پێگەی دیپلۆماسی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا روو لە هەڵکشانە و جیهان
November 27, 2019
وتار و بیروڕا
پێگەی باشووری كوردستان لە رووی ستراتیژی ، ئێكۆنۆمی و سیاسی و دیپلۆماسی لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین زۆر گرنگە ، ئەوەش وایكردووە بە درێژایی مێژوو زڵهێزان چاویان لەسەر ئەو ناوچە ستراتیژییە بوو بێ. بە تایبەت دوای ئەوەی گەلی كورد لە دوای 1992 وە حوكمرٍانی گرتۆتەوە دەست و سیمایەكی جوانی پێكەوە ژیان و دیموكراسییە و لە هەمانكاتیشدا سیاسەتی سەركردایەتی كوردستان گشت تواناكانی خستۆتە گەر و كەشوهەوایەكی لەباری رەخساندووە تا وڵاتانی جیهان لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و سەرمایەگوزارییەوە بە متمانەوە رووی لەو ناوچە هەرێمە بكەن . هەرێمی كوردستان دوای ساڵێك لە ریفراندۆمی پڕجۆش و خرووشی سەربەخۆیی كە بووە هۆی ئەوەی حكوومەتی ناوەندی عێراق تانكەكانی بۆ شاری كەركووكی جێی ناكۆكی بنێرێت و هەڕەشەی سزادانی هەرێمی كردبوو ، ئیستا ئارام و سەقامگیرە...ئێستا هەرێمی كوردستان شوێنێكی سەرەكیە بۆ ستراتیژیەتی ئەمەریكا لە عێراق و خواستە گەورەكەی دوای داعش بۆ سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەراست.لە سیی ئەیلوول ، هەرێمی ئۆتۆنۆمی كوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجام دا و تێیدا بەپێی ئەنجامە بەرایەكان لە سەدا چل و سێی دەنگدانی مسۆگەر كردووە و لە ریزبەندی یەكەمدایە و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە مسۆگەركردنی لە سەدا بیستی دەنگەكان لە ڕیزبەندی دووەمدایە..ئەمە بەردەوامی دیمۆكراسی بۆ هەرێمی كوردستان دەستەبەر دەكات – هەرێمێك كە لە رووی مێژوویەوە لە ئەمەریكا نزیكە و زۆر لایەنگری رۆژئاوایە زیاتر لەوەی لە پارتە تایفیەكانی شیعەكانەوە نزیك بێت كە نزیكن لە ئێران كە ئێستا دەسەڵاتی بەغدایان بەدەستەوەیە ، بەڵام كێشەیەك كە واشنتن لە پەیوەندیەكانی لەگەڵ كورد تووش بێت بریتیە لە سەرقاڵبوونی ئەمەریكا بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا...ئەمەریكا پەیوەندی ئاڵۆزی لەگەڵ هەولێر و بەغدا هەبووە چونكە واشنتن بەغدایەكی بەهێزی دەوێت كە دژی هەژموونی ئێران كار بكات و تێدەگات كە هەرێمی كوردستان هاوپەیمانی نزیكی ئەمەریكایە و هەموو ئەو متمانە نێودەوڵەتییانە وا دەكات كە كوردستانێكی بەهێزتر و ئایندەیەگی گەش لە چاوەروانی گەلی كورد بكات بەرەو ئامانجەگەورەكەمان