لە غیابی ئەڤڵیەتی دیموکراسی دا
December 9, 2019
وتار و بیروڕا
هەروەک چون سومبولی ڕوحی نەتەوەییمان بارزانی نەمر فەرمویەتی/
دیموکراسی بو عیڕاق و مافی چارەی خونوسینیش بو باشوری کوردستان
جەنابیان باش لەوە گەیشتبو کە عیڕاقێکی فرە نەتەوە ،ئایین، زمان،بیڕوڕای سیاسی بەبێ بونی سیتسەمێکی دیموکراسی
کە هەڵگری عەقڵێکی دیموکراسی ڕاستەقینە بێت سەقامگیر نابێت لە ڕوی سیاسی،ئەمنی،ئاشتی کومەڵایەتی تاد...
غیابی عەقڵی دیموکراسی لەم وڵاتەدا هەر لە 1920 وە تا ئەمڕۆ هوکاری سەرەکی ئەم هەمو فەوزا و ئاشوب وناجێگیریە بووە و ناجێگیریەیە
بیری سیاسی خو بە زلزان و خو بە بەرزتر و باڵاتر زانین بە سەر پێکهاتەکانی دیکەی ئەم وڵاتەدا چ نوخبە سیاسیە دەستەڵاتدارەکانی سوننە بوبن یانیش شیعە
هەردوکیان پەیڕەویان لە چەشنە سیاسەتێک کردووە سیاسەتێک کە تەعبیر لە ڕەتکردنەوەی سادەترین ماف بو بەرامبەرەکانیان بکات
سەڕەڕای ئەمەش ڕژێمە سیاسیە دیکتاتورەکان نەیانتوانیوە و ناتوانن خزمەت بە خودی پێکهاتەی خوشیان بکەن تەنها خویان و دەوروبەری خویان دەبینن لە نێو دەستەڵاتدا
ئەمەش بە سروشتی خوی دەبێتە هوی دروست بونی نادادپەروەری و جیاوازی نێوان ئەم و ئەویتر ڕەنگ دەداتەوە لە هەمو ڕویێکەوە
بویە ئەوەی کە ئەمڕو ئێمە لە ڕەوشی سیاسی ئاڵوزی ئێستای عیڕاق دەخوێنینەوە
دەگەینە ئەم ڕاستیە ئەویش ئەوەیە کە عیڕاقێک لە دەرەوەی ئەقڵیەتی دیموکراسی بەڕێوە بچێت
واباشە لە داهاتودا چەشنە سیستەمێک دابنرێت
و سیستەمی کونفیدڕالیش وەک باشترین چارەسەرە بو ئەم دوخە سیاسیە ناهەموارەی کە عیڕاق تیایدا گوزەر دەکات
و هەتاکو لەم بارە ناڵەبارەی کە لە ئارادایە ڕگاری ببێت.