بۆ ئەوەی چیتر داگیركەران وخیانەتكاران نەبنە درز وكۆسپ كوردایەتیی ویەكهەڵوێستی پێوستە..

بۆ ئەوەی چیتر داگیركەران وخیانەتكاران نەبنە درز وكۆسپ كوردایەتیی ویەكهەڵوێستی پێوستە..
خەباتی بێ‌ وچاون ‌ تێكۆشان و قوربانیدانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە دژی‮ ‬دوژمنان و نەیارانی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬هەمیشە وەك قەڵغانێك لە هەمبەر هەڕەشە و پەلامارەكاندا وەستاونەتەوە و ناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد و خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستانیان پاراستووە‮. ‬دەیانجار ناحەزانی‮ ‬مافی‮ ‬رەوای‮ ‬كورد بە جۆرەها شێواز و بە بەكارهێانی‮ ‬جۆرەها میكانیزمی‮ ‬ماددی‮ ‬و مەعنەوی‮ ‬ویستویانە ناوی‮ ‬كورد و كوردستان بە‮ ‬یەكجاری‮ ‬بسڕنەوە،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بەپلەی‮ ‬یەكەم شانازی‮ ‬بەرگریكردن لە گەل و وڵات و پارێزگاریكردن لە مانەوەی‮ ‬كورد بە سەربەرزیی‮ ‬بەركەوتووە و هیچ كات لە بەرپرسیارێتیی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬رایان نەكردووە‮. ‬بۆیە لێرەوەیە كە بەهێزبوونی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە نێو گوڕەپانی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دەبێتە زەرورەتێكی‮ ‬حاشاهەڵنەگر‮. ‬حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬راستەقینە بەو حزبە دەگوترێت كە ئامانجەكەی‮ ‬لەپێناو پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬دا بێت و لە كاتی‮ ‬تەنگانەدا پشت لە میللەت و وڵاتەكەی‮ ‬نەكات و ئامادە بێت بو هەموو قوربانیدانێك‮. ‬مێژوویی پرشانازیی‮ ‬دوبَنی ‬تا ئەمڕۆ ئەو راستییەمان پێ دەڵێت كە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬ئەوەیان سەلماندووە كە لەگەڵ ئامانجی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬گەلەكەیاندان و هەرگیز پشت لە گەلی‮ ‬كوردستان ناكەن،‮ ‬لە كۆتاییدا پرسیارێك دێتە پێشەوە،‮ ‬ئەویش ئەوەیە كەهەرده م پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬پێشەنگن لە هەموو قۆناغەكاندا دوێنێ پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬خاوەن سەروەری‮ ‬زۆر بێت،‮ ‬ئەمڕۆش بە هەمان شێوە سەروەری‮ ‬گەورەی‮ ‬تۆماركردووە لە دژی‮ ‬تیرۆریزمی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و پیلانگێڕییە‮ ‬یەك لە داواكانی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و نەیارانی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬و شكست هێنان بە مەرامە گڵاوەكانیان.ۆیە بەهێزبوونی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بارزانی،‮ ‬واتە بەهێزبوونی‮ ‬كوردستان و پاراستنی گشت دەسكەوتەكان...‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
گەلی كورد لە پێناو گەیشتن بە مافەرەواكانی قوربانی زۆر و خوێنی زۆری بەخشیووە ، قۆناغی ئێستامان گرنگ و ستراتیژییە ، بۆیە، رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە دەخوازی یەكدەنگ و یەكریز بین ،خەباتی و تێكۆشانی دەیان ساڵەی كورد ،بە هۆی پیلانگێری و خیانەتكارییەوە رووبەرووی كۆسپ و بەربەستی زۆر بۆوە ،بەڵام نەوەستا .بزاڤی ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی كورد ‮ ‬بزووتنەوەیەكی‮ ‬رەوای‮ ‬گەلیكی‮ ‬ژیردەستی‮ ‬وڵات داگیركراوە و بەپێی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬ئەو بزاڤەیە لە هەر پارچەیەكی‮ ‬وڵاتەكەمان زۆرجار ناچار بووە سوود لە ناكۆكییەكانی‮ ‬نیوان داگیركەران وەربگرێت بۆ ئەوەی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬بدات بە خەباتی‮ ‬عادیلانەی‮ ‬خۆی‮. ‬ئەم پەنابردنە بۆ وەرگرتنی‮ ‬یارمەتی‮ ‬بەپیی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬هەر پارچەیەك و نەبوونی‮ ‬ریگەی‮ ‬دیكە بووەتە هۆی‮ ‬گەلیك ناكۆكی‮ ‬و پەرتەوازەیی‮ ‬و دژایەتییكردنی‮ ‬یەكتر و چەندینجار شەڕ‮ ‬و پیكدادانی‮ ‬سەختی‮ ‬لیكەوتووەتەوە لەبەر چەندین هۆ،‮ ‬هەر لەبەر ئەمەش كە باسی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬هەموو باڵ و لایەنەكان و هیزە سیاسییەكان دەكریت،‮ ‬زیاتر لە خەیاڵ و خەونێكی‮ ‬خۆش دەچیت لەوەی‮ ‬بیروبۆچوونیكی‮ ‬ریالیستی‮ ‬قابیلی‮ ‬جیبەجیكردن بیت‮. ‬ ‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان وەكو پیكهاتەی‮ ‬هەموو كۆمەڵگەكانی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و گەلانی‮ ‬دونیا لە چەند چین و تویژ،‮ ‬پیكهاتووە و هەر‮ ‬یەك لە مانە پەرژەوەندی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە و ئەمە جگە لە داب و نەریت و وكولتووری‮ ‬تایبەتی‮ ‬كە تارادەیەك بەهۆی‮ ‬داگیركردن و چەوساندنەوە و شیواوە و رۆڵیكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەبینێت لە مەسەلەی‮ ‬وەدیهینانی‮ ‬یەكگرتنیكی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬ریزەكانی‮ ‬گەلەكەمان‮. ‬بۆ چارەسەركردنی‮ ‬ئەم لە‮ ‬یەكتر تینەگەیشتن و پەرتەوازەییە و نەبوونی‮ ‬یەكگرتنیكی‮ ‬راستەقینە كە پیویستییەكی‮ ‬چارەنووسسازە،‮ ‬لەم قۆناغەدا دەبیت بەرنامەیەكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬هەبیت،‮ ‬بەرنامەی‮ ‬لانی‮ ‬كەمی،‮ ‬كەوا زۆربەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬میللەت و هیزە سیاسییەكان كۆبكاتەوە وەك پرسی‮ ‬ئازادی‮ ‬و دیموكراتییەت و پاراستنی‮ ‬هەریمی‮ ‬كوردستان و دەسكەوتەكانی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلەكەمان و بە حەرامكردنی‮ ‬شەڕ‮ ‬و پیكدادانی‮ ‬ناوخۆ‮. ‬هتد‮. ‬ تەنیا بەرنامەیەكی‮ ‬روون و ئاشكرا كە رەنگدانەوەی‮ ‬بەرژەوەندییە سەرەكی‮ ‬و گشتییەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بیت،‮ ‬دەتوانیت‮ ‬یەكیتی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كورد دەستەبەر و زامنبكات و جەماوەر و هیزە سیاسییەكان لە دەوری‮ ‬خۆی‮ ‬كۆبكاتەوە و لادانی‮ ‬هەر لایەك دەبیتە هۆی‮ ‬ریسوابوون و دەرچوونی‮ ‬لە ریزی‮ ‬كۆدەنگی‮ ‬نیشتمانی‮. ‬هەر لاییكی‮ ‬سیاسی‮ ‬یان ریكخراویكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬یا كۆمەڵیك پسپۆڕ‮ ‬و لیزان ئەم كارە ئەنجامبدات و پرۆژەیكی‮ ‬گونجاوی‮ ‬واقیعبیینیانە پیشكەش بكات،‮ ‬خزمەتیكی‮ ‬گەورە پیشكەش بە گەلەكەمان دەكات و دەكریت ببیتە بناغەی‮ ‬لیكوڵینەوە و دەوڵەمەندكردن و بە بەشداریكی‮ ‬فراوانی‮ ‬هاونیشتمانیان كۆدەنگی‮ ‬وەربگریت، بۆ ئەوەی چیتر گەلی كورد و مافەكانی نەبێتە قوربانیی خیانەتكار دەستی بێگانەكان و دەبێ‌ یەكریزی و یەكهەڵوێست بین ..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top