پرۆژە یاسای چاکسازی کلیلی چارەسەرکردنی کیشە ئابوری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان.....!

پرۆژە یاسای چاکسازی کلیلی چارەسەرکردنی کیشە ئابوری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان.....!

لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە رێکەوتی 27/2/2018 پرۆژە یاسای چاکسازی بە کوی دەنگی ئەندام پەرلەمانەکانی کوردستان پەسندکرا،بەلام دواتر کاردانەوەی شەقامی لێکەوتەوە سەبارەت بە چەند برگەیەکی ناو پرۆژە یاسایەکە،بویە سەروکی پەرلەمانی کوردستان کە ئەو کات بەشێک لەدەسەلاتەکانی سەروکی هەرێمی کوردستانی پێدابوون لە رێکەوتی 4/3/2018 پرۆژە یاسای چاکسازی لەلایەن سەروکی پەرلەمانی کوردستانەوە رەتکرایەوە،،بەلام لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نویەمی هەرێمی کوردستان سەروک وەزیران رێزدار مسرۆر بارزانی لێژنەیەکی بالای پێکهینا بو هەموارکردنەوەی پرۆژە یاساکە،سەرەنجام لە رێکەوتی 11/12/2019 ئەنجومەنی وەزیران لە کوبونەوەیەکی فەرمی خویدا ئەم پرۆژە یاسایەی پەسندکرد و رۆژی دواتر پێشکەشی پەرلەمانی کوردستانی کرد بەمەبەستی پەسندکردنی پرۆژە یاساکە،ئەم پرۆژە یاسایە(چاکسازی)بەیەکەم پرۆژە یاسای حکومەتی نوێ دادەنرێت کە رەوانەی پەرلەمانی کوردستانی کردووە،جگەلەمە لەبەر گرنگی و بایەخی پرۆژە یاساکە هاولاتیانی کوردستان داوا لە پەرلەمان دەکەن هەرچی زووە پرۆژە یاساکە پەسندبکرێت و جێبەجێ بکریت بەمەبەستی کەمکردنەوەی دیاردەی گەندەلی و کەموووکوریەکانی ناو دام و دەزگاکان لەبارەی موچە و دەرمالە و خانەنێشێن بوون.
پرۆژە یاسای چاکسازی بەسەر هەشت بەش دابەشکراوە لە 19 ماددە پێکهاتووە،ئامانجەکانی یاساکە دیار و بەرچاون وەک لە بەشی یەکەمی ماددەی یەکەمی پرۆژە یاساکە هاتووە،(چەسپاندنی پرەنسیپەکانی یەکسانی و دادپەروەری لە خەرجکردنی موچە و دەرمالە و ئیمتیازەکاندا و رێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی و ئەو کەسانەی بە ناشایستەیی سودمەندبوونە لە بودجەی گشتی)
بێگومان کابینەی نویەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لەسەرەتای دەستبەکاربونیەوە هەموو هەول و کوششی خوی خستوتە گەر بو فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بو چەسپاندنی پرەنسیپەکانی یەکسانی و دادپەروەری لە هەموو بوارەکاندا،حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پرۆژە یاسای چاکسازیەوە دەیەوێت پەیامەک یان نامەیەک ئاراستە هاولاتییانی کوردستان بکەتن کە ئەم حکومەتە تەواوکاری حکومەتەکانی ترە بەلام بە ئەدا و بەرنامەی جیاوازەوە هەولی چەسپاندنی پرەنسیپەکانی یەکسانی و دادپەروەری دەدات لە خەرجکردنی مووچە و دەرمالەدا بەشێوەیەک هەر کەسێک بەپێی یاسا و رێنماییەکان سودمەندبێت لەو بوجەیەدا،هەروەها بەهیچ شێوەیەک رێگانادات بە تالانکردن و بەهەدەردانی سامانی ولات لەلایەن چەند کەس و لایەنێک کە دەیانەوێت هەر خویان بە تەنیا سودمەندبن لە سامانی ولات ،هەربویە ئەم پرۆژەیە یاسایە لەلایەن رای گشتی وە قەبولکراوە و ئومێدی زووریان لەسەر پرۆژە یاساکە هەڵچنیوە.
هەلبەتە یەکێک لە خالە گرنگەکانی پرۆژە یاساکە هەلوەشاندنەوەی موچەی ئەو کەسانەیە کە بە پلەی وەزیر و بریکاری وەزیر و بەرێوبەراتیە گشتیەکان و پوستە بالاکانی سەربازی بەشێوەیەکی نایاسایی خانەنشێنکراون،هەروەها هەلوەشاندنەوەی موچەی ئەو کەسانەی بەناشایستایی دوو موچە وەردەگرن،بەمەش مانگانە نزیکەی 100 ملیار دینار تاکو 150 ملیار دینار دەگەرێتەوە بو خەزینەی ولات،هەربویە بە گەراندنەوەی ئەم برە پارەیە دەتوانرێت یەکسانی و دادپەروەری دروستبکرێت لە دابەشکردنی مووچە و دەرمالەدا،یانیش دەتوانرێت بەگەربخرێت بو پێشکەشکردنی پرۆژە و خزمەتگوزارییە سەرەکیەکان بەشێوەیەک هاولاتی سودمەندی ئێکەم بیت لەو پرۆژە و خزمەتگوزارییانە.
بەهەرحاڵ هاولاتییانی کوردستان زۆر بە پەرۆشن بو جێبەجێکردنی ئەم پرۆژە یاسایە ،چونکە هەستدەکەن لە ولاتێکدا دەژین یەکسانی و دادپەروەری تێدا فەراهەم کراوە،جگەلەمەش بە پەسندکردنی ئەم پرۆژە یاساییە و دواتریش جێبەجێکردنی لەلایەن حکومەتەوە داهاتەکی یەکجار زوور دەگرێتەوە بو خەزینەی ولات بەمەش دەکرێت بەشێک لەکێشە ئابوری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەربکرێن،واتە بەم پرۆژە یاسایە دەتوانرێت بەشێک لە کەم و کورییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێ پر بکرێنەوە،هەربویە پرۆژە یاسای چاکسازی بە کلیلی چارەسەرکردنی کێشە ئابوری و داراییەکانی کوردستان دادەنرێت.
Top