نابێ‌ چیتر گەلی كورد قبووڵی بێ‌ دەوڵەتی بكات

نابێ‌ چیتر گەلی كورد قبووڵی بێ‌ دەوڵەتی بكات

خاكی و گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی ڕەسەن لە نێو نیشتیمانی خۆی ئەسیری چوار دەوڵەتی داگیركەرە كە بە هۆی هەڵە و بەرژوەندی زڵهێزانەوە رووبەرووی هێرش وداگیركاری بۆتەوە .هەر ئەو دەوڵەتانەی کە سەد ساڵ پێش ئیستا رۆژهەڵاتی ناوەراستان دابەش کرد بەسەر کۆمەڵێك رژێمی دیکتاتۆری داگیر کەر و و سیستەمێکی چەق بەستوو هەر ئەو دەوڵەتانە هاتوونەتەوە جارێکی تر ئەم سنورانە تێك بشکێننەوە لە ژێر ناوی بازاری ئازاد واتا لە بازاری رۆژهەڵاتی ناوین نەوت بە تاڵان ببەو لە بازاریکی تر بی پاڵەو لە بازاریکی تر بیفرۆشە ئایە ئەمە بازاری ئازادە یان قۆرخ کردنی بازارە؟هەر هەمان ئەم وڵاتە زلهیزانەی کە قۆرخی بازاری ئازادی جیهانیان کردوە بۆ خۆیان کارەکتەر بوون لە دروست کردنی ئەم وڵاتە دیکتاتۆرانەی رۆژهەڵاتی ناوین کە پێشتر دروستیان کردووە.ئەی بۆچی ئیستا دوای سەد ساڵ هاتوون جارێکی تر هەووڵی تێکدان و رووخانی ئەم وڵاتە دیکتاتۆرانە دەدەن کە خۆیان دروسکەرین؟دەزانن بۆ چی وادەکەن؟چونکە بەرژەوەندیان لە رۆژەڵاتی ناوین کەوتۆتە مەترسیەوە بە مانەوەی ئەم رژیمانە...مانەوەی رژێمەکانی رۆژهەڵاتی ناوین بەرژەوەندی وڵاتانی سەرمایەداری و پاوەنخواز دەخاتە مەترسیەوە.
ئەی چی بکەن وڵاتانی پاوەن خواز تا بەژەوەندیان لە ژێ مەترسی رزگار بکەن؟دەبێت وڵاتانی سەرمایەداری هەڵسن بە فۆرمیلە کردنەوەی رۆژەڵاتی ناوین بە سپۆنسەری ئەمریکا و فەرەنسا و بریتانیا و تارادەیەك ئەڵمانیا و تەواوی وڵاتانی سەرمایەداری ،،،بێ گومان هەر وا دەکەن جا بۆ وڵاتانی بەرژەوەندی پەرست گرینگ نیە کام رژیمی دیکتاتۆر لە پێش ئەوەی تر دەروخێت لە رۆژهەڵاتی ناوین گرینگ ئەوەیە ئەم رژێمانەی کە بوون بە هۆکار بۆ لاواز کردنی بەرژەوەندیان تێك بشکێنن.لە ئیستا دا وڵاتانی سەرمایەداری کەوتونەتە مل ملانی کردن لە گەڵ هێزی بەرامبەر هیزی بەرامبەر کێن؟ئەو رژێمانەن کە شەری مانەوە و پاراستنی دەسەڵاتە فاشیست و داگیرکەرەکەیان دەکەن نمونەیان ئێران سعودیا و تورکیا و سوریا و عێراق و وڵاتانی کەندا و لەم نێوەندەش کورد دەبێت هێزی سێیەم بێت چونکە میژوو پێمان دەڵیت ئەگەر کورد هێزی سێیەم نەبێت زەرەر مەند دەبێت وەك ئەوەی لە رابردوو رووی داوە کاتێك دوو زلهیز لیك دەدەن ئەگەر گەلی کوردستان خۆی دابێتە پاڵ هەر کامێکیان یاخود دابەش بوو بێت بەسەر هەردوو هێزەکە ئەوا زیانی زۆری بەر کەوتووە بۆ نمونە کاتێك بێ زەندیەکان و ساسانیەکان شەریان کردوە گەلی کوردستان خۆیان دابەش کردوە بەسەر هەردوو تەرەف کە لەم نێوەندە دا زەرەر مەندی کورد بووە و دابەش بوونی کوردستانی بەداوادا هاتوە یان کاتی شەری عوسمانیەکان و سەفەویەکان دووبارە زەرەر مەندی یەکەم گەل و خاکی کوردستان بووە کە دووبارە کوردستان دابەش بۆتەوە لە نێوان عوسمانی و سەفەویەکان ئەوەی کە کوژراوە و لە ناو چووە تەنها گەلی کوردستان بووە. فاکتەری کوردی ساڵانێکی زۆرە بۆتە کێشەیەکی سەرەکی رۆژهەڵاتی ناوەراست، و دەوڵەتانی تورکیاو ئێران و عێراق و سووریا بەتایبەتی. هەر یەک لەم دەوڵەتانە بە گوێرەی کات و زەمان و سیستەمی فەرمانرەوای سیاسی ووڵاتەکانیان مامەڵایان لەگەڵ ئەم پرسە کردووە لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانیان و ستراتیژیەتی جیۆسیاسی خۆیان. مێژووی کوردستان و رووداوە جۆراوجۆرەکانی رابردوو کە کوردیان پێدا تێپەریووە پێمان دەڵێن دەوڵەتانی زلهێزیش هەمیشە فاکتەری کوردیان بۆ بەرژەوەندییە باڵاکانی خۆیان بەکارهێناوەو چۆن لە بەرژەوەندیاندا بووە بەم جۆرە مامەڵەیان لەگەڵ کێشەی کوردا کردووە. لە رووی قانوونی نێودەوڵەتییەوە کێشەی کوردی تاوەکو ئەمرۆ بریتییە لە کێشەیەکی ناوخۆی ئەم دەوڵەتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەش بووە، نەک کێشەیەکی نێودەوڵەتی و جیهانی، ڕاستە رۆڵی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی ئەفسانەی داعش هەم لە عێراق و هەمیش لە سووریا دواتریش سەرکەوتنی دیپلۆماسیەتی کورد لەراکێشانی کۆمپانیا بیانییەکان بۆ کارکردن لە هەرێمی کوردستاندا کاریگەرێکی بەرچاویان هەبوو لە ناساندنی پرسی کورد بە جیهانی ئەمرۆ و نەوەی نوێ، بەڵام تا ئێستا نەبۆتە هۆکاری ئەوەی کێشەی کورد بە جیهانی بکرێت و لە چوارچێوەی کێشەی دەوڵەتانی تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا دەربهێندرێت. تاوەکو ئەمرۆش دەوڵەتانی جیهان بەتایبەت دەوڵەتانی 1+5سەیری پرسی و کێشەی کورد دەکەن لە چوارچێوەی ئەم چوار دەوڵەتەو وەک کێشەی ناوخۆی ئەم دەوڵەتانە سەیری دەکەن. كاتی ئەوە هاتووە كە پرسی كورد ، وەك پرسێكی نەتەوەیەكی خاك بە زۆر داگیركراو و دواتر لكێنراوە بە سەر وڵاتانی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت و چیتر كورد لە چوارچێوەیەكی نێو خۆیی وڵاتاندا مامەڵەی لەگەڵ نەكرێت .چونكە گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی ڕەسەنی رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست لە گشت بوارەكاندا خاوەن مێژوو، شوناس ، زمان و خاكی خۆیەتی و چیتر ناكرێت و نابێ‌ نەتەوەیەكی 45 میلیۆن لە ژێر هەرٍەشەی داگیركەران و چوارچێوەیەكی سنوورێكی دەستكرددا دەستبەسەر بێ‌ ..
Top