،، تورکیا بەرەو قۆناغێکی نوێی سیاسی ،،
December 15, 2019
وتار و بیروڕا
داود ئوغلو بە هۆی جیاوازی بیروبۆچونەکانی لەگەل ئەردوغان لە پۆستەکەی لادرا و ئەردۆغان هەولی دەدا لە گۆرەپانی سیاسی دوری بخاتەوە.
پێش چەند رۆژێک و لە گوتارێک و بانگەشەیەک بو راگەیاندنی پارتێکی سیاسی نوێ لە تورکیا، هەواڵی دامەزراندنی پارتێکی نوێی سیاسی بە ناوی ( پارتی ئایندە ) راگەیاند، ئاماژەی بەوەش کرد کە داوای فەرمی یان ئاراستەی حکومەتی تورکیا کردوە بۆ وەرگرتنی مولەتی یاسایی.
داود ئوغلو لە گوتارەکەی دا ئاماژەی بە بەشێک لە سیاسەت و دیدی پارتەکەی کرد و گوتی پارتەکەمان رێز لە هەموو پێکهاتەکانی نەتەوەیی و ئاینی دەگرێت بێ جیاوازی و هەموویان بە هاوولاتی تورکیا دەزانن و مافەکانیان پارێزراو دەبن، ئاین و سیاسەت لێک جودا دەکرێنەوە، تاکی تورک دەبێ ئازاد بێ لە راو بوچوونی سیاسی و نابێ بخرێنە ژێر فشار بە تایبەتی فەرمانبەران، جگە لەوەی کە داوای چاکسازی سیاسی کرد لە تورکیا، کە ئەو لێدوانانەی ئوغلو تەواو پێجەوانەی سیاسەتی پارتی داد و گەشەپێدانە و حەزەکانی ئەردوغانە.
شایانی باسە کە راگەیاندنی دامەزراندی ئەم پارتە نوێ یە لە لایەن داود ئوغلو، پاش ئەوە هات کە چەند ئەندامێکی تری سەر بە پارتی داد و گەشەپێدان دەستیان لەو پارتە بەردا و دەنگۆی ئەوە هەبوو کە ئامادەکاری بۆ دامەزراندنی پارتێکی نوێ دەکەن.
ئەو هەنگاوەی داود ئوغلو لە کاتێک دایە کە تورکیا کەوتۆتە ناو کۆمەڵێک کێشە ، چ لەسەر ئاستی ناوخۆی تورکیا، یان ناوچەکە و تا دەگاتە ئاستی جیهانیش، ئەم کێشانەش بە هۆی سیاسەتە هەڵەکەی سەرۆک کۆمار رەجەب تەیب ئەردوغانە، کە تورکیای خستۆتە بازنەیەکی تەسکەوە و لە هەموو لایەک دوجاری فشار و سزادان، کە بەو هۆیەوە زیانێکی گەورە بە ئابوری تورکیا ودراوەکەی کەوتووە.
هەر لە ئانجامی ئەو سیاسەتە توندەی ئەردوغان و لەم دوایەدا دەستێوەردانی لە رۆژئاوا کوردستان و گوێ نەدان بە بانگەوازە جیڵانیەکان، نارەزاییەکی زۆری لێ کەوتەوە لەسەر ئاستی ناوچەکەو جیهان بە گشتی، لەسەر ئاستی ناوخوی تورکیاش خودی ئەردوغان و پارتەکەی کەوتونەتە ژێر فشارێکی زۆر کە دەرباز بوون لەو دوغەی خۆی تێوەگلاند زەحمەتە ئەگەر ئەستەم نەبێت.
ئەمەیان دەرفەتێکی گونجاوە بو داود ئوغلو و پارتە نوێیەکەی ئەم رەوشە بقۆزنەوەو خۆیان ئامادە بکەن بو هەڵبژاردنەکانی داهاتوی تورکیا، کە دەتوانێ بە بەرنامەیەکی پوختە رەکابەری پارتەکەی ئەردوغان بکەن و فەرشەکەی لە بن پێ رابکێشن.
دەبێ ئەوەش لە بیر نەکەین کە داود ئوغلو پێگەیەکی گونجاوی هەیە لەسەر ئاستی ناوخۆی تورکیا، هەروەها لەسەر ئاستی جیهانیش ناسراوەو رێزی لێ دگیرێ.
بە بوچونی من، داود ئوغلو دەتوانێت گۆرانکاری بنەرەتی لە سیاسەتی تورکیا دا بکات و دەتوانێ پەیوەندییەکانی تورکیا ئاسایی بکاتەوە لەگەل وڵاتانی ناوچەکە وجیهان و بە تایبەتی ئەمریکا و ئەوروپا.
ئەوە جگە لە دوخی ناوخۆی تورکیا کە بە پەیامە جیاوازەکەی سەبارەت بە سیاسەتی پارتەکەی بێ گومان کاریگەری خۆی دەکاتە سەر شەقامی تورکیا و دەتوانێ لە ماوەیەکی کەم دا باڵانسەکە بگۆرێت بە بەرژەوەندی خۆی.
ئەوەی لە لای ئێمەش زۆر گرینگە چارەسەرکردنی کێشەی کوردە لە تورکیا هەروەها کێشەی روژئاوڵی کوردسەان، کە پێم وایە بە رێگای داود ئوغلو گۆرانکاری پاش لەوبارەیە پەیدا دەبن و بە بەرژاوەندی کورد دەبن.