هەرێمی كوردستان مەشخەڵی كوردایەتی و ئومێدی نەتەوەیەك ..

هەرێمی كوردستان مەشخەڵی كوردایەتی و ئومێدی نەتەوەیەك ..

دەستكەتەكانمان كەس خێری پێمان نەكردووە ،هەموو لە ئەنجامی خەباتی نەپساوە و خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەكانە ، هەروەها هەوێنی كوردایەتیی و كۆكەرەوەی هێزە كوردستانییەكان لە ژێر یەك رٍەشماڵ . رووداوەكانی چوار ساڵی رابردوو و گۆرانكارییەكانی ناوچەكە دەرخەری ئەو واقعیەیە كە لادان لە خەتی یەكریزی نەتەوەیی دەرگە بۆ دوژمنان و نەیارانی كورد دەكات تا لە رێگەی ناكۆكیی نانەوە و پیلانگێری و نەخشە شووم زیان بە دۆزی كورد و بەرژوەندییە باڵاكانی نەتەوەیی بگات.سەرۆك بارزانی ، هەمووكات دڵسۆزانە و باوكانە لە خەمی بەرایەتی و یەكهەڵوێستی گەلی كوردستانە، هەموو جارێك بۆیە خەت لە سەر ئەم رێبازە دەكاتەوە چونكە سەركەوتن لە یەكبوونی كورد دایە ..كەس ناتوانێت نكۆڵی لە هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بكات كه لەپێناو یەكبوون و یەكڕیزی ناو ماڵی كورد ، هەروەكو چۆن هیچ كەس و تاقمێك ناتوانێت رۆڵی ئەو سەركردەیە لە ناوەندە نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەكان بسڕێتەوە كە لەپێناو كورد و كوردستان هەنگاوی بۆ ناوە، تەنانەت نەیارانی كوردیش جگە لەوەی شاهیدییان بۆ ئەو رۆڵەی داوە، ناچاریش بوون رێزێكی تایبەتیان بۆ سەرۆك بارزانی هەبێت لەبەر ئەو پێگە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەی كە جەنابیان هەیەتی،كورد لە ئێستادا پێویستی بە كەسایەتی بارزانی هەیە، بارزانی كەسێكی بەئەزموون و سەرۆكێكی دیار و بەحیكمەتە و پێویستە هەموو هێزە سیاسییەكان سوود لە ئەزموون و تواناكانی وەربگرن لە پێناو خزمەتی بەرژەوەندی گشتی بۆ هەر چوار پارچەكەی كوردستان و پرسی كورد، بۆیە كاتێ‌ سەرۆك بارزانیی هەمیشە پێداگری لە سەر یەكبوونی كورد دەكاتەوە و خوێندنەوەی ژیرانەی هەیە هەر لە خۆوە نییە ،بەڵكو بە ئایندە بینی هەمیشە لە خەمی ئایندەی نەتەوەكەیەدایە ..باشووری كوردستان یان هەرێمی كوردستان ماوەی 28 ساڵە خاوەنی حكومەت و، پەرلەمانە و یەكەم دەستكەوتە لەمێژووی كورددا بەم فۆڕمە و مانەوەی بۆ كاتێكی بەردەوام، لەماوەی ئەو 28 ساڵە گەلی كورد لەباشور و دەستكەوتەكانی ڕوبەڕووی چەندان پیلان و قۆناغی سەخت بۆتەوە، بەڵام توانیوێتی خۆی ڕاگرێ سەرەڕای كەم و كوڕیەكانی كەكەسمان لاریمان نیە لێی، بەبەراورد لەگەڵ دەوروبەردا پڕۆسەی مەدەنی و دیموكراسی بەردەوامە، ئەگەر چی هەرێمی كوردستان توشی چەندان پەلاماری دڕندانە بووە، لەناوخۆ و دەرەوەدا قوربانی زۆریشی لێ كەوتەوە كەگەورەترین پەلاماری تیرۆریستی پەلاماری داعش بوو، بەڵام حكومەتی كوردستان پرسی كوردی، بەتیرۆرەوە نەئاڵاند، لەسەربنەمای (دلێری، میانڕەوی، خۆڕاگری) ئیدارەی دۆخەكەی داوە، مرۆڤ دۆستانە مامەڵەی لەگەڵ دۆخەکەدا كردووە، سەرەڕای ئەم دۆخە دژوارەی حكومەتی كوردستان و گەلی كورد لەباشور، ئەوكاتەی بەشێكی جەستەی نیشتیمان دەكەوێتە دۆخێكی سەختەوە لەڕۆژئاوا سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان بڕیار وەردەگرن، لەم قۆناغەشدا كە توركیا لەشكركێشی دەكات بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، گەلی كوردستان لەباشور سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان، و حكومەت بەهێزی دبلۆماسی سیاسی و میدیایی هاوكارێكی گەورەن بۆ رۆژئاوا لەلایەكی دیكەوە دەزگای خێرخوازی بارزانی لەهاوكاری خۆراك و پێداویستی مرۆییەوە درێغی نەكردووە، ئەمە جگەلە ڕۆڵی سەرۆك بارزانی كەپێگەی خۆی لەڕووی سیاسی و دبلۆماسیەوە خستۆتەكار بۆئەوەی ڕۆژئاوا نەكەوێت و ئاشتی بەرقەرار بێت لە ناوچەکە، دەبێ‌ هەموو لایەنە كان ئەو راستییە بزانن كە بزانن دەستكەوتەكانی باشووری كوردستان بەفرمێسك و خوێن گەشتووەتە ئێرە ئەم حكومەتەش كەهەیە پێویستە لەهەموو لایەكەوە ببینە هێز بۆی، لەلایەكەوە ڕەخنەی لێ بگرین بۆ بەهێزبوون نەك بكەوینە لێدان و شێواندنی حكومەت و گەلی باشور، چونكە باشور قەڵایە بۆ پارچەكانی دیكە و خۆرە بۆ پێدانی وزە بۆ پارچەكانی دیكە،واتا هەمیشە هەرێمی كوردستان هیوا و مەشخەڵی ئومێدە بۆ هەموو گەلی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان..
Top