هەرێمی كوردستان بە درێژایی مێژوو ڕووبەڕوی هەزاران كێشە و نەهامەتی و ناهەمواری بووەتەوە كە نزیكترینیان شەڕی داسەپاوی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوو، كە ئەنجامەكەی سەركەوتنی هەرێمی كوردستان و شكاندنی ئەو رێكخراوە تیرۆرستییە بوو ، بووە هۆكاری ددانپیانانی وڵاتانی زلهێزو نێودەوڵەتی بەوەی هەوڵەكانی هەرێمی كوردستان بووەتە هۆكاری سەقامگیری بۆ تەواوی جیهان. هەرێمی كوردستان ، لەچەند ساڵی رابردوودا نەهامەتی و كێشەی زۆر ڕووی لە هەرێمی كوردستان كرد كە زۆر ئازاری هاوڵاتیانیدا ، بەڵام هەوڵ و تێكۆشان و گەشبینی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان تاكە ڕێگە چارەی دەرچونمان بووە لە هەر بارودۆخێكی ناهەموار ، لەئێستادا هەرێمی كوردستان چیرۆكێكی دیكەی هەیە كە یەكگرتنە بۆ پرسە نەتەوەییەكان و بەهێزیە لە بەرامبەر هەر ڕووداوێكی چاوەڕواننەكراو لە هەرێمی كوردستان.هەرێمی كوردستان كە دەكەوێتە نێو سنووری دەوڵەتی عێراقەوە كە دوابەدوای شەڕی یەكەمی جیهان دروست بوو، به پلەی یەكەم هەرێمێكی مرۆییە سەرەڕای ئەوەی نیشتمان یان خاكی كوردانە و زۆربەی هەرە زۆری دانیشتوانی كوردن، بەڵام لەرووی فرەنەتەوەیی و فرەئاینییەوە لە زۆر شوێنی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوین و عیراق جیاوازە. ئەو پارچەیەی كوردستان كە لە ئەدەبیاتی كوردیدا بە باشووری كوردستان و لەڕووی دەستوری و یاساییەوە بە هەرێـمی كوردستان ناوی دێت، وەك هەرێمێك لە دەستوری نوێی عێراقی فیدراڵ ددانی پێنراوە. بۆیە، بە هۆی سیاسەتی حەكیمانەی سەركردایەتی سیاسەی كوردستان بە تایبەت سەرۆك بارزانی هەرێمی كوردستان ئارامترین و سەقامگیرترینی ناوچەكەیە لە كاتێكدا لە ناوەندی ئاڵۆزی و ناكۆكی ولاتانی دراوسێدایە و ئەمەش بۆ سیاسەتێكی دیپلۆماسی و ئەزمونێكی گرنگی سیاسییە ، ئەمرۆ ئاشتی و ئاوەدانی بەرقەرارە ئێمە خاوەنی سەرۆك بارزانین كە هەمیشە هەوڵی بۆ پاراستنی گەلەكەیەتی و سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش كە بەردەوامە لە هەوڵ و تیكۆشان بۆ كوردستانێكی بەهێز بە كۆكردنەوەی لایەنە سیاسییەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ هەوڵی جددیتر دەدات بۆ یەكبوونی نێوخۆی ماڵی كورد ئیتر چۆن ئومیدەوار نەبین.. ئەزموونی حكومڕانی كوردستان لە دەستێكی ئەمیندایە كە ئەویش سەرۆك بارزانیە چونكە جەنابی سەرۆك بەردەوام كاری لەسەر پاراستنی ئەو ئەزمونە كردووە و لە ئێستاشدا بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەرێز مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاری زۆرباش دەكەن بۆ رێكخستنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ، لەگەڵ لایەنەسیاسییەكانی ناوخۆ بۆ یەكڕیزی ماڵی كورد هەوڵی زۆر باش لە ئارادایە، دیپلۆماسیەتی سەركردایەتی سیاسی كوردستان بەراستی ڕۆڵێكی گرینگی بینیوە لەوەی هەرێمی كوردستان لە ناوچەیەكی زۆر گەرمدایە لە ناوچەیەكدایە كە دەكوڵێ ،بەڵام تائێستا بە ئارامی هێشتویانەتەوە، سەركردایەتی سیاسی كوردستان بە ڕاستی ئەوەی پێیبكرێ دەیكات لە پێناو پاراستنی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە، تائێستا بە سەركەوتوویی هەرێمی كوردستانیان پاراستوە و لە ئێستاشدا چیرۆكێكی دیكەی سەركەوتن لە ئارادایە كە یەكگرتن".هەروەها لە ماوەی چوار ساڵی رابردووشدا لەو كاتانەی ئێمە لە شەڕی داعش و قەیرانی داراییدا بووین لەبارەی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری هەرێمی كوردستان زۆر باشتر بووە بە بەراورد لەگەڵ بەشەكانی تری عێراق، تەنانەت لە ئیدارەدانیش باشتر بووین هەرچەندە لەڕووی داراییەوە ئەوان باشتر بوون، بەڵام لە ڕووی ئیدارەدانەوە زۆر كزبوون، بۆیە توشی ئەو ئاڵۆزیەی ئێستا بوون لە شەقامی عێراقیدا، بەدڵنیایەوە ئەوەی سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكات هەر لە فڕۆكەخانەوە بۆی دەردەكەوێ هەرێمی كوردستان لە عێراق ئیدارەدانی باشترە و ئەمنیەتی بەهێزترە