بایەخ وپێگەی هەرێمی كوردستان لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی

بایەخ وپێگەی هەرێمی كوردستان لە رووی  سیاسی و دیپلۆماسی
دروستبوونی پەیوەندییە دیپلۆمااسی و سیاسییەكان هەر لە خۆیانەوە دروست نەبوونە، بەڵكو لە ئەنجامی خەباتی و تێكۆشانی گەلی كورد و هەموو ئەو قوربانیدان و خۆراكرییەگەی گەلەكەمانە بەرامبەر بە هەموو پیلانگێرییەكان
هەروەها لە ئەنجامی ، سیاسەتی حەكیمانە و ئەو كەشوهەوا سەقامگیر و ئاشتیانە و پێكەوەژیانەیە كە هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە هەموو رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە گرتووتیە بەر.هه‌رێمی كوردستان له‌ چه‌ندین وڵاتی ناوچه‌كه‌ و جیهاندا نوێنه‌رایه‌تی كردووه‌ته‌وه‌، زیاتر له‌ 27 وڵاتیش نوێنه‌رایه‌تی و كونسووڵخانەیان له‌ هه‌ولێری پایته‌خت كردووه‌ته‌وه‌. هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی په‌ره‌دان به‌ پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه،‌ پێوییسته‌ پێداچوونه‌وه به‌ پێوه‌ندییه‌كانیدا بكاته‌وه‌ و له‌ كوێ گرفت له‌ نوێنه‌رایه‌تێكیدا هه‌بوو ئه‌وه‌ كار بكرێت بۆ چاکكردنی، چونكه‌ ده‌شبینین، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌شێكی وڵاتانی ئه‌وروپا زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوهلە دنیادا کوردستان بە سیاسەتی خۆی دەنگی داوەتەوە و توانیویەتی لە نێو گەمەی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتاندا جیگای خۆی بگریت و سیاسەتێکی ڕاستەقینە بەردەوام بکات و سیاسەتەکەیان نەبووەتە هەڕەشە بۆ هیچ وڵاتێک، بەڵکو بووەتە ڕێخۆشکەر بۆ ئەوەی وڵاتان ڕووی تێ بکەن و خەڵک لە ڕووی ئابووری و سیاسییەوە پێیویستیان پێی بێت.هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا پێگەیەکی بەهێزی هەیە و حیساب بۆکراوە، بەتایبەت دوای ئەوەی کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەرکەوتنی بەرچاوی لە دژی داعشدا بەدەست هێنا.پێگەی سەرۆك بارزانی لە وەرگرتنی پۆستێكی فەرمی وڵاتەوە دروست نەبووە و قورسایی سیاسیشی هەر لەمیانەی ئەو پۆست و پلە فەرمیەوە نەبووە، بەڵكو پێگەی سەرۆك بارزانی زادەی خەباتی دوور و درێژی ئەوە لەمیانەی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان.ئەوەی سەرۆك بارزانی كردوویەتی بەسە بۆ ئەوەی وڵاتان و ئەوروپا متمانەی پێ بكەن، لە ڕابردوو و ئێستە و داهاتووش لە هەر قۆناغێكدا وڵاتان تەنیا لەگەڵ سەرۆك بارزانی پرس و ڕاوێژ و گفتوگۆ دەكەن.گرنگیدانی وڵاتان بە هەرێمی كوردستان بەهۆی لێهاتووی و پێوەندییە فراوانەكەی سەرۆك بارزانییە كە توانیویەتی كورد بگەیەنێتە ئەو ئاستەی وڵاتان گەورە و پێشكەوتوو پێوەندی لەگەڵ ببەستن و هەرچی لە دەست بێت بۆ كوردستان كردویەتی.سەرۆك بارزانی بەبێ‌ هیچ پۆستێكی فەرمی ئێستە ڕۆژانە شاندی نێودەوڵەتی و سەرۆكی وڵاتان سەردانی دەكەن و زۆرجاریش ڕێنوێنییەكانی ئەو بۆ كێشەكانی ناوچەكە وەردەگرن.
پارتی‮ ‬لە پێناو بەرگریكردن لە شوناس ویەكریزی نەتەوەیی بە درێژایی مێژوویی خەباتی زۆرترین قوربانی‮ ‬بەخشیووە و هەروەها لە ماوەی سێ‌ دەیەی رابردوو كاری كردووە بۆ چەسپاندنی دیموكراسی ، فەراهەمكردنی كەشوهەوایەك كە ئەمرٍۆ پەرلەمان ،سەرۆكایەتی ، پەرلەمان ، حكومەت و فیدراڵی و ریفراندۆمی سەربەخۆیی لێكەوتەوە . هەروەها تێكۆشانەكان بەردەوامن بۆ بنیاتنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬ كردەوەكانی ، هەستی نەتەوەیی وپاراستنی كوردستان ئەو راستیەی ‬ ‬سەلماند پارتی وبارزانی‮ ‬تەنیا خەمی‮ ‬یەكریزی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬هەیە و لەم پێناوەشدا هەموو قوربانییەك دەدات،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬مرۆڤێكی‮ ‬هێندە مەزن دامەزراوە تەنیا لەپێناوی‮ ‬دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬میللەتەكەیدا جەنگاوە،‮ ‬ئەمەش ئەو نەریتە شۆرشگێرییە كە لە قوتابخانەی‮ ‬كوردایەتییەوە فێری‮ ‬بووین‮.‬ كەسایەتی‮ ‬كاریزمای‮ ‬ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬وەك مەرجەعێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دەردەكەوێت بەمەش كاردانەوەیەكی‮ ‬وەها دروست دەكات كە بوترێت ئایندەیەكی‮ ‬زۆر گەش چاوەروانی‮ ‬گه‌لی كورد و كوردستان ده‌كات و كابینەی‮ ‬نۆیەم دەبێتە هۆی‮ ‬خۆشگوزەرانی‮ ‬هاووڵاتیان وبەهیزكردنی‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد،‮ ‬هەولێری‮ ‬پایتەخت دەبێتە دایكێك بۆ كۆكردنەوەی‮ ‬سەرجەم لایەنە كوردستانیەكان‮.‬رەهەندە دیپلۆماسییەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬كاریگەری‮ ‬زۆر گرنگ لەسەر بەهێزكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬هەرێم لەرووی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و بنیاتنان و بەرەوپێشبردنی‮ ‬سێكتەری‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬دەبێت‮.‬كەسایەتی‮ ‬بەتواناو لێهاتوویی‮ ‬و لەخۆبووردوویی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرێز‮ ‬مەسروور بارزانی‮ ‬وادەكات كە لەنزیكترین كاتدا حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بتوانێت زۆرترین هەنگاوی‮ ‬بەرەوپێشچوون بنێت و بەسەر تەواوی‮ ‬قەیرانەكاندا زاڵبێت و گەشەپێدان لەسێكتەرە هەستیارەكاندا بەرەوپێش بچێت،‮ ‬لەرووی‮ ‬سیاسیشەوە تەواوی‮ ‬هاووڵاتیان و كوردستانیانی‮ ‬سەرجەم پارچەكان پشتگیری‮ ‬هەرێم و حكوومەتی كوردستان ‮ ‬ بكەن،‮ ‬ئەمەش دەبێتە خاڵێكی‮ ‬زۆر گرنگ بۆ داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی گەلی كورد لە هەموو ناوچەكە و دونیا..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top