كوردستانێكی بەهێز ، دوو كاراكتەری بەهێزی لە قۆناغێكی هەستیاردا..

كوردستانێكی بەهێز ، دوو كاراكتەری بەهێزی لە قۆناغێكی هەستیاردا..
سەدەیەكە گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی رەسەنی خاوەن مافی ،خاك داگیركرا خەباتی كردووە و تێدەكۆشێت و قوربانیی دەبەخشێ‌ لە پێناو گەرٍاندنەوەی مافە زەوتكراوەكانی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و ئازادی و سەربەستی نیشتیمانەكەی. بەڵام لە بەرامبەردا داگیركەران بە هۆی دروستكردنی درز وناكۆكیی رێگریان لە یەكبوونی نەتەوەیی رێگریان لە بەدیهێنان و بەدەسهێنانی مافەرەوا زەتكراوەكایان گروتووە . ئەوەی جێ داخە
ئەوەیە كە خاكی کوردستان بە سەر چوار وڵاتی جیاواز دابەشكراوە و دابڕانی کوردان لە یەکتری ئەگەرەکانی بەردەم پێکهاتنی ئەم ستراتیژەی دژوارتریش کردووە. چونکە ئەم دابەشبوونە کاریگەری لەسەر پێکهاتنی تێگەیشتنێکی سیاسی جیاواز لە یەکتری هەبووە لە بەشەکانی کوردستاندا و هەوڵ دراوە لەڕێی ئەم تێگەیشتنە سیاسییەشەوە لێکدانەوە و تێڕوانین بۆ دۆزی کورد لە هەر بەشێکی دیکەدا بکرێت، بەڵام تەواوی ئەمانە ناتوانێ نکۆڵی لە گرینگی و پێویستی هەبوونی ستراتیژێکی هاوبەشی نەتەوەیی بکات. ئەگەر خوێندنەوەیەکی واقیعبینانە بۆ پێشهات و ڕووداوەکانی ئەم ساڵانەی دوای بزاڤی رزگاریخوازی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستاندا بکەین دەبینین لە کاتێکدا کە چەندە دابەشبوونی کوردستان و جیاوازی ویست و داخوازی و تێڕوانینی سیاسی هەر بەشێک ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە هاوکات هاوچارەنووسی و کاریگەربوون و کارتێکەری بەشەکانی کوردستانیش لەسەر یەکتری فاکتێکی دیار و جێی تێبینی کردنە ، جێی تێبینی کردنە لەبەرئەوەی کە نیشاندەری پێویستی هاوهەنگاوی و جووڵانەوەیە لە چوارچێوەی سیاسەتێکی نەتەوەیی هاوبەش کە بتوانێت خەساری نەتەوەیی لە ئاستی مرۆیی و مەعنەویی و دەسکەوتە نەتەوەییەکان بهێنێتە خوار و هاوکات توانای وەڵامدانەوەیەکی بە‌هێز و کاریگەری هەبێت لە بەرامبەر مەترسییەکانی بەردەم جووڵانەوەی رزگاریخوازی کورد، سەرەڕای ئەوەیکە هاوئاهەنگی دیپلۆماسی و هەبوونی سیاسەتێکی دیپلۆماسی هاوبەشی وەڵامدەر بە ویست و داخوازییەکانی هەر بەشێک کاریگەری و شوێندانەری ئەم سیاسەتە چەندقات دەکات لە دنیای دەرەوەدا، کەواتە گرینگە بپرسین ئاخۆ بۆ تا ئێستا کورد سەرکەوتوو نەبووە لە پێکهێنانی ستراتیژێکی نەتەوەیی؟ هەرچەندە نکۆڵی لەوەش ناکرێت کە دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان بێ کاریگەری نەبوون لە پێکنەهاتنی ئەم ستراتیژەدا بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئیرادەیەکی واقیعی و کردەییش لە خودی کورد نەبینراوە بۆ هەنگاونان بە ئاڕاستەی پێکهێنانی ستراتیژی نەتەوەیی.. بۆ قۆناغی ئێستامان پێوستە ، پشت لە بەرژوەندییە حزبییەكان و شەخسییەكان بێنین و گشت هەوڵ و ئامانجەكانمان لە پێناو دروستكردنی ستراتیژییەكی نەتەوەیی گشتی و یەكدەنگی و یەكهەڵوێستی بۆ بەدەسهێنانی مافەرەواكانمان بێ‌ و بەتایبەت كە چاوەروان دەكرێ‌ گۆرانكاری زیاتر لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین رووبدات و ناكرێت كە سەد ساڵی تریش چاوەروان بین..
خوێندنەوەی هەمیشەیی و ژیرانەی سەركردایەتیی سیاسی گەلی كورد بۆ پێشهات ورووداوەكانی ناوچەكە و رووداوەكان هەمیشە وایانكردووە كە هەرێمی كوردستان و دۆزە رەواكەی لەو گەردەلوول و رووداوە كتوپرانە پارێزراو بێ‌ .كۆبوونەوەی لووتكەی رێزدار نێچیرڤان بارزانی و مەسروورسەرۆكایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و زۆربەی پارت و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لەم كاتەدا كە عێراق پێدا تێپەڕ دەبێت هەرێمی كوردستان بەدەر نیە لە دەرئەنجامەكانی خۆپیشاندانەكانی عێراق كە لە گۆرەپانی تەحریر لە بەغدا دروست بووە، ئەو رەوشەی لە عێراق دروست بووە كاریگەری لەسەر سیستەمی شەقامی گشتی هەیە, بابەتی هەمواركردنەوەی دەستووری عێراق یان گۆڕانكاری تێدا بكرێت, تا ئێستا كوردستان بەشێكە لە سیستەمی سیاسی عێراق, ئەو تەوژمەی لە عێراق هەیە كاریگەری خۆی لەسەر كوردستانیش دەبێت، هەرێمی كوردستان دوای رووداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەر توشی گۆڕانكاریەكی سیاسی بوو, لە شەڕی داعشەوە تا ئێستا گۆڕانكارییەكان زۆر بەخێرایی تێدەپەڕن لە ناوچەكەدا, ئەو بارودۆخەی دوایی وای كرد دووركەوتنێك دروست بێت لە نێوان پارت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان, دواتر حكوومەتی هەرێمی كوردستان درێژترین مەودای پێكهێنانی هەبوو كابینەی نۆیەم لە دەرئەنجامی ئەو بارودۆخە سیاسییە بوو كە لە رابردوو دروست ببوو, نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان كەسایەتی لە شەقامی سیاسی لە هەرێمی كوردستان یان لە شەقامی سیاسی عێراق و ناوچەكە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەوە دەناسرێت كارێزمایەكی سیاسی سەركەوتووە هەمیشە لە ساتە قورسەكان هەنگاوێكی سیاسی گرنگی هەیە كە كار لەسەر ئەنجام دەكات, كار لەسەر ئەوە رووداوانە دەكات كە چەق بەستوونە, هەمیشە لایەنە سیاسییەكان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دەتوانن لێك نزیكبوونەوەیەك دروست بكەن, ئەوەش بۆ شارەزایی و كارێزمایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەگەرێتەوە، كە توانی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كۆ بكاتەوە, بۆ ئەو بارودۆخەی ئێستا لە عێراق هەیە بە پێی ئەو خوێندنەوەی بۆ دەكرێت لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان و شەقامی عێراقی لەسەر دەستی نێچیرڤان بارزانی هێور دەكرێتەوە.

ئەگەر كورد لە ھەنگاوە نوێكانی گۆڕینی دەستوور لە نزیكەوە ئاگادار نەبێت و خۆی بە دوور بگرێت، زەرەر دەكەین، بەڵكو پێویستە نوێنەرانی كورد، لە چوارچێوەی گۆڕینی دەستووری عێراقدا، ژمارەیەك ماددەی دیكە بچەسپێنن كە گوزارشت بن لە ماف و داواكارییەكانی كورد و ھەرێمی كوردستان و تەنیا بەو ماددانە قایل نەبن، كە لە دەستووری ئێستا لە بەرژەوەندی ھەرێمی كوردستان چەسپێندراون، ئەگەر كورد سەقفی داواكارییەكانی بەرز كرد، عێراق ناچارە بە ھەمووشی نەبێت، بە نیوەیان رازی بێت. نوێنەرانی كورد دەبێت پارێزگاری لە ماددەكانی ئێستای دەستوور بكەن و ھەوڵی زیاد كردنیشی بدەن، بەڵام لە ئەگەری خۆ بە دوور گرتن، كە درەنگ كەوت، ھەموو تێكمان لەدەست دەڕوات و ئەو ماددانەش كە ئێستا ھەن لە بەرژەوەندی كورد، بە تایبەت ماددەی 140 و مەسەلەی فیدڕاڵییەت، بە دڵنیاییەوە تا بپۆیان بلوێت دەستی بۆ دەبەن و ئامانجی سەرەكیشیان لە ورووژاندنی ئەو پرسە، ھەر ئەمەیە كە دەیانەوێت دەستكەوتەكانی كورد وەلا بنێن، بۆیە بۆ ئەوەی نەبینە پەراوێز، با كار بكەین و لە ئێستاوە بكەوینە خۆ بۆ بەرزكردنەوەی داواكارییەكانمان و ئاگاداربوون لە ھەموو ھەنگاوێك كە زیانمان پێدەگەیەنێت. لە رابردوودا ئەوەمان بۆ ساخ بووەتەوە، لە زۆربەی پرسەكان، تا درەگ نەبووە، بەخەبەر نەھاتووینەتەوە، با ئەمجارە لە سەرەتاوە ئاگاداری سەرجەم ھەنگاوەكانیان بین و بە كۆمەڵێك پاكێج و داواكاری دەستووریشەوە لە بەغدا بین.
Top