سەردانە یەک لە دوای یەکەکانی بهرپرسانی باڵای وڵاتان لە ماوەی رابردوو و تابەئەمرٍۆ سەنگ و قورسایی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات هەروەها سەردانەکەی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان ئەو راستییەی پشتراست کردەوە كه ههرێمی كوردستان له داهاتووشدا رۆڵی گرنگتری دهبێ لهناوچهكهدا و دڵنیاییهكیش بوو بۆ كورد و پهیامێكیشی دایه وڵاتانی ناوچهكه. ئێمە ی کورد لە هەر پارچەیەکی کوردستاندا بین خاوەن یەك دۆز و پرسین ئیتر لە ڕۆژئاوا بێت یان باکوور و باشوور و رۆژههڵات، بۆیە یەکگرتویی گەلی کورد وای کردوە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لێرەوە پەیام بۆ ڕۆژئاوا بنێرێ، چونکە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سازش لەسەر مافی کورد لە هیچ پارچەیەکی کوردستان ناکات، پهیامهكهش دهرخهری ئهوهیه دۆزی كوردستان لهدۆزێكی ناوچهییهوه بووەته دۆزێكی نێودهوڵهتی و وڵاتانی زلهێزیش ئهو راستییهیان بۆ سهلمێندرا كه ئارامی رۆژههڵاتی ناوهڕاست بهنده به دۆزی كوردهوه، لهئێستاشدا ههرێمی كوردستان و سهرۆكایهتی ههرێم نوێنهرایهتی ئهو دۆزه دهكات.سەردانی "مایك پێنس" جێگری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هەولێر و كۆبوونەوە و چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی كوردستان و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لە كاتێكی هەستیاردا، دووپاتكردنەوەی پاڵپشتیی ئەمەریكایە بۆ هەرێمی كوردستان لە پاش نیگەرانییەكانی كورد، بۆیە ئەم سەردانە دروستكردنەوەی متمانەیە لە نێوان كورد و ئەمەریكادا.لە ناوخۆی ئەمەریكاش ناڕەزایەتی لە بەرامبەر بێهەڵوێستیی ئیدارەی ترەمپ دروست ببوو، بەڵام مایك پێنس بە وتە و پەیامەكانی ئەو راستییەی خستە ڕوو، كە ئەمەریكا بەردەوام پاڵپشتیی هەرێمی كوردستان دەكات لە جەنگی دژی تیرۆر، ئەمەش لە رووی سەربازی و ئاسایشییەوە بەردەوامبوونی ئەمەریكایە لە پێشكەشكردنی هاوكارییەكانی لە ڕووی مەشق و ڕاهێنانی سەربازییەوە، كە بۆ هەرێمی كوردستان زۆر گرنگە. ئەوەی ئەمەریکا چاوەڕێی بوو هەرێمێکی کوردستانی بەهێزبوو کە لە ئێستادا بەدی هاتووە و پێگەی هەرێمی کوردستان رۆژ بەڕۆژ بەهێزتر دەبێ بە جۆرێک کە ئەو دەستەواژەیەی پێچەوانە کردەوە کە عێراق بەهێز دەبێ و کوردستان لاواز، هەروەها سەردانەکەی مایک رێزلێنان بوو لە هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا عێراق بووەتە مەیدانی نارازیەکان و ئەمەش لای ئەمەریکا جێی نیگەرانیە و پێشتریش هۆشداری داوە بە بەغدا.هەروەها ئەم سەردانە، بریتییە لە وەرگرتنی پشتیوانیی هەرێمی كوردستان لە ئاڵوگۆڕە پێشبینیكراوەكان لە بەغدا لە پاش خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەكان لە بەغدا و شارە گەورەكانی عێراق لە دژی حكوومەت و نفووزی ئێران و داواكاری هەمواركردنەوەی دەستوور و لەسەركارلاچوونی كابینەی ئێستا و گۆڕینی سیستەمی سیاسیی عێراق.وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە هاوكێشە سیاسییەكانی بەغدا پێویستی بە هەرێمی كوردستان هەیە، بە تایبەتی پاش ئەوەی كورد رایگەیاندووە كە كێشەكانی ئێستای بەغدا، بەرهەمی ئەم كابینەیەی ئێستای عێراق نین، بەڵكوو كەڵەكەبووی سیاسەتی هەڵەی دەسەڵاتدارانی پێشووی بەغدایە و تەنانەت پاڵپشتی لە عادل عەبدولمەهدی دەكات، بۆیە بۆ ئەمەریكا زۆر گرنگە كە هەم پشتیوانیی كوردستانی هەبێت وپشتگوێی ناخات. ئەم سەردانە و گشت سەردانەكانی رابردوو بەرپرسانی وڵاتان لە سەر ئاستێكی بەرز بۆ هەولێری پایتەختی كوردستان دەرخەری سەركەوتنی سیاسەتی و دیپلۆماسی سەركردایەتیی سیاسی كوردستانە بەرابەرایەتی بارزانیی..