گرنگی گۆڕینی کۆمەڵگەی کوردی لە ھاوردەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی ھاندەر

گرنگی گۆڕینی کۆمەڵگەی کوردی لە ھاوردەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی ھاندەر


حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەگەر بەنیازە کۆمەڵگەی کوردی لە کۆمەڵگەیەکی بەکارھێنەرەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی بەرھەمەَینەر بگۆرێت، پێویستە دەستپێشخەری بکات و ھانی کەرتی تایبەت و سەرمایەداران بدات سەرمایە و کارگەو زوەی و کەرتی گەشت و گوزار پێش بەخەن.
کۆمەلگای کوردی کۆمەلگایەکی بەکارھێنەرە نەوەک بەرھەمھێنەر چونکە تاکو ئێستا بەھۆی وەزعی سیاسی و داگیرکاری کوردستان بەدرێژایی مێژوو نەتوانراوە کۆمەڵگەیەکی بنەچەیبن و پەرە بەپیشەیەک بدەن داھێنان بکەن و کشتوکالی و پیشەسازی زیاتر لەپێداویستی خۆیان بەرھەم بێنن ھەمیشە پشتیان بە ولاتانی تر بەستوە بۆ پێداویستیەکانی ژیان و گوزەران .

کۆمەلگای کوردی بەدەستپێشخەری حکومەت دەتوانێت لەکۆمەلگایەکی بەکارھێنەرەوە بگۆردرێت بۆ کۆمەلگایەکی بەرھەمھێنەر و داھێنەر ، حکومەت چیبکات لەرووی کەرتی کشتوکاڵییەوە پێویستە پێداویستیەکانی جوتیاران دابین بکات وەک دروستکردنی کێلگەی چوار وەرزی و تۆوەکان سەرچاوەی ئاوو پەینی کیمایی و بەبازارکردن و دروستکردنی سارکەرەوە بۆ ھەلگرتنی بەروبومەکان و کارئاسانی بکرێت بۆ ھەناردەکردنی دەرەوەی ولات کەبەرھەم زیاد لەپێویستی ناوە خۆیی بوو ، ھەلکەوتەی خاکی کوردستان خاکێکی بەپیت و گونجاوە بۆ کشتوکال کردن ، بەلام ئەوەی گرنگە وەزارەتی کشتوکال پشتیوانی سەرەکی جوتیاران بێت و پزیشک دابین بکەن و ئەندازیاری شارەزایی ولاتە پێشکەوتوەکان لەکشتوکال دابین بکەن و بەستاندارتێکی جیھانی کێلگە کشتوکالیەکان لەشێوازێکی ھەرەمەکی بگۆرن بۆ شێوازێک کە ھەر کێلگەو تایبەت بێت بەبەرھەمێک لەدانەوێلەو مێوەکان .
حکومەت دەسپێشخەری بکات لەکەرتی پیشەسازی کە کەرتێکی تایبەت و گرنگە بۆ حکومەت و ولات ھانیسەرمایەداران بدات بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای بەرھەم ھێنەری پیشەسازی و کارگە و کەرەستەی پیشەسازی کەبەتێچویەکی کەم داھاتیکی زۆر بۆ ناوخۆی ولات و خەزێنەی حکومەت دەگەرێتەوە ئەمەش لەرێگای باجەوە دەکرێت ، لەسەر حکومەت پێویستە کارئاسانی بکات بۆ کەرتی تایبەت داھێنان و پیشەسازی بکات و ھەولی گەراندنەوەی ئەو کوردستانیانەی کەلەدەروەی ولات شارەزایی تەواویان لە دروستکردنی شمەکی بەکاربردن ھەیە وەک کەرەستەکانی ناومال و بیناسازی ئامێرەکارەبایەکان و ئەلکترۆنیەکان و پیشەسازیەکانی تر وە ھانی کۆمپانیاکانی تری جیھان بدەن کارئاسانی و زەویان پێبدەن لەکوردستان سەرمایەکانیان بخەنە گەر و وەبەرھێنان بکەن بەو مەرجەی کە زۆرترین کارمەندی کوردستانی کاریان پێبدەن و وانەی سەنعاتەکەشیان فێرکەن.

کەرتی گەشت و گوزار ھیچی کەمترنییە لە کەرتی کشتوکال و پیسازی گەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆمەلگایەکی نمونەیی بەرھەم ھێنەری دەوێت و دەیھەوێت ئابوری خۆیی بەھێزبکات دەبێت گرنگیەکی تەواوەتی بەسەیرانگا گەشتیاریەکان بدات و رێگاو بانەکان باشتربکات و شوێنە گەشتیاریەکان زیادبکات و رێنمایی زیاتر بدات و ھانی کۆمپانیاکانی گەشت و گوزاربدات بۆ راکێشانی و ھێنانی زۆرترین گەشتیار ئەمەش لەرێگای ناساندنی شوێنە سەرەنج راکێش و گەشتیاریەکان بە ھاولاتیانی ولاتانی تر ، داھاتی گەشتیاری بوژانەوەیەکی بەرچاو بەداھاتی حکومەت دەدات .

لەرووی ئابوریەوە بۆ بازاری کوردستان و حکومەت گەر ماوەی یەک سالی گەشتیارانی بیانی بۆ ناوخۆیی کوردستان وەربگرین کە رێژەی ھاتنی تێکرای یەک ساڵ (١٠٠,٠٠٠) سەد ھەزار گەشتیار بێت و ھەر کەسەو (١٠٠)$ سەد دۆلاری ئەمریکی لەکوردستان خەرج بکات ئەوا رێژەی پارەی سەرفکراو لەکۆی گشتی گەشتیارانی سالێک (١٠) ملیۆن دۆلار دەکات بەلایەنی کەمەوە ، جونکە رێژەی سەردانی کردنی گەشتیاران بۆ کوردستان زۆر بەرزترە لەئاست ئەو رێژەیەی کە پۆلێن کراوە رێژەی پارەی خەرج کراویش زۆر زیاترە .

پێوداویستیەکانی کۆمەلگا بەندە بەپلان و پالپشتی حکومەت تاکو جوتیارو کۆمپانیاو کەرتەکانی تری پیشەسازی و گەشت و گوزار تێیدا سەرکەوتووبن و سودیش لەولاتانی پێشکەوتووی جیھان ببینن بۆ رایی کردن و بەستاندارتکردن و شێوازی دامەزراندن .
Top