(لەساڵیادی شکاندنی ئابڵۆقە دیبلۆماسیەکەی سەرهەرێمی کوردستاندا قسەیەک بۆ مێژوو)
December 2, 2019
وتار و بیروڕا
٭ دوای ئەم بەڵا گەورەیە هەرێمی کوردستان بە پیلانی عێراقی ئیقلیمی و دەولیش لەژێر گوشارێکی زۆردابوو وە ئابڵوقەی ئابوری و ئاسمانی و دیبلۆماسی لەسەر بوو ئەمە لەکاتێکدا زیاد لە دووملیۆن ئاوارە لەسەر بوودجەی کوردستان بەخێو دەکران و جەنگی دژی داعشیش کۆتایی نەهاتبوو
٭ نێچیرڤان بارزانی شانی برپرسیاریەتی دایە ژێربارێک کە زۆر قورس و ئاستەم بوو ئەمبارە گرانە لەسەر شانی بەشێک لەدەوڵەتەکان ناوچەکە بکەوتایە کۆتاییان دەهات وەلێ نێچیرڤان بارزانی بەپلانی هەمەچەشن و جۆراو جۆر ڕووبەڕوی ئەو تەلیسمە ترسناکانەبویەوەو لێبڕاوانە بەهەنگاوە دروست و نەرمەکانی توانی سەرنجی جیهان بۆ کوردستان ڕابکێشێت و مێزە لەعێراق هەڵگەڕێنێتەوە
٭ بانگهێشتێکی فەرمی کۆشکی ئیلیزێ بۆ سەرۆکی حکومەت هاتبوو بەڵام هەرێمی کوردستان ئابڵوقەی ئاسمانی لەسەر بوو بەڵام سەرۆکی حکومەت بەدیار ئەم دۆخەوە دانەنیشت و سەیارەو ڕێگەی ووشکانی چوە ووڵاتی تورکیاو لەوێوە بە فرۆکە گەشتی فەڕەنسای کرد و لە پێشوازیەکی دەوڵەتمەدارانەدا ماکرۆن وفەڕەنساجارێکی دیکە دۆستایەتی خۆیانیان نیشانداو نێچیرڤان بارزانیش موژدەی شکاندنی ئاڵبوقەی ئابوری سەرکوردستان ڕاگەیاندو هەر دوای ئەو سەردانەش چوە ئەڵمانیاو (ئەنجێلامێرکل) ی ڕاوێژکاری ئەڵمانیای بینی و کۆتایی بە ئابڵوقەکەهێنا
٭ ئەگەر ژمارەیەکی پێوانەیی بۆ مانۆڕو جوڵە دیبلۆماسیەکان دابنرایە ئەوا بێگومان نێچیرڤان ژمارەیەکی پێوانەیی بڕیووە کە ڕەنگە کەس نەبێت ئەو ژمارەیە تۆماربکاتەوە چونکە تەنها لە(٤٥) ڕۆژدا ئەمەی کردو ئەو پشتگیری و سەپۆرتەی کە بۆعێراق دەکرا گۆڕی بەرەو ئاراستەی کوردستان و جارێکی دیکە کوردسانی بردەوە سەرمێزی گفتوگۆکانی جیهانی
٭ ئەم هەنگاوە سەرەتایی مانۆڕێکی سیاسی و یبلۆماسی گرنگ بوو کە کۆتایی بەو خەونە هێنا کە باشوری کوردستان بکاتە پارویەکی ئاسان و قوتی بدات بەرگری پێشمەرگەی کوردستان و هەنگاوەکانی سەرۆک وەزیرانی ئەوکات بەرپەرچ و وەڵامێکی کەمەرشکێن بوون بۆ دوژمنان کۆی هاوکێشەکانی لێ هەڵگێڕانەوەو ژمارەو قورسایی و هێزی کوردستانیشی نیشانی هەموان دا
٭ دەبێت دان بەو ڕاستیەدا بنێین و قسەێەک بۆ مێژوو بکەین کە ئەوە هەڵ و ماندوونەبونی نێچیرڤان بوو بەو قورسایی و کاریگەریەمێژوویەی کەهەیبوو توانی دۆخەکە لەبەرژەوەندی کوردسان بشکێنێتەوەو هەموومان لەو چاڵە ئاگرە ڕزگاربکات کە پیلانگێڕان و خیانەتکاران بۆ خەڵکی کوردستانیان دانابوو سەرەنجام ڕێگە ڕاستەکە سەرکەوت و خەڵکی کوردستانینش وەفای خۆیان بۆ هەنگاوەمێژویەوە دووپاتکردەوەو پارتی ولیستی حیزبەکەی سەرۆک بارزانی و کاک نێچیرڤانیان کرد بەهێزی یەکەمی کوردستان و وەک تاکەحیزبیش کردیان بەیەکەمی هەموو عێراق