خه‌مخۆری و دڵسۆزیه‌كی ڕه‌های به‌رانبه‌ری دۆسیه‌ی خزمه‌ت و خۆشه‌ویستی هاوڵاتیان هه‌یه.
ماوه‌ته‌وه بڵێن هه‌موومان ڕۆڵه‌ی ئه‌و خاكه‌ین و خاكیش شیرینه و هۆی وجودبوونه هه‌ڵبه‌ته شیرینی ئه‌و خاكه‌ش له ژێر ڕۆشنایی بڕیار و راسپارده‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر پارێزراوه.