يەكرێزى هێزولايەنە سياسيەكانى كوردستانى
December 1, 2019
وتار و بیروڕا
گشت هێز ولایەنەك كوردستانییەكان هەنگاوەكانی سەرۆكی هەرێمیكوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ یەكگوتاریی كورد له بەرامبەر رەوشی نەخوازراویی ئێستای عێراق بەگرنگ وەسف دەكەن بەدڵنییاییەوە كۆبوونەوەی 5/11/2019 سەركردایەتیی سیاسی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی گرنگ و ستراتیژی بۆ یەكگوتاریی ویەكهەڵوێستی نێوماڵی كورد بەرامبەر تەواوی ئەو ڕووداو و ئەگەرانەیدا كە لە عێراق ڕوو دەدەن. جێی ئاماژەیە ،لە چوارچێوەی خۆپێشاندانەكانی شەقامی عێراقدا، سیناریۆیەكی زیرەكانە دژ بە كورد هێندراوەتە پێشەوە، ئەویش هەمواركردنەوەی دەستووری عێراقە، لە كاتێكدا عێراقییەكان سەرەتای خۆپێشاندانەكان داوای نان و كارەبا و ئاو و هەلی كار و خزمەتگوزارییە گشتییەكانیان دەكرد، بۆچی پێش ئەوەی داوای سەرەكیی خۆپێشاندەران جێبەجێ بكرێت، دەست بۆ هەمواری دەستوور دەبەن؟هێزەكانی عێراق ئامادەن هەندێك زیان بكەن، بەڵام دەوڵەتی عێراق بكەنەوە بە مەركەزی و كار بكەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ماددەی دەستووری فیدراڵییەتی هەرێمی كوردستان، بۆیە دەبێ كورد یەكگرتووانە ڕووبەڕووی تەواوی پلانەكان ببێتەوه و ناوەنده عێراق و نێودەوڵەتییەكان ئاگادار بكاتەوە لەوەی كورد به هیچ شێوەیەك ڕازی نابێت به هەمواری دەستوور بۆ لێدان لە مافەكانی كورد.كۆبونەوەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی كوردستان و هەروەها كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم لەگەڵ حزبەكان و سەرۆكایەتیی حكوومەت و پەرلەمان، بە ئامادەبوونی سەرۆككۆماری عێراق، هەنگاوێكی گرنگە لەم دۆخەی كە پلانێك هەیە لە ڕێگەی هەمواركردنەوەی دەستوورەوە دەست بۆ مافەكانی كورد ببەن.دەستێكی نەیاری كورد خۆی خزاندووەتە ناو داوای خۆپێشاندەرانی عێراق بۆ لێدان لە قەوارەی هەرێمی كوردستان و مافە دەستوورییەكانمان، له كاتێكدا هیچ داواكارییەكی عێراقییەكان پێوەندیی بە بڕگەی دەستوورییەوە نییە، چونكە هاووڵاتیی عێراقی داوای نان و خزمەتگوزاری دەكات، چەندین سەركردەی نەیاری كورد لە عێراق، بانگەشەی ئەوەیان دەكرد، نابێت لە عێراق فیدڕاڵییەت و هەرێمەكان بمێنن و، داوای گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی ناوەندی دەكەن.لەم قۆناغەدا سەرۆك هەرێمی كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی بە یەكگوتاری و یەكهەڵوێستیی سەركردایەتیی سیاسیی كورد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكان وایكرد و پیشانی عێراق ،ناوچەكە وهەموودونیایی دا كە گەلی كورد لە قۆناغە چارەنووسسازەكاندا یەك دەنگ و یەكهەڵوێست دەبن .
بێگومان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕابردوو بە پیاوە نەرمەكەی سیاسەت و دیدگا فراوان لە بەڕێوەبردنی وڵات و هەموو كات رۆڵی گەورەی هەبووە لە كۆكردنەوەی كوردستانیان لە دەوری مێزی گفتوگۆ و هەموو كات پیاوی رۆژە سەختەكان بووە بۆ هێوركردنەوەی گرژی و ناخۆشییەكانی كوردستان لە لایەك و هێوركردنەوەی بارودۆخ و ئاڵۆزی نێوان هەولێر و نەیارانی. نێچیرڤان دەتوانی ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی تەواوی كوردستانیان و ببێتە مایەی سەقامگیری و زیاتر پێشكەوتنی كوردستان و خۆشگوزەرانی بۆ میللەتی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندییە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق و وڵاتانی هەرێمایەتی و جیهان و هاونیشتمانیان چاوەڕوانیی گەورەیان لێی هەیە و ئومێدی زۆریان لەسەر بونیاد ناوە.كۆبوونەوەی ئەمرٍۆیی لووتكەی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان ، خۆی لە خۆیدا پەیامێكی گرنگ بوو نەك تەنها بۆ بەغدا ،بەڵكو بۆ وڵاتانی ناوچەكە و دونیا كەتێیدا گەلی كورد لە سەر پرسە نیشتیمانیی و نەتەوەییەكان هاودەنگ و هاو هەڵوێستن و بە هیچ شێوەیەك سازش لە سەر مافەرەواكانیان ناكەن ..بەتایبەت كە هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستوور و فیدراڵی كە بەرهەمی خەباتی نەپساوە و چەندین ساڵەی گەلی كوردستانە كە دەیان هەزار لە رۆڵەكانی ئەم كوردستان گیان و خوێنیان لە پێناویدا بەخشیووە ..
دۆخی عێراق نادیارە و ململانێ نێوخۆییەكان بە سپۆنسەری ململانێ گەورەكەی ناوچەكە بەرە و زیاتر دەڕوات، بۆیە هەرێمی كوردستان لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە یەك دەنگی و گفتوگۆ هەیە، دەبێت چاك لەوە تێبگەن كە ناكۆكی و دوور كەوتنەوە لەیەك بە زیان بۆ هەموومان دەشكێتەوە،بەرژەوەندیە شەخسی و حیزبیەكان وەلا نێن و كوردانە و بەرپرسانە بیر بكەنەوە و پلان دابڕێژن، پێكەوە دەست لەناو دەست لە پێناو داهاتوو و پاراستنی خەڵكا كۆببنەوە و یەكڕیزبین
هەر گۆڕانكاریەك كە لە عێراقدا ڕووبدات كاریگەری دەبێت لەسەر هەرێم، بۆیە دەبێت بەوریاییەوە هەنگاو هەڵگرین و بەدوای بەهێزكردنی هەرێمەكەمانەوەبین، لە ئەگەری هەر گۆڕانكاریەكیشدا ساز و ئامادە و یەك دەنگبین، هەندێك جار خەونی سەدان ساڵ لە گۆڕانكاریەكی خێرادا دەبێتە واقیع گەر بتوانین سود لە كات و گۆڕانكاریەكان ببینین
دەستپێشخەری كۆبوونەوەی لووتكەی هێز و لایەنەسیاسییەكانی لەم كاتەو ساتەهەستیارەدا ، سەركەوتنێكی گەورەیە لە رووی سیاسی و هەروەها جێگەی ئومێد بۆ گەلی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی ..هەروەها هەمیشە رۆڵی رێزدار نێچیرڤان بارزانی رون و بەرچاوە بە تایبەت لە قۆناغە هەستیار و چاەرنووسییازەكاندا .هەروەها لە ڕووی كومەڵایەتی سیاسی و دیبلۆماسی و لە هەمان كاتیشدا ئەزموونی ڕابردووی جەنابیان سەلمێنەری ئەوەیە ڕوڵێكی یەكجار ئهرێنێ دەبێت ،بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوری هەمیشەیی عێراق،وە یەكڕێزی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان كە ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە و لە داهاتووشدا بە بایەخەوە ئەو ڕۆڵە دەبینێ بۆ كۆ دەنگیی سەرجەم لایەنەكان كوردستانییەكان، لەوەش دڵنیام ڕۆلی كاك نێچیرڤان بارزانی ئەم ئەركە پیرۆزە بەباشترین شێوە بەڕێوەدەبات، چونكە لە ژێر چەتری ڕابەرایەتیی سەرۆك بارزانی دەتوانین پێكەوە كوردستانێكی بەهێز بنیات بنێین و لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتمان، تواناكان یەكبخەن و بەرەوپێشەوە هەنگاو بنێین.