حکومەتی هاولاتییان

حکومەتی هاولاتییان

سەد رۆژ تێپەردەبن بەسەر دەستبەکاربوونی کابینەی نویەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرکردایەتی رێزدار مسرور بارزانی ،بێگومان لەو ماوەیەی کە دەسەلاتی وەرگرتووە و دەستبەکاربووە چەندین گورانکاری گەورەی ئەنجامداوە لە گشت سێکتەرەکاندا.
بەبونەی تێپەربوونی سەد رۆژ بەسەر دەستبەکاربوونی کابینەی نویەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان مسرور بارزانی سەروک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد،لەوتارەکەیدا تیشکی خستە سەر دەسکەوتەکانی ئەم کابینەیە لەوماوەیەی دەستبەکاربووە،هەروەها جەختی کردە سەر ئەو گورانکاری و چاکسازیانەی ئەنجامداوە لەماوەی سەد رۆژ لە دەستبەکاربوونی ئەم کابینەیە نوێیە.
ئەگەر خوێندنەوەیەک بو وتاری سەروک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بکەین هەر زوو و بەئاشکراش بوومان بەدیاردەکەوێت کە ئامانجی سەرەکی لەو گورانکاری و چاکسازیانە سودمەندبونی هاولاتیانی هەرێمی کوردستانە،چونکە هەر لەسەرەتای دەستپێکردنی وتارەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات ئێمە حکومەتێکمان دەوێت خزمەتی خەلکی هەرێمی کوردستان بکات،هەر حکومەتێکیش بیەوێت خزمەتی خەلک بکات پێویستە حکومەتێکی روون و شەفاف بێت،بێگومان هەر لەسەرەتای دەستبەکاربونیانەوە وەکو سەروک وەزیران یەکەم بریاریان یەکخستن و راستکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمانبەران بوو،کەئەم بریارەش بووە جێی ئومێدی هاولاتیانی هەرێمی کوردستان،چونکە لەهەر ولاتێکدا ئەگەر فەرمانبەرانی دەولەت پێگری کاتی دەوامیان نەبن،ئەوا هاولاتی زەرەرمەندی یەکەم دەبێن،هەر لەبەرئەمە ئەگەر کاروباری هاولاتی وەک پێویست ئەنجامنەدرێت ئەوا هاولاتی هەست بێ هیوایی و بێ ئومێدی و بێ متمانەیی دەکات لە دام و دەزگاکانی دەولەت،بویە بەبروای ئێمە یەکخستنی دەوامی فەرمانبەران یەکێک بوو لەو بریارە گرنگانەی کابینەی نوێ،کە بووەتە هوی گەرانەوەی متمانەی هاولاتیان بو دام دەزگاکانی هەرێم،چونکە لە راستیدا ئیستا هەست دەکەن حکومەتێک هەیە گرنگیان پێ دەدات و کاروباریان بێ کێشە و ئاریشە بویان بەرێوەدەبات،هەروەها بووەتە فاکتەرێکیش بو کەمکردنەوەی روتینەکانی ناو دام و دەزگاکانی هەرێم..
بریاری یەکخستنی داهاتی گشتی و ناوخو یەکێک بووە لە بریارە بوێرەکانی سەروک وەزیران،بەجورێک لە ئێستادا زۆربەی هاولاتیانی هەرێمی کوردستان دەزانن داهاتی ولات چەندە و چون خەرج دەکرێت و بو چ مەبەستێکیش خەرج دەکرێت،جگەلەمە هەنگاوەکانی حکومەت بو زیادکردنی داهاتی ناوخو بووەتە جێگای دلخوشی هاولاتیانی هەرێمی کوردستان،چونکە لەراستیدا یەکخستنی داهات و شەفافکردنی خەرجیەکان و زیادکردنی داهات یەکێکە لە فاکتەرەکانی باشتربوونی بژیوی ژیانی هاولاتیانی هەرێم، سەبارەت بە رووبەرووبونەوەی گەندەلیش دەبینین پێشکەوتنی باشی بەدەستهاتووە و تارادەیەک گەندەلی سنودارکراوە،هەروەک بەرێزیان لەوتارەکەیاندا ئاماژەیان پێدا چاوپوشی لە گەندەلی هیچ کەس و لایەنێک ناکەین،لێرەدا بومان بەدیاردەکەوێت کە سەروک وەزیران چەند رژدە لەسەر بابەتی رووبەروبونەوەی گەندەلی،بێگومان چەندین رێکاری یاسایش گرتویانەتە بەر بو کەمکردنەوە و سنوردارکردن و نەهێشتنی گەندەلی لە دام و دەزگاکانی هەرێم،لەوانەش دەستگیرکردن و دادگایکردنی ئەو کەسانەی کە بە دوسیەی گەندەلی تێوەگلاون،هەربویە ئەم رێکارە یاسایانەی کە حکومەت گرتویانەبەر بو سنوردارکردن و نەهێشتنی دیاردەی گەندەلی لە دام و دەزگاکانی هەرێم بووەتە جێی دلخوشی و متمانەی هاولاتیان،هەر لەوبارەشەوە هاولاتیان پشتگیری و هاوسوزی خویان بو سەروک وەزیران رادەگەێنێن.
هەروەها سەبارەت بە بابەتی چاکسازیش هەر لەدوای دەستبەکاربونیان وەک سەروک وەزیران لێژنەیەکی بالایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت پێکهێناوە بەمەبەستی پێداچوونەوەی پرۆژە یاسای چاکسازی،بەجورێک هاولاتی سودمەندی یەکەم بێت لەو پرۆژە چاکسازیە کەوا بریارە پێشکەشی پەرلەمان بکرێت،هەروەها چەندین بەرنامەی خزمەتگوزارییان لەبەردەستە بو خزمەتکردنی زیاتری هاولاتییانی کوردستان.
هەلبەتە ئاسایکردنەوە و باشتربوونی پەیوەندییەکانی نیوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدرالی کاریگەری لسەر بژێوی ژیانی هاولاتیانی هەرێم دەبێت،با لەبیرمان نەچێت یەکێک خالەکانی گفتوگو و دانوستاندنەکانی نیوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدرالی دابینکردنی شایستە داراییەکانی هاولاتیانی هەرێمی کوردستان بووە،جگەلەمە حکومەتی هەرێم خوی بەرپرسیار دادەنێت لە باشترکردن و چاکترکردنی بژیوی ژیانی هاولاتیان،هەربویە حکومەت دەیەوێت هەرێمی کوردسان لە کومەلگایەکی بەکاربەرەوە بکاتە کومەلگایەکی بەرهەمهێن کە تیایدا هاولاتی سودمەندی یەکەمە،هەروەها هەمەجورکردنی سەرچاوەکانی داهات یەکێکە لە کارە پێشینەکانی حکومەت کە هاولاتیانی هەرێم سودمەندی یەکەمن لە جێبەجێکردن و پراکتیزەکردنی ئەم سیاسەتە،بەشێوەیەکی گشتی ئەگەر سەیری ئەو گورانکاری و هەنگاوانە بکەین کە کابینەی نویەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامیداوە هەر لە یەکخستنی داهاتی گشتی و یەکخستنی کاروباری ئیداری و زیادکردنی داهاتی ناوخو و رووبەروبونەوەی گەندەلی و چاکسازی وباشتربوونی پەیوەندیەکانی نیوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدرالی سودمەندی یەکەم لەو گورانکاری و هەنگاوانەی حکومەت هاولاتیانی هەرێمی کوردستانن،هەربویە دەتوانین ئەم حکومەتە ناوبنێن حکومەتی هاولاتیان.
Top