مەشخەڵی خەباتی نەتەوەیی و ئومێدی رۆژگارە سەختەكان ..
December 8, 2019
وتار و بیروڕا
ئەگەر هەڵوەستەیەك بكەین دەبینین کە لە ناوخۆی کوردستان و عێراق و دەرودراوسێ و دەوروبەر، چەندین حزبی هاوتەمەنی پارتی دامەزران و کاری سیاسی و خەباتیان کرد، بەڵام ئێستا لە كوێن و چییان بهسهرهات و، چارهنووسیان به كوێ گهیشت؟. بێگومان ئێستا له گۆڕەپانەکەدا نەماون؛ جا یان هەڵوەشاونەتەوە و کۆتاییان پێهاتووە، یانیش ئەوەندە بێهێز و بچووک بوونەتەوە کە هیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆیان نەماوە؛ چهندین حزب به ئامانجی گهیشتنهوه به پارتی و مل بهله لهگهڵیدا، به رێی خوار و خێچ و توولهرییاندا ملیان نا، بهڵام ئایا چییان لێهات؟ دهبینین چۆن پهرتهوازه و سهرلێشێواو و مایهپووچ دهرچوون، كهچی پارتی رۆژ بەڕۆژ و ساڵ بە ساڵ ههر لە گەشەکردن و بەهێزبووندایە.
پارتی، هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بە رێبەرایەتیی بارزانیی نەمر، ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان بووە، واتا لە بنەڕەتدا هەر بۆ ئەو ئامانجە دامەزراوە و خەباتیشی لەو پێناوەدا بووە؛ شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵانی پێشکەوتنخواز وەک دوو مەزنترین و کاریگەرترین شۆڕشی حەقخوازانەی گەلی کوردستان، ئەو ئامانج و پێناوەی پارتی روونتر و جەختتر دەکاتەوە. پارتی، حزبی بارزانیی نهمره؛ ئهو بارزانییهی ههموو ژیان و تهمهنی خۆی بۆ بهریگریكردن و مانهوهی نهتهوهكهی به زیندوویی و گهیاندنی به ئازادی و سهربهخۆیی تهرخانكرد و، لهو پێناوهشدا به دهیان داستان و سهروهریی موعجیزهئاسای تۆماركرد؛ ئهمڕۆش سهرۆك بارزانی له ژێر رۆشنایی فهلسهفهی بارزانیی نهمر و لهسهر ئهو رێبازه پیرۆزه، درێژه بهو كاروانه دهدات.
یەکێکی دیكه لە نهێنییەکانی سەرکەوتنی پارتی و بەرەوپێشچوونی، ئەوەیە کە حزبێکی واقیعبینە؛ واتا پارتی حزبێکی پراکتیکییە و واقیعبینانە مامەڵە لەگەڵ قۆناخ و رووداو و گۆڕانکارییەکاندا دەکات، نەک بە درووشمی خهیاڵی و باق و بریق و فریودەرانە. دوێنێ پارتی بەپێی قۆناخ و هەلومەرجەکە، درووشمی دیموکراتی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستانی بەرزکردبووەوە، ئەمڕۆش فیدڕاڵی و کۆنفیدڕاڵی و دواتریش سەربەخۆیی. هەربۆیە دەبینین کە لەسایەی ئەو خەبات وهەنگاوە ژیرانەیەی پارتی، دۆزی رەوای گەلەکەمان بە ئاراستەیەکی پۆزەتیڤ چووەتە پێشێ و، وێڕای چەندین پێشکەوتنی گرنگ و ستراتیژی لە بواری سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری و ئاوەدانی، ئەوەبوو بە سەرکردایەتی پارتی و بە رێبەرایەتیی سەرۆک بارزانی، کورد هەنگاوێکی گەورە و پیرۆز و مێژوویی هەڵگرت کە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بوو؛ ئەوەی زیاتریش ئەو پڕۆسە مێژوویی و چارەنووسسازەی گرنگتر و بایەخدارتر کرد، ئەنجامدانی ریفراندۆم بوو لە کەرکووکی دڵی کوردستان وتەواوی ناوچە دابڕێندراوەکانی دیکەی کوردستان و، سەرکەوتنی دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز و دڵخۆشکەرانە بەتایبەت لەم ناوچانەدا. ئەمەش نیشانە و بەڵگەی زیندووی ئامانجی راستگۆیانەی پارتییە و سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە پارتی نوێنەرایەتی راستەقینەی خەڵکی کوردستان دەکات بۆ بەدیهێنانی هەموو ئاوات و ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی کوردستان.