بە هەند وەرکرتنی گوتاری سیاسی یەکگرتوو لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و بەغدا
December 4, 2019
وتار و بیروڕا
و هەر وەک چون کاتی خوی ڕێککەوتنی سیاسی لە سەر کراوە
و لە دستوری هەمیشەیی عیڕاقیشدا مافەکانی کورد جێگیر کراون بونەتە یاسا لە 2005 وە
دەبوایە و دەبێت هەمو ئەو بڕگەو مادە دەستوریانەی کە پەیوەندیان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە جێبەجێ بکرابوانە و جێبەجێ بکرێن
کەچی نەک هەر جێبەجێ نەکران
بەڵکو بە توندترین شێوە ڕوبەڕوی داخوازیەکانی گەلی کوردستان بونەوە
و گشت ئامرازێکی مادی و مەعنەویشیان بە کار هینا بو لە نێو بردنی ئەزمونی هەرێمی کوردستان.
شایانی باسە هەڕەشە و پەلامارەکانی مالیکی و عەبادی بو سەر هەرێمی کوردستان گەیشتنە ئاستی سڕینەوەی هەرێمی فیدڕاڵی کوردستان
و بە هەمو هێزو توانایەکیانەوە هەوڵیان دا ئەم هەرێمە لە نێو قەڵەمڕەوی خویاندا بتوێننەوە و شتێک نەهێڵن بەناوی ئەزمونی فیدڕاڵی هەرێمی کوردستان
کە ئەمەش خوشبەختانە بویان نەچو سەر و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان لە بەرگرییەکی دەگمەن و بێ وێنەدا مەرامی بوگەنی ئەقڵە سیاسیە نەخوشەکان و ئەڵڤە بە دەستەکانیان پوچەڵ کردەوە.
زور جار باسی ئەوەمان کردووە کە ئێمە لە گەڵ بەغدا کێشەی شەخسیمان نیە
بەڵکو ئێمە نزێکەی سەد ساڵە کێشەمان لە گەڵ ئەقڵی سیاسیە
ئەقڵیەتێک کە هیچ کات ئامادە نەبووە دان بە ماف و داخوازیەکانی گەلی کوردستاندا بنێت
تەنها ئەو کاتانە نەبێت کە لە لوتکەی لاوازی دابوبن
بویە لێرەدا پرسیارێک دێتە پێسەوە پرسیارەکەش ئەوەیە
ئایا سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان وانەیان لە ڕابردو وەرگرتووە؟
ئایا ئەمجارەش کورد وەک ساڵی 2003
لە بونیاتنانەوەی عیڕاقی دوای عادل عەبدالمهدی بەشداریەکی سیاسی کارا دەکات ؟
لەوەڵامدا واباشە لە م قوناغەدا هەوڵ بدەین هەرێمەکەی خومان بە هێز بکەین
نەک عیڕاقێک کە سەدەیێکە نەک هەر مافەکانمان زەوت دەکات
بەڵکو بە ئاگرو ئاسن وەڵامی داخوازیەکانی کوردی داوەتەوە
و پێشم وایە بەغدا بکەوتەوە سەر پێ هەمان سیاسەتی دوژمنایەتی کردنی کورد دەگرێتە بەر.
بویە لێرەدا ئەم ئەنجامەمان دێتە دەست
لەم قوناغە هەستیارەی ئەمڕودا کە عیڕاق و ناوجەکە تیایدا گوزەر دکات خیتابێکی سیاسی یەکگرتوو لە کورد دەخوازێت
و کوردیش هەر کات یەکڕیزو تەبا بوبێت
دەستکەوتی گەورەی بە دەست هیناوە و دوزەکەی خوی جەند هەنگاوێکی بەرەو پێشەوە بردووە
ئەمجارەش گەر کورد یەکدەنگ و یەک هەڵوێست بێت لە ئامانجی کوتایی نزیک دەبێتەوە
چونکە پێشهاتە سیاسیەکان ئەوەمان پێ دەڵێن
کە گوڕانکاریە سیاسیەکان لە ناوچەکە بە ڕێوەن
و ئێمەش پێویستە لە سەر بنەمای کوردایەتی خومان بو ئامادە بکەین.