كوردستانێكی بەهێز بۆ ئێستا وئایندهی ناوچەكە ، عێراق ..
November 26, 2019
وتار و بیروڕا
ناوچەكە ، عێراق بە قۆناغێكی ئاڵۆز و سەختدا گوزەر دەكەن ، كە بە دڵنییاییەوە ، كاریگەریان راستەو خۆ یا نەراستەوخۆ كاریگەری لە سەر هەرێمی كوردستانیش وەك قەوارەیەكی دەستووری وفیدراڵی دادەنێت ، بۆیە ، كاتێك كە سەركردایەتیی پارتی بەرابەرایەتی سەرۆك بارزانیی داوای كوردستانێكی بەهێزی كرد ، ئەوا خوێندنەوەیەكی حەكمیانەیە ، بۆ بارودۆخی ناوچەكەیە كە دەبێ كوردستانێكی بەهێز رووبەرووی پێشهاتەكان بكات .ئەو دوو كارەكتەری حوكمڕانی لە كوردستان هەریەكە بە شێوازی خۆی كوردستانیان گەیاندە رۆژگارێك كە وڵاتانی و زلهێز و ئیقلیمی ناتوانن نكۆلی لە پێگەی گرنگ و جیوسیاسی و ستراتیژی و ئابووریەكەی بكەن بە تایبەتی لە ئێستا كە هاوكێشە سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام بەركەوتەی نوێ دێنە ئاراوە.
ئەگەر هەڵوەستەیەك لەسەر قوناغەكانی رابردوو حكومرانی هەرێمی كوردستان بكەین دەبینین كە هەموو ستراتیژییە ئابوری و ئاوەدانیەكانی رێزدار نێچیرڤان بارزانی لەسەردەمی سەرۆكایەتی حكومەت بوونەتە بناغە بۆ هەنگاوی داهاتوو، وزەی نەوت و گاز و بۆڕی نەوتی كوردستان نەخشەی ئابووری داهاتوون بۆ ئابوری ناوچەكە، ژێرخانی بازرگانی و فەرهەنگی و پیشەسازی و زانستی…هتد بەرهەمی حكومڕانی چەند ساڵەی ماڵباتی بارزانن لە هەرێمی كوردستان كە ئیلهام و پاڵپشتی لە جەنابی سەرۆك بارزانی وەرگرتووە و تا ئیستاش لەو پاڵپشتییە بەردەوامە.بینیمان لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو، كوردستان لە نێو قورسترین بارودۆخدا بوو و رووبەرووی درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی ببۆوە ، بەرگریمان كرد و قوربانیدانی پیشمەرگە و ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆك گەوترین شكستی لەسەر دەستی پێشمەرگە پێ گەیشت كە جیهانی سەرسام كرد، لە نێو ئەو ئاگرەدا ناوخۆی كوردستان لە سایەی بەرێز مەسروور بارزانی ئارامترین ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەڕاست بوو هەر ئەم ستراتیژیەتەش بوو پێشمەرگە و كوردی كرد بە بەشێك لە ستراتیژیەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر كە تاوەكو ئێستاش لە نێو ئەو ستراتیژیەتە ماوەتەوە كە پێ دەچێت تا كۆتایی یەكلاكردنەوەی دۆسیەی سوریا و ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستییان بە هاوپەیمانێتی كوردستان هەبێت كە تازە نانوانن بە ئاسانی دەستبەرداری ببن، بۆیە كوردستان ئیستا لە هەموو ساتەكان زیاتر پێویستی بە حكومەتێكی بەهێز هەیە كە ئەویش پێویستی بە ڕابەریەتیكردنی كەسانی دڵسۆز و بە ئەزموون هەیە لە لایەكی تریشەوە كەسانی خاوەن هەیمەنەی نیشتیمانی و نەتەوەیی وەكو هەردوو قوتابیەكەی جەنابی سەرۆك كە ئێستا ڕابەرایەتی كوردستانیان گرتۆتە دەست.
گرنگترین ستراتیژی پارتی و بارزانی بەرزڕاگرتنی شكۆی كوردو كوردستانیان كە هیچ كاتێك سەریان بۆ دژمن نەچەماندووە، هەركاتێكیش كوردستان كەوتبێتە بەر مەترسی سەربەرزانیە جەنگی مان و نەمانیان كردووە و كوردیان پاراستووە، بۆیە خەڵكی كوردستان ئەگەر ڕای سیاسیشان لەگەڵ پارتی نەبوبێت بەڵام دەزانن ئەوان لە هەموو كەس ئەمینترن ئەو ولاتەیان پێ بسپێرن، چاوەڕوانی مەزن لە كابینەی نوێی جەنابی كاك مەسرور دەكرێت كەلە سەرووی هەموویانەوە تەواوی سێكتەرەكانی حكومڕانی بە نیشتیمانی بكرێت و دادپەروەری و پاڵپشت بە ئەزموونی دەوڵەتداری سەرۆكی هەرێم قۆناغێكی نوێ لە دیبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی بە ئاراستە بەدیهێنانی ئامانجەكان..
نیچە" زانای گەورەی ئەڵمانی دەڵێت: "ئەوەی نەمڕووخێنی، بەهێزترم دەکات." دوای هێرشی داعش و دوای گەمارۆی ئابووریی حکوومەتی عەبادی و دابەزینی ئاستی ئابووریی هەرێمی کوردستان، قسەکەی "نیچە" لێرەدا زۆر لە جێی خۆیەتی؛ دوای ئەم هەموو کێشە و چەرمەسەرییەی کە بەسەر هەرێمی کوردستان هات، چاوەڕێ دەکەین کە هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکات، چونکە ئەم هەرێمە دوای ئەو هەموو هێرش و گەمارۆ و قەیرانانە خۆی نەچەماند و دانەڕما.كوردستانی بەهێز ، بۆ هەموو ئەو رووداو و پێشهانانەیە ، كە لە ناوچەكە بە شێوەیەكی كتوپرٍ لە حاڵی دروستبوونن ، بۆیە ، دەبێ هەمووان پشتیوانی سیاسەت و پلانەكانی سەركردایەتی سیاسی كورد و هەرێمی كوردستان بن بۆ رووبەرووبوونەوەی هەموو ئەگەرەكان بە ئارٍاستەی گەیشتن بە كەنارٍی ئارٍامی و دڵنییایی